ئەپڵ

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
کۆمپانیای ئەپڵ
Apple Inc
جۆر گشتی
بازرگانی دەکات لە NASDAQ
پیشەسازی نەرمەکاڵای کۆمپیوتەر
ڕەقەکاڵای کۆمپیوتەر
ئامێرە ئێلەکترۆنییەکان
بوار ١٩٧٦ز - لە ساڵی ١٩٧٧ز دامەزرا بە ناوی کۆمپانیای ئەپڵ
دامەزراوە لە ١٩٧٦ز بۆ یەکەمجار - لە ساڵی ١٩٧٧ز دامەزرا بە ناوی کۆمپانیای ئەپڵ.
دامەزرێنەر(کان) ستیڤ جۆبس
ستیڤ وازنیاک
ڕۆناڵد واین
شوێنی سەرەکی , ئەمریکا ، کالیفۆرنیا
ژمارەی نووسینگەکان ٣٥٧ ئەپڵ ستۆر لە جیهاندا
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی هەموو جیهان
بەڕێوەبەران تیم کووک (سەرۆکی کۆمپانیا)
ئارسەر لیڤینسۆن (بەڕێوەبەر)
بەرهەمەکان ماکینتۆش
ئای ماک
ماکبووک پرۆ
ئایپۆد
ئایفۆن
ئایپاد
ئەپڵ تیڤی
سیستەمی ماک
ئایلایف
ئای ۆرک
ئای ئۆ ئێس
تێکڕای مایە ١١٦.٣٧١ ملیار $ increase
کارمەندان ٦٠،٤٠٠ (٢٠١١)
ماڵپەڕ ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیای ئەپڵ


کۆمپانیای ئەپڵ (بە ئینگلیزی: Apple Computer Inc) لە ١/٤/١٩٧٦ دا دامەزراوە لە ئەمریکا لە ناوچەی کالیفۆرنیا[١]. ئەم کۆمپانیایە گەورەترین خزمەتی کردووە لە بواری کۆمپیوتەری کەسیدا، لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا زۆرترین ژمارە کۆمپیوتەری فرۆشتوە لە جیھاندا.


تاکوو ساڵی ٢٠٠٦، کۆمپانیای ئەپڵ لە چەندین بواری (نەرمەکاڵا software) و (ڕەقەکاڵا hardware) دا دەستبەکارە، بەرھەمەکانی iMac، iPhone و iPod لە ھەموو بازاڕەکانی جیھاندا بڵاوە، ھەروەھا خاوەنی گەورەترین کۆگای مۆسیقا بەناوی iTunes کە چەندین ملیۆن گۆرانی و ئاوازی لەخۆ گرتووە. لە ‌بواری سیستەمی کارپێکردنیشدا Mac OS X ـی ھەیە، ئەمیش وەک بەرھەمەکانی تری سەرکەوتووە.

پێرست

[دەستکاری] مێژوو

ستیڤ جۆبس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ


ئەم کۆمپانیایە لە یەکی نیسانی ١٩٧٦ لە کویرتینۆ لە کالیفۆرنیا دامەزرا لە ساڵی ١٩٧٧ پۆلێن کراوە. لە سی ساڵی یەکەم ناوی کۆمپانیا تەنھا " کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کۆمپیوتەری دیاریکراو " بوو ، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ وازی لەم ناوە ھێنا ئەمەش پاش ئەوە ھات کە کۆمپانیاکە کارەکانی فراوان کرد لە بواری ئەلکترۆنی ، لەگەل لاسایی کردنەوەی جۆرەکانی کۆمپیوتەری کەسی. کۆمپانیا نزیکەی ٣٥٠٠٠ فەرمانبەری ھەیە لە سەرتاسەری جیھان ، ڕێژەی فرۆشتنی لە ساڵی ڕابردوو ٣٢.٤٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو ، ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئەپڵ توانی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات لە ڕووی کوالێتی بەرھەمەکانیەوە ئەمەش بە ھۆی جوانی لە دیزاینەکەی و ئەو ریکلامانەی کە بۆ بەرھەمەکانی ئەیانکات ، ھەروەھا کۆمپانیا کۆمەلێک فەرمانبەری لێھاتووی ھەیە لە بواری فرۆشتن و خستنە ڕووی بەرھەمەکان لەگەل بوونی لۆگۆیەکی بازری جوان. گۆڤاری فۆرتیون کۆمپانیای ئەپڵی بە سەرنج ڕاکێشترین کۆمپانیا دەست نیشان کرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەردوو ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩.



