پلووتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پلووتۆ
بەشێکە لەPluto System
بەکارھێنانcolonization of Pluto
ناونراوە لەدوایپلووتۆ
Named byVenetia Burney
جێسیستمی خۆریی دەرەکی
پاشکۆ(134339) 5628 T-3
لەدوای ئەو(134341) 1979 MA
ڕووداوە بەرچاوەکانnaming
زاناClyde Tombaugh
کاتی دۆزینەوە١٨ی شوباتی ١٩٣٠
Site of astronomical discoveryLowell Observatory
Minor planet groupتەنەکانی پاشی نێپتۆن
Child astronomical bodyشارۆن (مانگ)، نیکس، مانگی ھیدرا، Kerberos، Styx
Parent astronomical bodyخۆر
ھاشتاگPluto
Geography of topicGeography of Pluto
EpochJ2000.0
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://astronomy.stackexchange.com/tags/pluto
پلووتۆ

پلووتۆ (ھێماکان: ⯓[١] و ♇[٢]) گەڕەستێرەیەکی قەزەمۆکە، دوورە لە خۆرەوە، بە شێوەیەک کە تەنھا وەک ئەستێرەیەکی ڕووناک ئەبینرێ، ھەرچەندە بچووکترین گەڕەستێرەیە لە نۆ گەڕەستێرەکەی کۆمەڵەی خۆر، بەڵام یەکێتی گەردوونناسی نێودەوڵەتی ھەڵسا بە دووبارە پێناسە کردنی زاراوەی 'گەڕەستێر' لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، بەم شێوەیە پلووتۆ بە گەڕەستێرەیەکی قەزەمۆک دانرا و ژمارەی گەڕەستێرەکانی کۆمەڵەی خۆریش بوون بە ھەشت گەڕەستێر. دوو مانگی بچووک ومانگێکی گەورەی ھەیە، کە ناوی شارۆنە، قەبارەکەی ئەگاتە دوو لە سێی قەبارەی پلووتۆ. زۆربەی زانایانی گەردوونناسی بە ھەسارە ناوی نابەن، بەڵکو بە پاشکۆیەکی ھەسارەی نیپتۆن ئەی ژمێرن، تاکە ھەسارەشە کە تاوەکو ئێستا ھیچ گالیسکەیەکی بۆشایی ئاسمان گەشتی بۆ نەکردووە، بەھۆی دوورییەکەی.

پلووتۆ ئەم ھەسارە نەناسراوەیە، کە سروشتەکەی لەگەڵ ھەموو ھەسارەکانی جیایە لە کۆمەڵەی خۆر، لەدوای دۆزینەوەی زانایان وایان ئەزانی، کە دوای ١٠ ساڵ لەناو ئەچێ، بەڵام دواتر سەریان سوڕما لە مانەوەی، بەