حوسێن کۆکەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێن‏‏‏ە‏‏‏ خالۆ حوسێن له د‏‏‏ە‏‏‏ری ئه‌شک‏‏‏ە‏‏‏وته‌ک‏‏‏ە‏‏‏ی

حوسێن سەلیم عوسمان ناسراو بە خاڵۆ حوسێن کۆکەن یان حسەینی کۆکەن یان حسێنی کۆکەن (٢٨ی ئەیلوولی ١٩٣٠، دڕۆڵە، نزیک شاری پاوە، پارێزگای کرماشان- ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٦)[١] کەسایەتی کوردە کە بە ھۆی ھەڵکۆڵینی کێوێک بە قاچێکەوە بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵ بە قوڵینگێکەوە ناسراوە و نازناوی فەرھادی دووەمی پێدراوە.

ژیان[دەستکاری]

قەبرێکی خالۆ حوسێن ھەڵکۆڵیوە ھەتا لەوێدا بنێژرێ

خالۆ حوسێن کۆکەن لە نزیک شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان بە دنیا ھاتووە. بە ھۆی ئەوەی لە ڕاودا فیشەکی تاپڕ لە دەستی دەردەچێ و بەر قاچی دەکەوێ، قاچێکی دەبڕنەوە. لە شەڕی ئێران و عێراق (١٩٨٠ -١٩٨٨) کاتێک لە لایەن سوپای عێراق گوندەکەیان بۆردمان دەکرێ، ماڵەکەی دەسووتێ و ھاوسەرەکەی و سێ کوڕی گیان لە دەست دەدەن. خۆی دەڵێ:

«لە سەرەتای شەڕی عێراق - ئێران ماڵەکەم سووتا، پێش ئەوە ژنەکەم و سێ کوڕم مردن، ئیتر ئەو رووداوانە بە تەواوی کاریان لە من کرد و بوونە ھۆی ئەوەی حەز بە دوورەپەرێزی بکەم لە خەڵک.»

ھەڵکۆڵینی کێو[دەستکاری]

دوای ئەمە ڕوو دەکاتە دەڤەری مەیگۆرێ و نزیکەی ٢٠ ساڵە بە قوڵینگێکەوە خەریکی داتاشینی بەشێک لە کێوی مێگەورەیە و تا ئێستا ١١ ژور و حەمامێکی لێ دروست کردووە، ھەر ژوورێکیش ١٣ تاقی گەورە و سێ پەنجەرەی ھەیە. لە یەکێک لە ژوورەکان، قەبرێکی تایبەتی ھەڵکۆڵیوە و تا لەوێش بنێژرێ.[٢][٣][٤]

شوێنی گەشتیاری[دەستکاری]

وێنەیێک لە خواری ئەشکەوتەکەی خاڵۆ حسەین
وێنەیێک لە ئەوەلین دەری ئەشکەوتەکە

ئێستا ئەو شوێنەی خاڵە حوسێن بۆتە شوێنێکی گەشتیاریی و خەڵکێکی زۆر لە ناوە و دەوەری کوردستانی ئێران سەردانی دەکەن. ئەویش بە چاندنی دارو درەخت ھێندەی دیکە شوێنەکەی ڕازاندۆتەوە.[٥][٦][٧]

داھاتی گەشتیاریی شوێنەکەی خاڵە حوسێن لە سەر داوای خۆی تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی مزگەوت کە تا ئێستا چوار مزگەوتی لە شارەکانی کوردستانی ئێران پێ دروست کراوە و مزگەوتی پێنجەم بەڕێوەیە.

شیعرەکان بۆ حسەین[دەستکاری]

تا ئەمڕۆ شێعر و ھونراوەکانی زۆر بە باڵای خاڵۆ حسەین ووتیاوە[٨] کە ئە یەکێک لەوانەیە:[٩]

بەڵێ وتراوە زۆر جار بیستراوە - سەنگ تاشێک ھەیە فەرھادی ناوە

کاتێک زانیمان ئەو فەرھاد کێیە - ئەویش وەک مەجنوون عاشقی لەیلێ یە

لەبەر عەشقیەتی قوڵەنگ بە دەستە - چونکە کوژراوی دوو چاوی مەستە

فەرھاد بۆ شیرین بێستونی شکاند - خوێنی جگەری لە چاو دە تکاند

تۆ عاشقی چی بویت مامە حوسەین گیان؟ - رازێنەرەوەی شاخی کوردستان

ئەی پیری دلێر فیدای دەستت بم - باڵاگەردانی قوڵەنگ و ھەستت بم

زیدوت کردەوە مێژووی کوردستان - رۆستەم حەدی کوا بۆت بێتە مەیدان

شەرمەزاری تۆن ھەموو دلێران - خەریک وەسفی تۆن ھەموو شاعیران

بشکێت قەڵەمی سەرجەم شاعیران - گەر وەست نەکەن تا ئاخر زەمان

غەریب بە فیدای قوڵەنگ و دەستت - شاعیران سەرپاک بە فیدای ھەستت

محەممەد ئێناخی

پەڕاوێز[دەستکاری]

  1. ^ http://rudaw.net/sorani/kurdistan/2607201610
  2. ^ http://www.hamshahrionline.ir/details/270613
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 11ی Octoberی 2014. Retrieved 26ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 2ی Octoberی 2016. Retrieved 26ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 9ی Marchی 2016. Retrieved 26ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ http://www.pavehpress.ir/شهرستان-پاوه-سرشار-از-جاذبه-های-گردشگر/ ٢٣ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 22ی Augustی 2016. Retrieved 26ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٢ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ فەرھادی دووەمی کورد /خاڵۆ حسێنی کۆکەن (کردی)، ماڵپەری قادری‌زادە.
  9. ^ تۆ ئاشقی چی بویت؟ ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., پێشمارگەکان.

پەیوەندی بە دەرەوە[دەستکاری]