[دەستکاری] ناوی کۆمپانیا

ناوی ئەپڵ (Apple) وشەیەکی ئینگلیزییە، کە لە کوردیدا بە واتای سێو دێ.

[دەستکاری] ناوی کۆمپانیای ئەپڵ لە چیەوە هاتووە ؟

له کتێبی ژیان نا مه ی ستیڤ جۆ بس دا خۆ ی به م شێوه یه باسی ناو لێ نانی ێه پل ێه کات.ێه و رۆژه ی که بڕیار بوه ناوێک دا بنێن  ستیڤ چووه بۆ کێلگه ی سێوی یه کیک له ها ورێکانی له گه را نه وه ی دا وازنیاک (ێه و که سه ی که به یه که وه له گه ڵ ێه ستیو ێه پلیان دروست کرد)ها تو ه به دوایداو له ناو سه یا ره کدازۆر باسیان له ناوێک کرد وه که بۆ کۆ مپا نیا که یان دا نێن چه ند ناوێکیان پێشنیار کردوه به س به دڵیان نه بوه له کۆتاییدا ستیڤ  پێشنیاری ێه پل کۆ مپیو تری کرد و ه و تو یه تی ێه مرۆ له کێلگه ی سێوی یه کێک له ها ورێکانم بوم پێم وا بێت سێو ناوێکی جوا نه و مرۆ ڤ نا تر سێنێت هه ر وه ها له کتێبی ژما ره ته له فو نه کا ندا نا وی ێه پل له سه ر ه وه ی ێه تا ریشه وه  ده بێت .بڕ یار وا بو ێه گه ر تا رۆژی دواتر ناوێکی تر یان نه دوزیوه  ێه م نا وه دا بنێن که هه ر و

[دەستکاری] بەرھەمە گرنگەکانی

١٩٧٦ Apple I ١٩٧٧ Apple II ١٩٨٣ LISA ١٩٨٤ ماکینتۆش (سەرکەوتووترین و گرنگترین بەرھەم بوو، وەرچەرخانێکی بەدوای خۆیدا ھێنا لە کۆمپیوتەری کەسیدا PC) ١٩٨٥ Apple II ١٩٨٩ Macintosh Portable ١٩٩٣ ماکینتۆش لەسەر RISC ١٩٩٥ تاکوو ١٩٩٦ گەورەترین کێشەی ئابووری و بەڕێوەبردنی ھاتەڕێ. ١٩٩٦ لە لایەن کۆمپانیای NeXT ەوە کڕدرا.

[دەستکاری] بەیداخی ئەپڵ

لە ساڵەکانی ١٩٧٦ تاکوو ١٩٩٨ ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە rainbow لەشێوەی لەتە سێوێکدا لۆگۆی کۆمپانیاکەبوو. پاش ١٩٩٨ ھەمان شێوە مایەوە، بەڵام ڕەنگەکەی بوو بە زیوی.

[دەستکاری] مردنی ستیڤ جۆبز

دوای تەنیا ڕۆژێ لەبڵاوکردنەوەی ئایفۆنی 4s دامەزرێنەری ئەپڵ کە پێشووتر دەستی لە کار کێشابۆوە کۆچی دوایی لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ واتە لە ٥٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد.[٢] بەمەش گوزەرێکی گەورەی لە ئەمریکا و ئەپڵدا کە تاڕادەیەک سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما هاتە دوان و هاوخەمی بۆ کەسوکاری دەربڕی.

