جونۆ ٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی VLT/SPHERE ی گەرەستێرۆچکە بچوکەکە

جونۆ٣ گەڕەستێرۆچکەیەکی گەورەیە لە پشتێنەی گەڕەستێرۆچکە بچووکەکاندا، جونۆ سێیەم گەڕەستێرۆچکە بوو کە لە ساڵی ١٨٠٤ لەلایەن فەلەکناسی ئەڵمانیای کارل هاردینگەوە دۆزرایەوە[١]، یەکێکە لە بیست گەورەترین گەڕەستێرۆچکە بچووکەکان و یەکێکە لە دوو گەورەترین گەڕەستێرۆچکە بچووکە بەردینەکان (S-type)، بەپێی خەمڵاندنەکان ٪١ی کۆی بارستەی پشتێنەی گەڕەستێرۆچکە بچووکەکان لەخۆدەگرێت.

مێژوو[دەستکاری]

دۆزینەوە[دەستکاری]

جونۆ لە یەکەمی ئەیلوولی ١٨٠٤ لەلایەن کارل لودویگ هاردینگەوە دۆزرایەوە، سێیەم گەرەستێرۆچکە بوو کە دۆزرایەوە[٢]، بەڵام سەرەتا بە هەسارە دادەنرا، لە ماوەی ساڵانی ١٨٥٠دا وەک گەڕەستێرۆچکەیەکی بچووک و هەسارەیەکی بچووک پۆلێنکرایەوە.[٣]

تایبەتمەندیەکان[دەستکاری]

بەراوردکردنی قەبارە: یەکەم ١٠ گەرەستێرۆچکەی بچووک کە دۆزراونەتەوە، پرۆفایلی بەرامبەر مانگی زەوی کراون جونۆ لە لای چەپەوە پلەی سێیەمی گرتووە.

جونۆ یەکێکە لە گەڕەستێرۆچکە بچووکە گەورەکان، ڕەنگە لە ڕووی قەبارەوە لە دەیەمدا بێت و نزیکەی ٪١ بارستەی تەواوی پشتێنەی گەرەستێرۆچکە بچووکەکان پێکبێنێت، دووەم گەڕەستێرۆچکەیە لە جۆری ئێس کە زۆرترین بارستەیی هەیە[٤]، تەنانەت بەو شێوەیەش جونۆ تەنها ٪٣ بارستەی سێریسی هەیە.[٥]

ماوەی خولگەی جونۆ ٤.٣٦٥٧٦ ساڵە.[٦]

سەرچاوە[دەستکاری]