لێدوانی بەکارھێنەر:Aminijian

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Aminijian!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠٠ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

چالاکWьтуwеж (٩ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٧:٣٣, ٢٩ نیسان ٢٠١٣ (UTC)


پزیشکی[دەستکاری]

ئەمین سڵام! خۆشحاڵم کە ئەبینم لێرە بەشداری ئەکەی ! چەن دانە وتارە درووس کردە سەبارەت بە تایتڵە پزشکییەکان، وەلی ئەوانە پێشتریش ھەر بوون، بێ زەحمەت لەمەو دوا ئەگەر گەرەکەبوو وتار دابنیت پێشتر بگەڕە بزانە ھەر ئەو وتارە درووس نەکراوێت. مادیوتووێژ (١٢ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٨:٠٥, ٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

بۆ هه‌موو خۆشه‌ویستانی ویکی نووس[دەستکاری]

ده‌ستی بنووسی ئه‌م لاپه‌ڕه‌ به‌نرخانه‌ ماچ ده‌که‌م، خۆشحاڵم که‌ ده‌بینم لاوی کوردی وریا و خوێنده‌وار خه‌می زمانی کوردی ده‌خوا و له‌ جیهانی مه‌جازی ئینته‌رنێتدا بۆ ئارمانجی ره‌وای خۆی خه‌بات ده‌کا. له‌ سه‌رمه‌ ده‌ستی بچووک و گه‌وره‌تان ماچ بکه‌م و ماندوو نه‌بوونتان پێشکه‌ش بکه‌م. من وه‌ک خۆتان ئاماژه‌تان پێ دا، تازه‌ پێم ناوه‌ته‌ ئه‌م گۆڕه‌پانه‌وه‌ و دیاره‌ تا پێگه‌یشتن و کارا بوون، مه‌ودایه‌کی زۆرم له‌ به‌ره‌، که‌ پێویستی به‌ دڵفراوانی ئێوه‌ هه‌یه‌! سپاس.Aminijian (لێدوان) ٢٢:١٢, ٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

مام Aminijian، ئێمە ھەر ھەموومان لە خزمەتتداین. ھەر چەشنە گرفت یان یارمەتییەکێت پێویست بوو پەڕەی لێدوانی ئێمە دەستت ماچ دەکا. ماوەیەکی زۆر ناگرێ ھەتا فێری ھەموو شتێک دەبی خەمی ناوێ. ھەر بژیت.--چالاکWьтуwеж (١٤ی گوڵانی ٢٧١٣) ٠٨:٣٥, ٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

کاکە Aminijian منیش بەخێرھاتنت ئەکەم بۆ ویکی سۆرانی، ئیشەڵا کە ھاوکارییێکی درێژخایێن و خاسمان بێ. مادیوتووێژ (١٤ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٥:٥١, ٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. مام Aminijian ئەو وتارەی نووسیوتە پێشتر لە ویکیپیدیادا نووسرابوو: لیبرالیزم. ھەر بۆیە پێش دانانی وتار باشترە سەرەتا دڵنیا بی وتارەکە بوونی ھەیە یان نا. بژی و بەردەوام بی.--چالاکWьтуwеж (١٦ی گوڵانی ٢٧١٣) ٢١:٣٩, ٦ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

سپاس ، ئه‌وه‌ سڕیمه‌وه‌.

وتووێژ[دەستکاری]

سڵاو و ماندوونەبوونی لە تۆی خۆشەویست. سپاس بۆ ئەم وتارە جوانانەی دەیان نووسی. بەڕێز تکایە لە وتووێژی وتارەکاندا چالاکتر بە و ئەگەر پێت وایە وتارێک گرفتی ھەیە حەتمەن لە پەڕەی وتووێژەکەیدا ئاماژەی پێ بکا ھەتا ئەندامانی تر لە کێشەکە بگەن دەنا لەوانەیە پووچەڵی بکەنەوە. بۆ نموونە وتووێژ:گەروو ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە و دەبێ لەسەری بە یەکدەنگی بگەین. تکایە بەشداری تێدا بکە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٨:٣٤, ٧ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

گه‌روو؟[دەستکاری]

به‌ڕێزان، رێز وسه‌لامتان پێشکه‌ش بێ!

به‌داخه‌وه‌ له‌ به‌ر نه‌بوونی ده‌زگایه‌کی رێکوپێک و دامه‌زراوی """کۆڕی زمانی کوردی"""، ئه‌وه‌ی چۆرتم و به‌ڵا هه‌بوو که‌ دژمنان نه‌یانتوانیبوو به‌ سه‌ر زمان و فه‌رهه‌نگمان بهێنن، ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌سته‌مترین سه‌رده‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری به‌عسیشدا، ناشوکری نه‌بێ ئێستاکه‌ له‌ ژێر ئاڵای کوردستاندا و به‌ ناوی خۆمان و به‌ ده‌ستی دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان، ئاراسته‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی ده‌کرێ....من چیم هه‌یه‌ بێژم بێجگه‌ ئاخ و حه‌سره‌ت!!

من حاڵی زمانی کوردی به‌ باش نازانم، پێکهاته‌ی رێزمانی زمانه‌که‌مان شێواوه‌، وشه‌کان له‌ شوێنی خۆیان ترازاون و هیچ به‌ربه‌ستێکیش بۆ ئه‌م که‌مته‌رخه‌مییانه‌ نیه‌.

سه‌باره‌ت به‌و وشانه‌ی سه‌ر به‌ زاراوه‌ زانستییه‌کانن، به‌تایبه‌تی پزیشکی که‌ تێیدا خوێندوومه‌و بیست ساڵه‌ له‌گه‌ڵیدا ژیاوم، هه‌ڵه‌ی زۆر ده‌کرێت - هه‌ڵبه‌ت به‌ بۆچوونی من! - دروسته‌ که‌ زمانی کوردی به‌ربڵاوه‌ و به‌ هه‌موو لایه‌کدا بای باڵی داوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ مانای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی نییه‌. ئێمه‌ چۆن نابێ له‌ نێوان (حلق) و (حنجره) دا جیاوازییه‌ک ببینین؟!

