ھەڵۆ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە باڵندەی گۆشتخۆری بەرزەفڕ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھەڵۆ (ڕوونکردنەوە).

هەڵۆ
هەڵۆی سەرسپی
پۆلێنکردنی زانستی
Kingdom: گیانەوەران
Phylum: مازەداران
Class: پەلەوەران
Order: شەهێنان
Family: هەڵۆیان

هەڵۆ بریتییە لە کۆمەڵێک پەلەوەری ڕاوچی لە تیرەی هەڵۆیان (Accipitridae لە تۆرەمەی Falconiformes).

نزیک بە ٦٠ جۆر باڵندەی ڕاوکەر هەن کە بە هەڵۆ دەناسرێن و زۆربەیان خۆماڵی ئوراسیا و ئەفریقان. پێوەرێکی ڕوون بۆ جیاوازی و ناسینەوەی هەڵۆکان لە دیکەی پەلەوەرەکانی تیرەی هەڵۆیان نییە، بەڵام بەگشتی هەڵۆکان لەوانی تر گەورەترن(بێجگە سیسارگ) ، لاقیان گەورەتر و پتەوترە، دەنووکیان گەورە و خوار و باڵەکانیان پانترە. هەموو هەڵۆکان بە ڕۆژ ڕاو دەکەن، چاویان تیژە و بەرزەفڕن.

هەڵۆکان بە بۆنەی بەهێزییەوە لە زۆربەی کلتوورەکان وەک دروشم و نیشانەی شەڕ و شایەتی دەناسرێن. وێنە و پەیکەری ئەم باڵندانە لە سەر زۆر دراو و بینای مێژوویی دەبینرێ و زۆرێک لە وڵاتان ، ڕێکخراوە و پارتەکانی جیهان وێنەی هەڵۆیان وەک دروشم هەڵبژاردووە.

هەڵۆکان لە باری توێکاری و تایبەتمەندی فڕین لە سیسارگەکان دەچن، بەڵام سەریان پێچەوانەی سیسارگەکان بە پەڕ داپۆشراوە. هەڵۆکان شێوەی شمقاڕەکانیش دەدەن، بەڵام گەورەترن و نێوان باڵەکانیشیان نەختێک درێژترە. جیاوازییەکی تری هەڵۆکان لەگەڵ ئەم دوو خزمەدا لە شێوەی بژیوییاندایە، هەڵۆکان زۆرتر نێچیری زیندوو دەگرن، بەڵام سیسارگ و شمقارەکان لە کەلاک دەخۆن[١] .

هەڵۆی نیکوباری باشووری، بچووکترین هەڵۆیە کە تەنیا ٤٥٠ گ و ٤٠ سم دەبێ و خۆماڵی دوورگەکانی نیکوبارە. هەڵۆی دەریایی ستەلێر بە کێشی ٦،٧ کیلۆگرەم و هەڵۆی فلیپینی بە درێژی یەک میتر لە پاڵ هەڵۆی دووسپی و هەڵۆی هارپی گەورەترین جۆری هەڵۆکانن.

ناوەکان[دەستکاری]

بۆ هەڵۆ ئەم ناوانەش لە زمانی کوردیدا بە کار دێت:

  • هکور، ئەلە، ئلهۆ، هولی، ئەیلۆ، سپر، کورت، سەرکنەک


تایبەتمەندی و ژینگەناسی[دەستکاری]

هەڵۆکان تەنیا یەک هاوسەر لە ژیاندا هەڵدەبژێرن . هێلانە لەشوێنێکی زۆر بەرز، بە تووڵ و شووڵی دار چێ دەکەن و هەموو ساڵێک دەگەڕێنەوە سەری، بە جۆرێ کە جیقنە و پاڵ، ساڵ لەگەڵ ساڵ، لە سەر یەک کەڵەکە دەبێ و بڕێجار تا ٥٠٠ کیلۆگرەم و تا ٣ میتر گەورە دەبێ. گەورەترین هێلانەی ناسراو هی دوو هەڵۆی سەرسپی لە فلوریدای ئەمریکایە کە ٦،١ میتر قووڵی، ٢،٩ میتر پانی و کێشێکی سەیروسەمەر، واتە ٢،٧٢٢ کگی هەیە[٢] .
هەڵۆکان لە شوێنی بێقڕەدا هێلانە چێ دەآکەن و شەش تا هەشت حەفتە لە سەر هێلکەکانیان کڕ دەکەون. زۆربەی هەڵۆکان دوو هێلکە دەکەن، کە تەنیا یەکیان دەمێنێتەوە. جووچکە هەڵۆ بە شێنەیی گەشە دەکا و لە سێ یا چوار ساڵیدا شێوەی گەورەکان دەدا.

بڕێ لە جۆرەکانی هەڵۆ، بە جەستەی گەوەرە و هێزی فرەوە، لە ترۆپکی هیرەمی بژیوی گیانەوەراندا جێ دەگرن. هەڵۆی پەڕکوور و هەڵۆی تانجدار دەتوانن ئاژەڵی ٣٠ کیلۆگرەمی ڕاو کەن و بخۆن[٣] .

هەڵۆی پەڕکوور
هەڵۆی هارپی
هەڵۆی دەریایی

جۆرەکان[دەستکاری]

جۆرە بەناوبانگەکانی هەڵۆ[٤]:

پەراوێز[دەستکاری]

  1. Encyclopædia Britannica Online, s. v. "eagle", accessed January 08, 2014, http://www.britannica.com/EBchecked/topic/175537/eagle.
  2. Trails.com: Amazing Bird Records
  3. eagle. Answers.com. The Columbia Electronic Encyclopedia, Sixth Edition, Columbia University Press., 2014. http://www.answers.com/topic/eagle, accessed January 08, 2014.
  4. فەرهەنگی باڵندە
  5. لە فەرهەنگی باڵندەدا بە (هەڵۆی دەریایی کلک سپی) ناو براوە، بەڵام وشەی (دووسپی) بە بۆچوونی نووسەر جوانتر بوو.