ڕەمادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەمادی
بە عەرەبی: الرمادي
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٩
ناو بە زمانی فەرمیالرمادي
وڵاتعێراق
پایتەختیپارێزگای ئەنبار
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای ئەنبار
پۆتانی شوێن٣٣°٢٥′٣٣″N ٤٣°١٧′٥٧″E
دانیشتووان٨٧٤٬٥٤٣
بەرزی لە ئاستی دەریا٥٠ مەتر
کۆدی پۆستە31001
Map


ڕەمادی (بە عەرەبی: الرمادي‎) یەکێکە لە شارەکانی عێراق، و نزیکەی ١٠٨ کم لە ڕۆژاوای بەغداوە دوورە و ناوەندی پارێزگای ئەنبارە. شارەکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئەو سێگۆشەیەی کە پێی دەوترێت سێگۆشەی سوننە. بەپێی خەمڵاندنەکانی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی شارەکە ٩٠٠ ھەزار کەسە، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٥[١] .زۆربەی دانیشتووانی شارەکە سەر بە خێڵەکانی دلێم ئەلبوعساف، ئەلبوعلوان، ئەلبودیاب، ئەلبوفەهد، ئەلبومەرعی، ئەلبوخەلیفە، ئەلبوڕیشە، ئەلبعووبەید، و ھۆزە قیسییەکان کە نوێنەرایەتیان لەلایەن کەرویە و ئەلجەمیلە و ئەلکەرتان و ئەلعویساتەوە دەکرێت.

ھەستانەوەی شارستانی لەسەر خاکی ڕەمادی دەستیپێکرد، بەهۆی دووری شوێنەکە لە ڕووداوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، و بە شارێکی گرنگ دادەنرێت بۆ بازرگانی نێوان عێراق و ئەردەن و سووریا، و بە ھێڵی گواستنەوەی خێرا بەستراوەتەوە بە پایتەختی عێراق، بەغدا، جگە لە شارەکانی دیکەی نزیک سنوورەکانی ڕۆژاوای وڵات. و لە شارەکە شوێنی شارستانی زۆر کۆنی لێیە.

شارەکە خاڵی سەرەکی بەرھەڵستی عێراقی بوو لە سەردەمی داگیرکاری ئەمریکا بۆ سەر عێراق. ھێڵی سەرەکیی شەمەندەفەری تێدایە کە بەرەو سووریا دەڕوات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "من موقع الجزيرة الإخباريّة، واطلع عليه في 8 مارس 2016".