مام Aminijian دەزانم دەڵێی چی و قسەکانت زۆر جوانن. ویکیپیدیا ھەر بە وتووێژ بەڕێوە دەچێ بۆیە بۆ خەم نابێ و ھەر چەشنە گرفتێک پێت وایە لە ناوی وتارێک یان نا لە خودی وتارەکەدا ھەیە لە پەڕەی وتووێژەکەیدا باسی بکە ھەتا بە ھاودەنگی یەکتر چارەسەری بکەین. ئێستا لە پەڕەی وتووێژ:گەروودا وتووێژێک دەستی پێ کردووە تکایە ھەر لەوێدا ڕای خۆت سەبارەت بە وتووێژەکە بنووسە با بە ئاکام بگەین و کێشەکە چارەسەر بکەین. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٩:١٩, ٧ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
مام Aminijian لە خوارەوەی لۆگۆی ویکیپیدیا ڕستەیەک ھەیە نووسراوە دوایین گۆڕانکارییەکان. ئەمە ھەموو گۆڕانکارییەکانی بەکارھێنەران لەسەر وتارەکان و پەڕەکان ویکیپیدیا نیشان دەدا. دەتوانی لە ڕێگای ئەم بەستەرەوە بزانی کام پەڕە گۆڕاوە و چی بەسەر ھاتووە. وتم ئەگەر نازانی پێت بڵێم ھەتا ئەگەر پەڕەیەک گۆڕا یان وتووێژیک وەڵام درایەوە زوو بزانی و تووشی کێشە نەبی. ڕێزم ھەیە.--چالاکWьтуwеж (١٧ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٩:٤٤, ٧ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

گواستنەوە[دەستکاری]

تکایە بەبێ لێدوان پەڕەکان مەگوازەرەوە.--Aza (لێدوان) ٠٧:٤٢, ٢١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

ئەوەڵ دەسخۆشانە ئەکەم لە ئەو پەرە جوانانە کە درووسی ئەکەیت ئەمینگیان، فەقەت یەک نوکتە ھەیە کە ئەشێ گشتمان ڕەعایەتی بکەین ئەویش ئەوەیە کە ناو وتارەکان واژۆ نەکەین. ;-) مادیوتووێژ (٣١ی گوڵانی ٢٧١٢) ١١:٠٤, ٢١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو مام Aminijian. سەرەتا ڕێز و سپاسم ھەیە بۆ بەشدارییەکانت و ئەم وتارە جوانانەی کە بۆ ویکی کوردی دەنووسی. بژی و لەشت ساغ بێ. مامە چەند خاڵە کە دەمەویست لات باسی بکەم تکایە لەبەر چاویان بگرە.
  1. ھەر وەک کاک مادی وتی تکایە ئەگەر وتارێک دەنووسی واژووی مەکە. بۆ زانیاری زیاتر ویکیپیدیا:واژوو بخوێنەوە. تێیدا بە جوانی باس لەم مەسەلەیە و ھۆکارەکەی کراوە.
  2. تەختەکلیلەکەت تەختەکلیلی ستانداری پەسندکراوی ویکیپیدیا نییە. بۆ زانیاری زیاتر ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بخوێنەوە. بە کورتی تەختەکلیلی تۆ پیتی سەر ە (e) بە دوو نووسە دەنووسێ. تکایە بیگۆڕە.
  3. ئەگەر لەسەر ناوی وتارێک بۆچوونێکت ھەیە و پێت وایە ڕاست نییە و وشەی باشتر ھەیە تکایە سەرەتا لە پەڕەی وتووێژەکەیدا بۆچوونی خۆت بنووسە بزانە ڕای بەکارھێنەرانی تر چییە دەنا لەوانەیە پووچەڵ بکرێتەوە.
لە کۆتاییشدا ئاواتی سەرکەوتویی بۆ جنابت دەخوازم. ھەر بژی و بەردەوام بی لە خزمەت بە گەلی خۆت. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣١ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٢:٢٠, ٢١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

ئیمەیل[دەستکاری]

سڵاو، Aminijian. ئیمەیڵەکەت تاوتوێ بکە؛ نامەت ھەیە!
ھەر کات ویستت دەتوانیت ئەم پەیامە بە لابردنی داڕێژەی {{نامەت ھەیە}} بسڕییەوە.

--چالاکWьтуwеж (٦ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٢٠:٢٤, ٢٧ ئایار ٢٠١٣ (UTC)


پرسیارێک[دەستکاری]

سڵام، شریتی دڵ یانی چی؟! مادیوتووێژ (٢١ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ٢١:٢٦, ١١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

نوار قلب

خاسە وەلی ئەم وشە ھەر تەواو مەھجوورە، با جارێ لە ئینگلیسییەکەی (Electrokardiogram) ئستفادە کەین وا باشترە، جا دوایی ئەگەر قسمەت بوو وشەیێ جوانی بۆ دا ئەنین. مادیوتووێژ (٢١ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ٢١:٣٦, ١١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

ده‌س خۆش وام لێکرد، قسه‌که‌ت جوانه‌ له‌ شوێنی خۆیدا وه‌ک هاوتاکانی ئیکیجی ئه‌یهێنن، هاوتای تریشی هه‌یه‌: هێڵکاری دڵ Aminijian (لێدوان) ٢١:٤٥, ١١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک ژیان. زەحمەتت کێشابوو وتاری جوانەزوەت نووسیبوو بەڵام وتارێکمان ھەیە بە ناوی زیبکە کە بەستەری زمانەکەی لەگەڵ جوانەزوە یەکە. پەیوەندیی نێوان ئم دوو وتارە چۆناوچۆنە؟ ئایا دوو شتی جیاوازن؟ یا یەک شتن؟ بە سپاسەوە.--چالاکWьтуwеж (١٠ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٠٨:٣٣, ١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

جیاوازی زیپکه‌ و جوانه‌زوه‌[دەستکاری]

بەڕێزم چالاک، زیپکە ھاوتای جوشی فارسی یا Rashی ئینگلیسییە و بە ھەموو دەنکی سووری سەرپێست دەگوترێت،کە بە شێوەی کاتی دەردێت.