[دەستکاری] ماڵپەڕ

ئەپڵخاوەن ماڵپەڕێکە کە سەردانیکەران و هەوادارانی دەتوانن بە هۆی ماڵپەڕی ئەپڵەوە داواکاری خۆیان بۆکڕینی بەرهەمەکانی ئەپڵ پێشکەش بکەن وە لەم ماڵپەڕە سەرجەم چالاکی و بەرهەمەکانی ئەپڵ دەخرێتە ڕوو لەکاتی دەڕچوونی وەشانی نوێی سیستەم کە ناسراوە بە ios و ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد و لاپ تۆپ و دیسکتۆپی ماک هتد...

[دەستکاری] ماکینتۆش

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیماکینتۆش

ماکینتۆش یان ماک (بە ئینگلیزی: Macintosh) زنجیرەیەکە پێک ھاتووە لە چەند ھێڵێک بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان (PC) نەخشەسازی و پێشکەوتنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە یەکەم ماکینتۆش بەرھەم ھێنرا لە ٢٤.١.١٩٨٤ ئەمەش یەکەم ئەزموونی سەرکەوتوو بوو کە بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان کرا جگە لە ماوس و ڕووتەختە ئەلیکترۆنییەکان کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ھەشتاکان لە ساڵی نەوەدەکانش وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ڕۆشت وەکو مارکێتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان ، پاشان بەرەو ڕووی "Wintel"ی " IBM PC compatible" ڕۆشت ئامێرەکانیشی کارا و چالاک بوون لەگەڵ " MS-DOS" و "Microsoft Windows" (مایکرۆسۆفت ویندۆز).

[دەستکاری] خشتەی مۆدێلە نوێکانی ماکینتۆش

کۆمپانیای ئەپڵ تا ئێستا بەرهەمی پێشکەوتوو و ناوازەی پێشکەشی جیهانی تەکنۆلۆژیا کردووە یەکێک لەوانە نەوەی کۆمپیوتەرەکانی ماکیتۆشە کە ئەم خستەیەی خوارەوە کۆمەڵێکن لە بەرهەمە نوێکانیان.

ئاسایی مامناوەند پرۆفیشناڵ
دیسکتۆپ ماک مینی
Mac mini.png
دەتوانێت بەبێ شاشە و تەختەکلیل و ماوس ئیش بکات.
ئای ماک
Imac 16-9.png
ئای ماک کۆکراوەی هەموو بەشەکان لە یەک شاشەدا. دوو جۆری هەیە (٢١.٥) ئینج و (٢٧) ئینج.
ماک پرۆ
Macpro BW.png
ماک پرۆ بۆ بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان دەست دەکەوێت بە کۆرەکانی (٤ ، ٨ ،١٢)ەوە ، کە خێراییەکی ئێجگار زۆری هەیە.
لاپتۆپ
(ماک بووک)
ماکبووک ئەیر ١١
MacBook Air.png
(١١.٦) ئینج لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە .
ماکبووک ئەیر ١٣
MacBook Air.png
(١٣.٣) ئینج لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە.
ماکبووک پرۆ
MacBook Pros.jpg
بە قەبارەکانی (١٣.٣ ، ١٥.٤ ، ١٧) ئینج دەستدەکەوێت. بە بەکارهێنانی (Intel Core i5) و (Intel Core i7).
سێرڤەر ماک مینی سێرڤەر
Mac mini.png
سێرڤەری سیستەمی ماک
سێرڤەری ماک پرۆ
Macpro BW.png
سێڤەری سیستەمی ماک تیایدا دابەزێنراوە.


[دەستکاری] سەرچاوە

زانستپەروەرانی کورد / کورتەیەک لەسەر ھەندێ کۆمپانیای ئایتی Apple Investor Relations FAQ


ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر