فەوزی ڕەشید نامیق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەوزی ڕەشید نامیق

فەوزی ڕەشید نامیق : (١٩٣٠) چالاكی سیاسی ، بەڕێوەبەری گشتیی دوانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ، لە نەتەوەی كورد بووە .

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

فەوزی کوڕی ڕەشید نامیق کوڕی مەحموود کوڕی ڕەسووڵە، ١٩٣٠ لە سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. ١٩٣٨ لە سوورداش خراوەتە قوتابخانەی سەرەتایی، کە شێخ محەمەد زوھدی بەڕێوەبەری بووە. پولی دووەم لە قوتابخانەی گۆیژە بووە، کە لە خانوویەکی گەڕەکی قەزازەکاندا بووە. پۆلی سێیەم و چوارەمی لە پێنجوێن و پێنجەم و شەشەمی لە ماوەت خوێندووە. ١٩٤٤-١٩٤٥ کە ماڵیان لە ڕانیە بووە، لە پۆلی شەشەمدا کەوتووە. ساڵی دوایی نمرەی دووەمی لیوای سلێمانیی بەدەست ھێناوە. ئەمجا یەک دوو مانگێک لە کوللییەی دووەمی مەلیک فەیسەڵ خوێندوویە، لەبەر ئەوەی باوکی وەزیفەکەی گواستراوەتەوە بۆ دھۆک، وازی لێ ھێناوە و لە پۆلی یەکەمی ناوەندیی دھۆک وەرگیراوە. پۆلی دووەمی ناوەندیی لە سلێمانی و پۆلەکانی سێیەم تا پێنجەمی لە کەرکووک تەواوکردووە.[١][٢]

کۆمپانیای نەوتی کەرکووک[دەستکاری]

ئەو ساڵانە کارمەندی کۆمپانیای نەوتی کەرکووکیش بووە. ھەرچەندە لە کۆلیجی بازرگانی و ئابووریی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، نەچووە و تا ١/١/١٩٥٣ لە کۆمپانیا دەوامی کردووە.[١][٢]

وەزیفەکانی دیکەی:[١][٢]

  • ٨/٢/١٩٥٣-١٤/١/١٩٥٥ کاتب لە سەرۆکایەتیی تەندروستیی لیوای سلێمانی،
  • ١٥/١/١٩٥٥-٤/٧/١٩٥٩ کاتب لە سەرۆکایەتیی تەندروستیی لیوای ھەولێر،
  • ٥/٧/١٩٥٩وە بووە بە یاریدەدەری ژمێریار لە ھەمان سەرۆکایەتی تا ١٩/٩/١٩٦٠،
  • ٢٠/٩/١٩٦٠ەوە بە ھەمان ناونیشان لە سەرۆکایەتیی تەندروستیی سلێمانی تا ٦/٤/١٩٦٥،
  • ٧/٤/١٩٦٥ەوە ھەر لەوێ ناونیشانی بووە بە یاریدەدەری تێبین (ملاحض) تا ٣/١/١٩٦٦، ٤/١/١٩٦٦ گواستراوەتەوە بۆ سەرۆکایەتیی تەندروستیی عیمارە تا ١٢/١١/١٩٦٦، ١٣/١١/١٩٦٦ ھێنراوەتەوە بۆ تەندروستیی سلێمانی تا ١/٥/١٩٧٠،
  • ٢/٥/١٩٧٠-٣٠/٥/١٩٧٠ تەندروستیی پارێزگای موسەننا (المثنی)،
  • ٣١/٥/١٩٧٠ تەنسیب کراوە بۆ تەندروستیی پایتەخت تا ٢/٦/١٩٧١، ١٢/٩/١٩٧٠ ناونیشانی کراوە بە سەرتێبین (رئیس الملاحضین)،
  • ٣/٦/١٩٧١ گواستراوەتەوە بۆ تەندروستیی ھەولێر تا ٢٥/٤/١٩٧٤، لەو ڕۆژە بەدواوە لەبەر چوونە پاڵ شۆڕشی ئەیلوول، بە دەستلەکارکێشراوە دانراوە.

ئەلبوومی وێنەكانی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8157-8158
  2. ^ ئ ا ب سەرچاوە: زانیاریی دەمیی ڕۆژی ٨/٦/٢٠١٦ی ناوبراو و (دەفتەری خزمەت)ەکەی.