بەڵام جوانەزوە تەنیا بەو زیپکانە دەڵێن کە لە ڕوومەت و چەن شوێنی پێست لە سەردەمی لاوەتیدا دەردێت؛ جوانەزوە ھاوتای acneیە.

کەوابوو دەبێ زیپکە چاک بکرێت.Aminijian (لێدوان) ١٨:٠٧, ١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوە. چاک کرا.--چالاکWьтуwеж (١٠ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٨:٢٦, ١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک ژیان. ماوەیەکی زۆر دیار نەبووی. ویستم عەرزی سڵاوێک بکەم. بەخێرھاتیەوە.--چالاکWьтуwеж (١٤ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٤:٣٨, ٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو بۆ برای به‌ڕێزم چالاک، ماوه‌یه‌ک داوجاڵجاڵووکه‌یه‌کی نامۆ له‌ لاقم ئاڵابوو، خۆت ده‌زانی چۆن به‌ پیاوه‌وه‌ ده‌نووسێ و له‌ کاری ده‌خا... شوکر وه‌ک شتێ خۆی گوم کردووه‌ تا دیار نییه‌ و سه‌ری هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه‌، پیاوی خۆمم و له‌ خزمه‌تی ویکی!!

ھەر چاک دەبی ئیشاڵڵا. خزمەت لە ئێمەوە. ھەر چەشنە یارمەتیەکت ویست لە خزمەتتدام.--چالاکWьтуwеж (١٤ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٤:٥٥, ٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

چەن یارمەتیم پێویستە:

  • شیعر چۆن بنووسین
  • دروست کردنی داڕێژە گرانە؟ ئایا من دەتوانم لە سەری کار بکەم، چۆن؟
  • دروست کردنی خشتە، نوانە(نمودار) چۆنە؟
  • ئایا فۆنتەکان ناگۆڕێن؟ یەکجۆری فۆنتەکان چاو ماندوو دەکا و چەند فۆنتی دەبێتە ھۆی باشتر گەیاندنی بابەت.

پۆلەکان چۆن دادەڕێژن؟

  • بڕوانە بەکارھێنەر:Calak/ناوەرۆک؛ شیعرێکی تێدا نووسراوە. دەستکاری بکە بزانە چۆن ئەو شیعرە نووسراوە. لە ڕووی ئەو دەتوانی فێری شیعر نووسین بی. ئەگەر ھەر فێر نەبووی لای خۆم باسی بکە ھەتا ڕێنوێنیت بکەم.
  • دروستکردنی داڕێژە گران نییە و وەک وتار وایە. چاو لەو نموونانە بکە بزانە چون دروست کراوە و لە ڕووی وان دروستی بکە. ھەر نەتتوانی پێم بڵێ چیت دەوێ دروست بکەی ھەتا ھەنگاو بە ھەنگاو فێرت بکەم.
  • خشتە و نوانەش ھەر وەک داڕێژە وان. پێم بڵێ مەبەستت چییە ھەتا باشتر بتوانم یارمەتیت بکەم.
  • فۆنتەکان دەگۆڕدرێن بەڵام ئەم کارە ناکەن.
  • پۆلیش دەقاودەق وەک وتار دروست دەکرێ. بۆ پڕکردنەوەکەشان دەبێ بچیە ناو وتارەکان بنووسی [[پۆل:ناوی پۆلەکە]]. بەم جۆرە وتارەکە دەچێتە ناو پۆلەکەوە.

ھەر چەشنە پرسیار یان یارمەتییەکت ھەیە باس بکە من وەڵامت دەدەمەوە. نموونەم بۆ بێنەوە ھەتا بۆتی دروست بکەم و جنابیشت لە ڕووی ئەو فێری شتەکە بی. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٤ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٥:٢٨, ٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سپاس له‌ ڕێنوێنیت، خه‌ریک ده‌بم بزانم چیم ده‌س ده‌که‌وێت!

گۆڕانکارییەکانت بە شێوەی کاتی دەتوانی لە بەکارھێنەر:Aminijian/پەڕەی ئەزمووندا تاقی بکەیەوە. پرسیارت ھەبوو ھەر ئە لێرە بیپرسە. لە خزمەتدام.--چالاکWьтуwеж (١٤ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٥:٤٠, ٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک ژبان گیان بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر نووسینی شێعر بڕوانە داڕێژە:شێعر.--چالاکWьтуwеж (١٤ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ٢٠:١١, ٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سپاس، شیعر باش فێر بووم، بەڵام ئایا دەکرێت داڕێژەیەکی نوێ کە ئێستا لە ویکی کوردیدا نییە، دروست بکەم، بۆ وێنە شەجەرەنامە، یان داڕێژەی (آرایە)؟ ئایا دەکرێت یا پێویستی بە لێھاتووییەکی تایبەت ھەیە؟

Aminijian (لێدوان) ٢١:٤٨, ٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

خواییش دەکەم. مەبەستت لە شەجەرەنامە شتێکی وەکوو ئەوەیە: داڕێژە:درەختی نەژادی محەمەد؟ ئەگەر مەبەستت ئەوە بێ ھەر وەک دەبینی دەکرێ بەڵام شەجەرەنامە دروستکردن زۆر ئەستەمە و کات و حەوسەڵەیەکی یەکجار زۆری دەوێ. جنابت دەتوانی وێنەیەک لە شەجەرەنامەکە دروست بکەی و بە شێوەی کاتی لێرەدا باری بکەی ھەتا بزانین چۆنە و دەکرێ بە شێوەی داڕێژە دروست بکرێ یان نا. بۆ آرایەکەش بە جوانی نەمزانی مەبەستت چییە. کەمێک زیاتری ڕوون بکەوە.

