ویکیپیدیا:جادووگەری وتارەکان/وەشانی ١

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:سێحربازی وتارەکانەوە ڕەوانە کراوە)
ناساندن
بابەت
بایەخداری
سەرچاوەکان
ناوەڕۆک
کۆتایی

بەخێربێیت بۆ سێحربازی وتارەکانی ویکیپیدیا!

ئەم جادووگەرە یارمەتیت دەدات کە بابەتێکی نوێ لە ویکیپیدیا بنووسیت. ئەگەر پێویستیت بە یارمەتی بوو لە ئاستێکی ئەم جادووگەرەیا، یاخود ئەگەر لە شتێک تێ نەگەیشتی، تکایە یان سەردانی پرسگا بکە یانیش مێزی زانیاری، تاوەکوو لەوێ پرسیارەکەت ئاڕاستەی بەکارھێنەرە شارەزاکان بکەیت. ھەروەھا دەتوانیت کرتە لەسەر دوگمەی «یارمەتیی ڕاستەوخۆ» بکەیت بۆ بەدەستھێنانی یارمەتی بە لێدوانی ڕاستەوخۆ. تاکوو شارەزاییەکی سەرەتاییش پەیدا بکەیت، دەتوانیت ڕوو لە پەڕەی فێرکاری بکەیت.

ئامادەیت وتارەکەت دروست بکەیت؟

پێش ئەوەی وتارێک دروست بکەیت، ھەوڵ بدە سەرەتا ئەو وتارانەی کە ھەن دەستکارییان بکەیت تاکوو کەمێک شارەزای دەستکاریکردن بیت. پێویستە بە وردی سیاسەت و ڕێساکان بخوێنیتەوە و دڵنیا بیت لەوەی کە وتارەکانت لەگەڵ ئەم سیاسەتانە دەگونجێن بۆ پاراستنیان لە سڕینەوە.

پێش ئەوەی وتارەکەت دروست بکەیت، ڕەنگە وا پێویست بکات کە خۆت شارەزای چەند شتێکی سەرەتایی بکەیت تاکوو فێرببیت خۆت لە ھەڵە باوەکان لابدەیت.

دەتەوێت چی بکەیت؟

خۆت وتارێک دروست بکە (بۆ بەکارھێنەرانی نوێ) داوای وتارێک بکە دروستکردنی شتێکی تر (بۆ بەکارھێنەرانی شارەزا)