نێکسس ١٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نێکسس ١٠

نێکسس ١٠ (بە ئینگلیزی: Nexus 10)، تاتەبژمێرێکی ئەندرۆیدە بەرهەمهێنراوە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای گووگڵ و سامسۆنگ. ئەم تاتەبژمێرە بڵاوکراوەتەوە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بۆ وڵاتانی ئوسترالیا و کەنەدا و فەڕەنسا و ئاڵمانیا و ئیسپانیا و شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکان، دوایی لە ٥ی شوباتی ٢٠١٣ بۆ ژاپۆن.

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

  • کامێڕای دواوەی: توانای گرتنی ٥ مێگاپیکسلی ھەییە و ڤیدیۆی کوالێتی ١٠٨٠P HD
  • کامێڕای پێشەوەی: توانای گرتنی ١،٩ مێگاپیکسلی ھەییە و ڤیدیۆی کوالێتی ٧٢٠P HD
  • پرۆسێسەر: جووت کرۆکی ١،٧ گێگاھێرتز
  • سیستەمی کارپێکەری : ئەندرۆیدی ٤،٢ جێڵی بین
  • بارستایی: ٦٠٣ گرام
  • بیرگەی ناوەکی: ١٦ گێگابایت، ٣٢ گێگابایت
  • یادگە: ٢ گێگابایت

سەرچاوە[دەستکاری]