بە ھەر حاڵ کاک ژیان گیان ھەر کەس لێرەدا بەشداری دەکا سەرەتا ھیچ شتێکی نەزانیوە و وردەوردە فێر بووە و ھاتۆتە سەر. چاکە ئێمە ھەین و ڕێنوێنی جنابت دەکەین. جنابیشتان کەمێک حەوسەڵەتان ھەبێ وردەوردە ھەموو شتەکان فێر دەبن. جێی نیگەرانی نییە. تەنیا ئەگەر نازانی بپرسە با فێر بی. لە خزمەتتدام.--چالاکWьтуwеж (١٥ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ٠٨:٣٧, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک ژیان. بەڕێزم دوای نووسینی وتاری چڵک تکا دەکەم ئەگەر توانیت وتاری en:Pusیش بنووسە با دوایی کێشە ساز نەبێ (لەبەر ناوەکەی دەڵێم). ناوی بنێی کێم تەواوە (ئەگەر ناوی باشتریشت پێ شک دێ باس بکە). زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٠، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە چالاک، داوای لێبووردن دەکەم، لە ڕاستیدا پەڕەی هاوتای (infection) یان (عفونت) دەبێتە (چڵک کردن) نە (چڵک)ی تەنیا، ئەگەرچی بەمجۆرەش لە ناو خەڵکدا بەکار دێت، بەڵام دروستەکەی ئەوەیە، کەوابوو زەحمەت نەبێ عفونت بکە بە چڵک کردن و بۆen:Pus پەڕەی چڵک دانە تا من بابەتەکانی تێدا بنووسم. ئەوەی کە فەرمووتان کێم بە زەرداوی تێکەڵ لە خوێن و چڵک دەگوترێت، تەنانەت دەکرێ چڵکیش نەبێ و تەنیا خوێناو بێ!Aminijian (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مام ژیان گیان دەمزانی کێشە ساز دەبێ! لە زمانی ئینگلیزیدا infect فێعلە و بە کوردی دەبێتە چڵک کردن و ناوەکەشی دەبێتە infection کە بە کوردی دەبێتە چڵک. یانی چڵک و چڵک کردن یەک شتە و تەنیا یەکانیان ناوە و ئەوی تریان فێعل. بەڵام لە ئینگلیزیدا infection و pus دوو شتی جیاوازن!
بۆیە بە بڕوای من کارێکی باش نییە ئێکە بۆ ئەم دوو شتە جیاوازە ئێمە یەک شت دابنێین! ئەمە سەر لە خەڵکیش دەشێوێنێ. بۆیە پێم باشە بۆ pus شتێکی تر دابنێین. وشەی گەمارت پێ چۆنە؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٠، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یان ھەر وشەیەکی تر کە پێت باشە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣١، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ژیان خۆشەویست بەم پێناسەی جنابت لەسەروە بۆ کێم نووسیوتە (بە زەرداوی تێکەڵ لە خوێن و چڵک دەگوترێت، تەنانەت دەکرێ چڵکیش نەبێ و تەنیا خوێناو بێ) دەقاودەق بۆ وشەی Pus دەگونجێ. سەیر وتارەکە لە ویکی ئینگلیزی بکە بزانە چۆن پێناسە کراوە: Pus is an exudate, typically white-yellow, yellow, or yellow-brown, formed at the site of inflammation during infection.

من لە دوو وشەنامەی کوردیشدا بەرامبەر بەم وشەی ھەر وشەی کێمم دیتووە. بە بڕوای من وشەی چڵک بۆ ئەم پێناسەیەی سەرەوە ناگونجێ و کێم تەواوە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٨، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە باوەڕی من چڵک ھەر ئەو Pus ەیە. وشەی چڵک لە وشەی چەور -ەوە دێ. چەوریش ھەروا کە دەزانن زیاتر زەردڕەنگە بۆ نموونە ڕۆن و کەرە و دووگ و ... . لە فارسیدا بەرامبەری باشیان بۆ Infection ھەڵنەبژاردووە. Infection بە مانای گەنین نییە بەڵکوو بە مانای بڵاوبوونەوەی ڤایرووس و میکرۆب و ئەوانەیە لە لەشدا. بەڵام عفونت واتە گەنین.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٣، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مام ئازا شتێک بڵێ کە بگونجێ. خۆ خەڵک ناڵێ برینەکەم گەنیوە! گەنین ئێمە بۆ شتی خواردەمەنی دەڵێین کە خراپ بووبێ. ھەروەھا بۆ ئەو شتەی لە ویکی ئینگلیزیدا بۆ Pus نووسراوە (زەرداوێک کە لە شوێنی چڵک دێتە دەر) ئەوە لەگەڵ چڵک جیاوازە. ئێمە چڵک دروست بەو شتە دەڵێن کە فارس دەڵێ عفونت؛ زخمم عفونت کردە: برینەکەم چڵکی کردووە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤١، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


