تیتان
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێنکردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
لە سیستەمی خۆریدا زەوی ھاوشێوەیەکی ھەیە: مانگی ھەسارەی "Saturn"، کە بە "Titan" دەناسرێت، ھەمان شێوازی زەوی ھەیە. ئەو ساتەی ژیان بۆ یەکەمین جار لەسەر زەوی دروستبوو، ھەمان شێوازی ئێستای مانگی "Titan"ی ھەبووە. ئێستاکە زاناکان دەیانەوێت بزانن، ئایا "Titan"ی سەھۆڵاوی بەھەمان قۆناغە سەرەتاییەکانی زەویدا تێپەڕ دەبێت.
لەمیانەی کۆنگرەی "International Astronomical Union" لە "Rio de Janeiro"ی بەڕازیل گەردوونناسان دوو لێکۆڵینەوەیان پێشکەشکرد، کە ئاماژە بە مانگی "Titan" دەدەن و ڕاڤەی ئەوە دەکەن، کە مانگی ناوبراو ھاوشێوەیەکی زۆری لەگەڵ زەویدا ھەیە.
ھەرچەندە لەسەر مانگی "Titan" پلەی گەرما لەخواروو ١٨٠ پلەی سەدییەوە، کەچی زنجیرە شاخ، گرد و ڕووبار بوونیان ھەیە، ھەروەک لەسەر ڕووپەری بڵاوکراوەی "International Astronomical Union"دا ھاتووە. لەشوێنی ئاو میتانی شل ھەیە، کە وەک باران دەبارێت و ھەروەھا میتان ڕووبارەکان دروست دەکات. "International Astronomical Union" دەیەوێت لە "Rio de Janeiro" چەند وێنەیەکی نوێ پێشکەش بکات، کە دە ئەوەندەی وێنە گیراوەکانی پێشووتر باشتر "Titan" دەردەخەن.
"Rosaly Lopes" لە "Jet Propulsion Laboratory" لە "Pasadena" سەر بەناوچەی "California" دەڵێت: "جێگای سەرسامییە، کە بەشی دەرەوەی 'Titan' ھاوشێوەی زەوییە." تاکو ئێستا نەتوانراوە بسەلمێنرێت، کە ھاوشێوەی زەوی لە ھیچ لەکام لە تەنەکانی سیستەمی خۆریدا ھەبێت. "Rosaly Lopes" لە درێژەی پەیڤەکانیدا دەڵێت: "سەرەڕای جیاوازی مەزنی پلەی سەدەی نێوان زەوی و 'Titan'، کەچی دەتوانرێت ڕاڤەی ئەوە بکرێت، کە ھاوشێوەیەکی زۆر لەنێوان زەوی و 'Titan'دا ھەیە."
پێشتر زانرابوو، کە پلەی سەدەی سەر "Titan" دەگاتە نزیکەی ١٨٠- پلەی سەدی، بەڵام ئەوەی توێژەرانی سەرسامکردووە ئەوەیە، کە لە بورکانە سەھۆڵاوییەکانەوە بەشێوەیەکی بەردەوام ئامۆنیاک بۆ سەر ڕووی "Titan" دەردەھاوێژرێت. ئەو زانیارییە نوێیەش زاناکان توانیویانە لەڕێگای "Cassini"یەوە دەستیانبکەوێت. وەک دەزانرێت، کە بورکانەکانی سەر زەویش ئامۆنیاک دەردەھاوێژن.
ئێستا بەشێوەیەکی گشتی ئەتمۆسفیری "Titan" لە میتان و نایترۆجین پێکھاتووە. ھەردووکیان پێکەوە لەگەڵ ئامۆنیاک ھەمان ژینگەی دروست دەکەن، کە لەسەر زەوی لەکاتی دروستبوونی ژیاندا ھەبووە.
"Rosaly Lopes" دەپرسێت، ئایا "Titan"یش بەھەمان قۆناغی زەویدا تێپەڕ دەبیت.