وتووێژ:لوولاق

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aminijian: بەڕێزم لێرەدا و لە چەند شوێنی تردا (وەکوو کەلەکە یان سمت) جناب بەشی دەرەوەی لەشت لەگەڵ ئێسکەکە کردۆتە یەک کە نادروستە. بەلەک (کە لە مەڵبەندی ئێمەدا باوە) بە ئێسکەکە ناڵێن. بە ئینگلیزی پێی دەڵێن Crus و بە فارسی و عەرەبی «ساق» (لە ھەنبانەبۆرینەشدا ئاوا ھاتووە «گۆشتی نێوان ئەژنۆ و پاژنە، ساق پا»). ئەگەر بتەوێ ئاماژە بە ئێسکەکەی بکەی دەبێ بڵێی ئێسکی بەلەک. بەڵام بۆ ئێسکی بەلەکیش ئێمە بەرامبەرمان ھەیە کە پێی دەڵێین لوولاق. لە ھەنبانەبۆرینەشدا بەرامبەر بە لوولاق نووسراوە «پێشەی بەلەک» (کە پێشە لە سەقز و سنە و ھەورامیدا بە ئێسک دەڵێن). بۆیە گواستمەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٤، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]