تێنەگەیشتی. من دەڵێم عفونت بەرامبەرێکی باش نییە بۆ Infection. عفونت واتە گەنین. ئەگەر Infection چڵککردنە تۆ ئەمە ڕستەیە "first cells infected by the virus" چۆن تەرجومە ئەکەیتەوە؟--Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٨، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی ئەگەر وابێ و پێناسەی Infection ئەمە بێ (بڵاوبوونەوەی ڤایرووس و میکرۆب و … لە لەشدا؛ ھەر وەک لە وتارەکەدا ھاتووە: «تێچوون و گەشە کردنی میکرۆب و لاکوتەکان لە ئەندامێکی زیندوودا») ئەوە لە زمانی کوردیداوشەیەکمان بەو مانایە نزیکە و ئەویش «تەشەنە» یان تەشەنایە. ئێوە دەڵێن چی؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٢٩، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە وشەنامەی ئەستێرەکەشەشدا (کوردی-عەرەبی) تەشەنەکردن ئاوا مانا لێدراوەتەوە: انتشار المرض والجرح.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٩، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ھەروا کە زۆرجار دیوتانە لە تێبینییەکانمدا من زۆر حەزم لە گەڕان بەدوای ڕەگ و ڕیشەی وشەکانە. پێشتر وتم کە چڵک لە چەورە -وە ھاتووە. کاتێ سەیری تێتیمۆلۆژیای وشەی infect -م کرد بینیم کە لە بنەڕەتدا لە "ڕەنگکردن" و "لەککەدارکردن" -ەوە ھاتووە. بۆ ئەم مەبەستە لە کوردیشدا ھەمانە ئەڵێن "چڵکن" (چڵک-وەخۆگرتوو). مەسەلەن بە جلێک کە لەکەدار بووبێ ئەڵێن چڵکن. کەوایە ئەو ڕستەیەی سەرەوە ئەکرێ ئاوەھا تەرجومە بکرێتەوە: یەکەم خانەگەلی چڵکنبوو بە ڤایرووس. یانی خانەکان چڵک (زووخ و زەرداو) -یان پێوە نییە بەڵکوو ڤایرووسەکە خانەکانی چڵکن (پیس، ئالوودە) کردووە. کەوابوو وا دیارە چڵکنبوون بۆ Infection ھاوتایەکی گونجاوە. چڵکنکردن یا چڵکنبوون لە چڵککردن دەقیقترە. کەسێ کە تووشی ڤایرووسی ئەیدز بووە خوێنی چڵکی نەکردووە بەڵکوو خوێنی چڵکن بووە بەو ڤایرووسە. لە فارسیدا بە Infection ئەڵێن عفونت بەڵام بە infected by ئەڵێن ئالودەشدە. خولاسە: با Pus چڵک بێ Infection -یش چڵکنبوون.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٨، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من دەمەویست بڵێم دەکرێ ئەم ڕستەیەی سەرەوە ئاوا وەربگیڕین: «یەکەم خانەگەلی "چڵکاوی" بە ڤایرووس».--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٧، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئێستا کە بیری لێ دەکەمەوە بەبڕوای من وا باشترە ناوی وتارەکە نەگۆڕین. یانی چڵکنبوون یان چڵکنکردن زۆر مانایەکی پزیشکی نییە. یانی لە کوردیدا ئەمانە بۆ شتی تر وەکوو جلوبەرگ بەکاردەھێنن. بۆ نموونە دەڵێن کراسەکەم چڵکن بووە (چڵکنبوون) یان ئەم کراسە تازەیەت چڵکن مەکە (چڵکنکردن).
یانی ئێمە ڕەنگە بتوانین بۆ مانا جۆربەجۆرەکانی Infect چڵکنبوون یان چڵکنکردن بەکاربھێنین بەڵام بۆ ناوی وتارەکە باشترە ھەر بنووسین چڵککردن.
بۆ Pusیش ھەر بنووسین چڵک.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٩، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یەکێک لە باشییەکانی ویکی پێدیا، پێداهاتنەوەی دەقەکانە، ئەویش بە هاوکاری و هەرەوەز! دوای دیتنی بۆچوونی ئەم دۆستانە، بەم ئەنجامە گەیشتم کە:

  1. کێم ڕێک Pus ه، (بڕوانە هەنبانە و لێکدانەوەی ویکی ئینگلیسی)
  2. تەشەنا ڕێک Infectionه. (بڕوانە هەنبانە و بەراوەرد لەگەڵ ویکی ئینگلیسی) و {Infected=تەشەنای کرد.}
  3. چڵک وشەیەکی عامیانەیە و لە چەور وپیسی سەر جلک و کەل وپەلەوە بگرە هەتا تەشەنا کردنی ئەندامەکانی لەش دەگرێتەوە، کەوابوو خودی وشەی چڵک هەڵگری هەر دوو واتای Infectionوpusه. ئەم ڕاڤە لێرەدا پێویستە کە: چڵک ناوە بەڵامInfection ناوی چاوگە و وشەی دروست چڵک کردن یا هەر داڕشتەیەکی چاوگی لە وشەی چڵکه.
  4. لاپەڕەی سەرەکی بە ناوی تەشەنا و کێم بێ و چڵک کردنو چڵک ئیرجاع بدرێنە سەری.

Aminijian (لێدوان) ‏١٠:٢٥، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سپاس. ھەر کات بۆ وشەیەکی بیانی ھاوتا ساز ئەکرێ ئەبێ ئەو ھاوتایە جۆرێک بێ کە بە ھەموو یان زۆربەی دەستەوشەکانی وشەی بیانیدا بخوات. ئێستا کە تەشەنا وەکوو بەرامبەری کوردیی infection دانرا پێویستە ئەمانەش ھاوتاسازی بکرێ: infectible، infectious، infected cells. --Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ئایا تەشەندار بۆ infectious گونجاوە؟ وەک دەڵێن «ئەوە تیرێکی لە گرێی پشتی من داوە/…/دەنا ئەو تیرە تەشەندارە، جەرگم پڕ دەکا لە خوین و زووخاوە» (شۆڕمەحموود).--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٣، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم!--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣١، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرس و داوا[دەستکاری]

