حەسەن فەھمی جاف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەسەن فەھمی جاف

حەسەن فەھمی جاف : (١٩٠٥–١٩٧٣) نووسەر و سەرۆکێکی خێڵی جاف بووە.

ژیان[دەستکاری]

حەسەن فەھمی کوڕی عەلی بەگ کوڕی مەحموود پاشا کوڕی محەممەد پاشا کوڕی کەیخوسرەو بەگی جافە. ١٧ی ڕەمەزانی ١٣٢٣ک (١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٠٥) لە قەزای ھەڵەبجە ھاتووەتە دنیاوە. لەسەر دەستی مامۆستای تایبەت فێری خوێندنەوە و نووسین و عەرەبی، فارسی و تورکی بووە. نوێنەری باوکی بووە لە ھەڵەبجە و کفری. شازدە ساڵان بووە کە باوکی مردووە، ئەویش جێی گرتووەتەوە و سەرۆکایەتیی خێڵی جافی کەوتووەتە دەست و سەرپەرشتیی موڵکەکانیی کردووە. ئەم وەزیفەیەی شەش ساڵ و تا ١٩٢٩ بەردەوام بووە.[١][٢]

نووسینەکانی[دەستکاری]

خولیای ئەدەب و شیعر و ئەدەبیاتی فارسی و کوردیی ھەبووە و بۆ ئارەزوو جاروبار شیعری وتووە. یەکەم نووسینی لە ژمارە ٥٦١ی ڕۆژنامەی ژیاندا بڵاو بووەتەوە. دواتر نووسینی لە گەلاوێژ و ڕۆژنامەی برایی (١٩٦٧–١٩٦٨)دا بڵاوکردووەتەوە. بابەتی لەسەر خورماڵ و چۆنایەتیی چارەسەری کاروباری ئابووری، ئاوەدانی و چاکسازیی ھەبووە.[١][٢]

کۆچی دوایی[دەستکاری]

ساڵی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٧٣ کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

لە ڕاستەوە؛ مەحموود خەلیفە صەمەد، دودبەگی جاف، حەسەن فەھمی بەگی جاف، ھەروەھا ڕاغب بەگ لە ساڵی ١٩٥٦.

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

ئەم بەرھەمانەی بڵاوکردووەتەوە:[١][٢]

  1. پاڵەوانی زەند، چ١، چاپخانەی المعارف- بەغدا، ١٩٥٦؛ چ٢، چاپخانەی المعارف- بەغدا، ١٩٨٥
  2. کوردستان شوێنی گەڕانەوەی دەھەزار یۆنانی ساڵی ٤٠١ پ. ز، چاپخانەی المعارف- بەغدا، ١٩٦١
  3. مێژووی ھۆزی جاف و مەحموود پاشای جاف، ١٩٩٩
  4. نووسین و وەرگێڕاوەکان، ١٩٩٩

ئەلبوومی وێنەکانی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ جمال بابان، اعلام کرد العراق، ص٢٣٨–٢٣٩؛ کەشکۆڵی گیو، بەرگی دووەم، کۆکردنەوەی گیوی موکریانی، پێداچوونەوە و ئامادەکردنی د. کوردستان گیوی موکریانی، چاپخانەی ڕۆشنبیری و لاوان- ھەولێر، ١٩٨٨، ل١٧٩؛ عبدالمجید فھمی حسن، دليل تأريخ مشاهير الألوية العراقية، ج١ لواء السلیمانییە، بغداد، ١٩٤٦، ص١٦٧–١٦٨؛ کەشکۆڵی گیو، کۆکردنەوەی گیوی موکریانی، پێداچوونەوە و ئامادەکردنی د. کوردستانی گیوی موکریانی، چاپخانەی ڕۆشنبیری و لاوان، ھەولێر، ١٩٨٨، ل١٧٩.
  2. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم) ژیاننامە و پێڕست، ل 8053 - 8054، ئامادەكردنی (سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عبدوڵڵا زەنگەنە) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی.