حەسەن بەننا
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە حەسەن بەناەوە)
| حەسەن بەنا | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ |
| مەرگ | ١٢ی شوباتی ١٩٤٩ قاھیرە |
| نەتەوە | میسری |
| سەرناو | سەرکردە و دامەزرێنەری کۆمەڵەی برایانی موسڵمان |
| حیزبی سیاسی | کۆمەڵەی برایانی موسڵمان |
| ئایین | ئیسلام ، سوننە |
| ماڵپەڕ | |
| http://www.hassanalbanna.org/ | |
حەسەن بەنا (ناوی تەواوی بە عەرەبی: حەسەن ئەحمەد عبدالرحمن محمد بەنا، ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦-١٢ی شوبات ١٩٤٩) دامەزرێنەری کۆمەڵەی برایانی موسڵمانە (بە عەرەبی: الإخوان المسلمين).
کورتەی ژیانی [دەستکاری]
- لەساڵی ١٩٠٦ز لەدایک بوو.
- لە خانەی زانست بڕوانامەی بەدەست ھێنا.
- لەساڵی ١٩٢٨ کۆمەڵەی برایانی موسڵمانی دامەزراند.
- گواستراوەتە بۆ شاری قەنا بە بڕیاری حکوومەت.
- لە ١٢ی شوبات ١٩٤٩ بە گوللە کوژرا.
کۆمەڵەی برایان [دەستکاری]
لەکاتی دامەزراندی ئەم کۆمەڵە، بەنا و ھاوڕێکانی تووشی ڕاوەدوونان و گرتن بوون لەلایەن حکوومەتی میسری ئەوکات بەڵام گشت ئەوانە ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیەیان سارد نەکردەوە لە جێبەجێ کردنی ئەمانجەکانیان، تەنانەت دوای کوژرانی بەنا. کارکردنی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر بنەمای سەلەفی و پەروەردە و جیھادکردن بووە و لە ئێستادا دوای ڕووخانی حکوومەتی حوسنی موبارەک ئەم کۆمەڵەیە توانی زۆرینەی دەنگی خەڵکی مسۆگەر بکەن و پەرلەمان و حکوومەت پێک بھێنن.