سڵاو کاک ژیان. بەرێزم داوایەکم ھەبوو ئەویش نووسینی دوو وتاری زیپکە و کوان بوو بۆ بنەبڕکردنی یەکجاریی کێشەکە.
دوایی پرسیارێکم ھەبوو ئەویش ئەمە بوو: وتاری کڵۆک (یان کڵۆت) لە سێ وشەنامەی پزیشکیدا وەک ھاوتایەکی بۆ وشەی Ilium ھاتبوو. ھەڵبەت من ناڵێم ئەو وشەنامانە زۆر دروست و تەواون؛ بەڵام سەیری ھەنبانەبۆرینەشم کرد بۆ کڵۆک (یان کڵۆت) ھەر نووسیبووی «ئێسکی سەر سمتی یەکسەم». یانی ئەویش ھەر پێی وایە ئێسکی سەرەوەیە نەک ژێرەوە بەڵام لە وتارەکەدا جنابت وەک ئێسکی ژێرەوە پێناسەت کردووە. وتم بزانم ڕای جنابت چییە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٨، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


بەڕێز چالاک،سپاس بۆ سەرنجتان!

  1. کەلەکە لە هەنبانەدا: (1.خاڵیگە، برک 2.کاسەی دارینی لێو خوار 3.دەفری سواڵەتی گوڵ و ڕێحان) . لە لایەکی تر کاتێک دەستت دەنەیتە سەر ئەو ئێسکە دەرپەڕیوەی سمت، دەڵێن: دەستی ناوەتە سەر کەلەکەی. لە ڕاستیدا ئەو ئێسکە لە کاسەیەکی پەلی لێو خوار دەچێ و بنواژەی کەل دیلالەت لە سەر خواری دەکات

کاتێک ئەمانە لەگەڵ ئیلیۆم لە زمانی لاتیندا بەراوەرد دەکەین ، تێدەگەین کە کەلەکە ڕێک ئیلیۆمە

  1. کڵۆک کە بەرامبەری ئیسکیۆم دامناوە بریتییە لەو بەشە لە ئێسکی سمت کە ئێسکی ڕان ڕادەگرێت، هەنبانە دەڵێت: (ئێسکی سەر سمتی یەکسم و سمتی یەکسم، لە ڕاڤە فارسییەکەشیدا دەڵێ؛ استخوان بالای ران ستور) ئەمە لە لایەک، لە لایەکی تر نەرمەی سمت کە ماسوولکەی قەڵەوی سمتی پێوەیە و لە لەشی ئاژەڵدا (بە بۆنەی قیت نەوێستان) دەکەوێتە تەقریبەن لای سەروو
    ئێسکبەندی مانگا
    ئێسکبەندی مانگا

لە کوردی خۆشماندا کاتێ کەسێک زۆر بە پێوە ڕاوەستێ و فشاری زۆری لە سەر بێ دەڵێن کڵۆکی کوتیا

ڕەنگە چەند بابەتی تریش هەبێ کە باسی ناکەم ، مەگەر پێویست بێ و ئەم بەڵگانە پەسندتان نەبێ! Aminijian (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوە جوانەکەت کاک ژیار. بەڕێز من لە چەند شوێنی بچووک نەبێ زۆم دەستکاری ناوەکان نەکرد. ئەگەر چی زۆر لەسەر ئەو ناوانەی داتنابوو کۆڵیمەوە زۆربەیان گونجاو بوون (بێجگە لە سمت نەبێ). بەڵام با ئەوەش بڵێم (چون دەیگوازمەوە) وشەی کەلەکە بەتەنیایی بەرامبەر بە تھیگاە فارسی و خاصرةی عەرەبیە. بە ئینگلیسی دەڵێن Flank یان Lumbar یان Latus. سەیری وتارەکەشی بکە لە ویکی ئینگلیزی بە باشی شتەکەت بۆ ڕوون دەبێتەوە: en:Latus (anatomy) (پێت خۆش بوو وتارەکە بە ناوی کەلەکە بنووسە با دوایی گرفت ساز نەبێ). ھەر بۆیە لە زمانی فارسیشدا دەڵێن استخوان تھیگاھی. بۆیە وتارەکەم گواستەوە بۆ ئێسکی کەلەکە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٢٥، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە بنەڕەتدا کەلەکە دەلالەت ئەکا لەو ئێسکە کە لە ئینگلیسیدا پێی دەڵێن ئیلیۆم و بە بۆنەی ئەو ئێسکەوە بە ناوچەی (برک=هاڵیگە)ش دەڵێن کەلەکە. ئەوەی باوە دەڵێن :لای کەلەکەم دێشێ، ژوور کەلەکەم، دەستی نابووە سەر کەلەکەی و...) بەم بۆنەوە کەلەکەم لە ئێسکی کەلەکە پێ دروسترە. Aminijian (لێدوان) ‏١٧:٤٩، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێم وا نییە کاک ژیان و لەسەر قسەی خۆمم. جنابت لە زۆر شوێندا گۆشتت لەگەڵ ئێسک تێکەڵ کردووە. بۆ نموونە بڕوانە وتووێژ:لوولاق‏ لەوێشدا دروست بەم جۆرە بە ھەڵە چووی و گۆشتت لە جیات ئێسک داناوە. بە کورتی کەلەکە ئێسک نییە بەڵکوو بەشێک لە توێکاری مرۆڤ و بەشێک لە زگە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٤، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ژیانی بەڕێز ئەوانە ھەموو کتێبی وشەنامەی پزیشکیی کوردین؛ لەوانەیە بە کەڵکت بێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٨، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ژیان گیان ئەگەر توانیت بەسەرداچوونەوەیەک بکە لەسەر وتاری ئێش. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠١:٠٧، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی نەخۆشییەکان[دەستکاری]

