یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مەنچستەر سیتیەوە ڕەوانە کراوە)
یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی
ناوی تەواومانچستەر سیتی
نازناویانە شینەکە، سیتیزنس، سیتی
ناوی کورتکراوەمان سیتی
دامەزراندن١٨٨٠
زەوییاریگای ئیتیحاد
پانتایی٥٣،٤٠٠
خاوەن یانەکۆمەڵەی سیتی بۆ تۆپی پێ
سەرۆکمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان خەلدون ئەل موباڕەک
بەرپرسی جێبەجێکەرئیسپانیا فێران سۆریانۆ
ڕاهێنەرئیسپانیا پێپ گواردیۆلا
خولپرێمیەرلیگ
٢٠٢٠-٢٠٢١یەکەم
گۆڵکەرسێرخیۆ ئەگوێرۆ (٢٨٠ گۆڵ)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم
وەرزی ئەمساڵ

یانەی تۆپی پێی مانچستر سیتی (بە ئینگلیزی: Manchester City Football Club) یانەیەکی ئینگلیزییە بەشداربووی خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزییە کە ناسراوە بە پرێمەر لیگ، یانەکە لە ساڵی ١٨٩٤ دامەزراوە لەشاری مەنچستر لە ووڵاتی ئینگلاند لە سەرەتا بەنێوی ڕۆژئاوای گۆرتۆن بوو دواتر ناوەکەی بۆ یانەی مانچستەر سیتی گۆڕدرا، لە ئێستادا یانەکە بووژانەوەی بەخۆوە بینیوە دوای ئەوە یانەکە لەلایەن شێخێکی عەرەبەوە کڕدرا بەنێوی شێخ مەنسوور، ئەم شێخە ھەڵسا بەکڕینی ئەستێرەکانی جیھان بە پارە و مووچەی خەیاڵی کە بەھۆی کۆکردنەوەی ئەم ئەستێرانە یانەکە توانی لە وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢ خولی پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت کە زۆرتر لە ٤٠ ساڵ لە بەدەستھێنانی خولەکە بێ ھیوا بوو. یانەکە خاوەنی یاریگایەکی قەشەنگە بەنێوی شارێک بۆ مەنچستر کە جێگای زۆرتر لە ٤٧ ھەزار کەس دەبێتەوە. دوابەدوای دەستنیشانکردنی پێپ گواردیۆلا وەک ڕاھێنەری سەرەکی، یانەکە لەسەر ئاستی ناوخۆیی باڵادەستی خۆی سەلماندۆتەوە کە تێیدا توانیان دوو جار لەسەریەک لە وەرزەکانی ٢٠١٧-٢٠١٨ و ٢٠١٨ - ٢٠١٩ نازناوی پریمەرلیگ ببەنەوە لەگەڵ دوو جامی کاراباو و جامێکی ئێف ئەی(جامی یەکێتی ئینگلیزی)

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

  • خولی پرێمەر لیگ ٦ جار لەساڵانی: ١٩٣٦–٣٧, ١٩٦٧–٦٨, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٣–١٤، ٢٠١٧-٢٠١٨، ٢٠١٨ - ٢٠١٩، ٢٠٢٠-٢٠٢١, ٢٠٢١-٢٠٢٢
  • جامی ئینگلتەڕا (جامی کاراباو) ٦ جار لەساڵانی ١٩٠٤، ١٩٣٤، ١٩٥٦، ١٩٦٩، ٢٠١١. ٢٠١٤
  • جامی ئەورووپا ١ جار لەساڵی ١٩٧٠
  • ئێف ئەی کەپ ٥ جار ١٩٠٤, ١٩٣٤, ١٩٥٦, ١٩٦٩, ٢٠١١

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]