سڵاو کاک ئەمین گیان. بەرێزم سەیری وتاری ھاوڵە مریشکانەم دەکرد و ناوەکەم تاوتوێ دەکرد تووشی گرفتێکی گەورە بووم. بەڕێز Min.neel وەکی بزانم ئەم ناوەی لە ڕووی زمانی فارسی داناوە کە چی لە کوردیدا ئەمە ناوی تایبەتی خۆی ھەیە و لە ھیچ کوێ من ھاوڵە مریشکانەم نەبیستووە.
لە ناو دوو وشەنامەی پزیشکیدا دوو وشەی دڕکە و مێکوتە وەک ھاوتایەک بۆ Chickenpox ھاتبوو بەڵام لە یەکیاندا دڕکە بە مانای Rubellaش (سرخجە) ھاتبوو. لە وشەنامەیەکدا تەنیا مێکوتە ھاتبوو بەڵام دڕکە Rubella (سرخجە) مانا لێداربۆوە. لە وشەنامەیەکی تریش بۆ آبلەمرغان وشەی دڕێڵە ھاتبوو.
سەیری ھەنبانەبۆرینەم کرد دڕێلە (نەک دڕێڵە) وەک ھاومانای دڕکە ھاتبوو. ھەروەھا بە فارسی بۆ مێکوتە نووسرابوو مخملک (Scarlet fever). وشەی مێکوتە لای ئێمە باوە بەڵام بەڕاستی نازانم بە چی دەڵێن؛ بە آبلەمرغان یان بە مخملک (من زۆر بڕوام بە وەرگێڕانە فارسییەکەی ھەنبانە نییە و لێی دڵنیا نیم).
Scarlet fever لە دوو وشەی fever بە مانای تا و Scarlet بە مانای سوور پێکھاتووە و بە کوردی دەبێتە سوورەتا. لە کتێبە پزیشکییەکانیشدا بۆ Scarlet fever ھەر سوورەتا نووسرابوو کەچی لە ھەنبانەدا بەرامبەر بە سوورێژە ھاتووە.
سەیری فەرھەنگی زانستگای کوردستانم کرد ئەویش تەواو ھەڵە بوو. ئەو شتەی لەو فەرھەنگەدا وەک بەرامبەرێک بۆ آبلەمرغان نووسرابوو بۆ مرۆڤ نابێ و تەنیا بۆ مەل بە کاری دەھێنن.
من خۆم پێم وایە Chickenpox دەبێتە میکوتە (یانی بەرامبەرە فارسیەکەی ھەنبانە ھەڵەیە) و Scarlet feverیش دەبێتە سوورەتا (یانی پێم وایە ھەنبانە بە ھەڵە چووە). بەڵام نازانم دڕکە و دڕێلە بەڕاستی چین. ئایا ھاومانان یان جیاوازن؟! ئایا ھەر دووکیان بە مانای Chickenpoxن یان بە مانای Rubella؟ یان نا دڕێلە دەبێتە Chickenpox و دڕکە Rubella؟!
ویستم بۆچوونی جنابیشت بزانم چون پێم وایە ئەمە دەبێ ڕوون بکرێتەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٤، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزم چالاک، بابەتەکەی جەنابتم خوێندەوە. تا ڕادەیەک منیش لە سەر ڕای ئێوەم، بەڵام دڵنیا نیم. بۆ ناوی نەخۆشییەکان، هەم ئەوانەی لە کۆنەوە بوون و لە کوردیشدا ناویان هەیە و هەم ئەم تازانەش، دەبێ لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و پڕ بکرێ. بەداخەە کۆنەکان، ناوەکانیان ماوە، بەڵام بەدروستی ڕوون نییە کە ئەم ناوە دەچێتەوە سەر کام نەخۆشی. لە ماڵپەڕ و گۆڤارەکانی پزیشکی ئەودیو، هەندێک ناوی نەخۆشی پێناسە کراوە و کورد گوتەنی لێکیان مارە کردون، جا دروست و نادروست پاڵیان داوە بە یەکەوە. من وا دەزانم ئەم بابەتە، واتە ناوی نەخۆشییەکان ، بابەتێکی گرنگە و دەبێ کاری لە سەر بکەین. تا دوایی... .Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٠٤، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شەومیزی[دەستکاری]

سڵاو کاک ژیان! براکەم لە وتاری میزەڵیدا وشەی شەومیزیت وەک ھاوتایەک بۆ میزەڵی ھێناوە کە بە بڕوای من دروست نییە. میزەڵی یانی میز بە خۆداکردن لە کاتی شەودا. بەڵام شەومیزی یانی زۆر ھەستانەوە لە خەو لە کاتی شەو بۆ میزکردن. شەومیزی دروست دەبێتە Nocturia: لە ویکی ئینگلیزی نووسراوە "derived from Latin nox, night, and Greek [τα] ούρα, urine" کە دروست دەبێتە شەومیزی. تکایە ئەگەر بۆچۆنەکەمت پێ دروستە ئەوە وتارەکە چاک بکە و بە کورتی لەسەر Nocturia (شەومیزی) وتارێک بنووسە با کێشە نەمێنێ. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣١، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرچاو! جێبەجێ بووو. Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٥٨، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس. کاک ژیان گیان دوو خاڵ:
  1. ئەگەر توانیت بایەتێکیش لەسەر کەممیزی بنووسە: کم‌ادراری.
  2. داڕێژەیەکت دانا بە ناوی داڕێژە:زانیاریدانی فەرهەنگ(وشە). ئەم داڕێژەیە کار ناکا. لە ھیچ شوێنێک تا ئێستا نەمدیوە بۆ فەرھەنەگ (وشەنامە) داڕێژە دروست بکەن. لە ھەموویاندا بۆ فەرھەنگیش ھەر زانیاریدانی کتێب بەکاردەھێنن. بۆ ئەمە چەند زانیاریدانمان ھەیە: داڕێژە:Infobox book و داڕێژە:زانیاریدانی کتێب و داڕێژە:زانیاریی کتێب. قەبووڵمە ھەندێک گرفتیان ھەیە بەڵام تەنیا پێویستە لە پەڕەی وتووێژەکەیدا باسی بکەی (یان ھەر ئە لێرە)، چاکی دەکەین. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٢٤، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەستەر[دەستکاری]

سڵاو کاک ژیان. خاڵێکە دەمەوەیست باسی بکەم. تکایە ئەگەر بەستەری دەرەکی دروست دەکەی نووسەی '|' بە کار مەھێنە، تەنیا یەک نووسە بۆشایی تەواوە. بۆ نموونە:

  • ھەڵە: [https://fa.wikipedia.org/wiki/فرگشت| ویکی فارسی]؛ ئاکام: ویکی فارسی
  • دروست: [https://fa.wikipedia.org/wiki/فرگشت ویکی فارسی]؛ ئاکام: ویکی فارسی

لەسەر ئاکامی ھەڵە و دروستەکە کرتە بکە بزانە چۆنە، خۆت تێی دەگەی.
خاڵەکەی تر ئەوەیە لە کاتی دانانی کەوانەدا حەتمەن نووسەیەک بۆشایی بەکاربھێنە. بۆ نموونە:

  • ھەڵە: کار(ڕێزمان)
  • دروست: کار (ڕێزمان)

زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٤، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە سەر چاو! Aminijian (لێدوان) ‏١٨:٥٦، ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دیاری[دەستکاری]

کاکە ژیانی ئازیز ئەم گوڵە پێشکەش بە جەنابت، بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و بۆ دەستخۆشی کردن لە نووسینی ئەو گشتە وتارە جوان و بەقیمەتە، یەخوا دەستەکانە خۆش بێت و لەشت ساغ.مادیوتووێژ (١٣ی ڕەشەمەی ٢٧١٤) ‏٠٩:٥٠، ٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشکەش بە تۆی گووڵ، کە ئەمەندە کەسێکی جوان و تێگەشتوو و هێمنیت. بچووکیت دەکەم هەمیشە. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٣:٣٤، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێدانی مافی پاسدراوی خۆگەڕ[دەستکاری]

سڵاو کاک ژیانی بەرێز. وەک ئەندامێکی چالاکی ویکیپیدیای کوردی، مافی پاسدانی خۆگەڕم پێدای. ھەر ئێستا جنابت ئەندامی ئەم گرووپەی و مافی تایبەتت ھەیە: [٦]. بژیت و بەردەوام بی.--چالاک وتووێژ ‏١٠:١٢، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: سپاس چالاکی بەڕێز! هیوادارم بتوانم بە پێی ڕێساکانی ویکی کەڵکی لێ وەربگرم.

سڵاو کاک ژیان. مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەریشم پێدای. تکایە ئەم مافە تەنیا کاتێک ناوی پەڕە ھەڵەی ئاشکرای تێدا بوو بەکاربھێنە و ھەروەھا لە کاتی ئەرشیڤکردنی پەڕەکان ئەم مافە بەکارمەھێنە. بژیت.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٢، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: سپاس برای خۆشەویست، بەڵام تکایە نەختێک ڕێنماییم بفەرموو کە چۆن دەتوانم کاری پێ بکەم و بەگوێرەی یاساکانی ویکی کەی دەتوانم کەڵکی لێ وەربگرم. سپاسAminijian (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەڵبەت. وتم کەی بە کاری بھێنی و کەی نابێ بە کاری بھێنی. بەڵام چۆن دەتوانی کاری پێ بکەی؛ لە کاتی گواستنەوەی پەڕەکاندا دەتوانی ئەم مافە بە کار بھێنی. لە پەڕەی گواستنەوەدا بژارەیەکی تێدایە نووسراوە «لە پاشەوە ڕەوانەکەرێک بھێڵەوە». ئەگەر تیکی ئەم بژارەیە لابەری ئیتر دوای گواستنەوە، ناوە کۆنەکە دەسڕێتەوە. ئەگەر پرسیاری ترت ھەبوو لە خزمەتدام. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٩، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


دەنگدان[دەستکاری]

سڵاو و ڕێز، بەڕێز Aminijian دەستخۆشیت لێدەکەین بۆ ئەو چالاکییە بەنرخانەی کە لەم دواییەدا و لە ڕابردوودا لەویکیپیدیادا کردووتە. تکایە ئەگەر کاتت بوو بەشداری بکە لە دەنگدانی بەڕێوەبەرایەتیی ویکیی سۆرانیدا. بە هیواین ژمارەی بەڕێوەبەرانی ویکیی سۆرانی زۆر بکەین. حەز دەکەین ڕای زۆربەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکیی سۆرانی لە سەر ئەم پرۆسەیە بزانین. لێرەدا دەتوانی بەشداری لە پرۆسەی هەرکام لە کاندیداکاندا بکەیت:

تێبینی: ئەمە پێشبڕکێ نیە و جەنابت دەتوانی بە هەمووی کاندیدەکان دەنگی بەڵێ، نە یان بێلایەن بدەیت. دەتوانی پرسیارەکانت لە سەر پرۆسەکەش لە ئەو لاپەڕانەدا بپرسیت. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:١٨، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک داندراوە لەسەر باڵندەکانی دەم با کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێبایەخبوون

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٤٦، ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک داندراوە لەسەر خێزانی ڕەشیشەکان کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێبایەخبوون

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٩، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک داندراوە لەسەر مل کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

وپ:وفن

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٠، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی ھەڵۆ پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

وتارێکی باشە بەڵام سەرچاوەی نییە و خشتەکەی کوردی نییە

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ڕاسان ‏١٧:١٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

You have been a medical translators within Wikipedia. We have recently relaunched our efforts and invite you to join the new process. Let me know if you have questions. Best Doc James (talk · contribs · email) 12:34, 13 August 2023 (UTC)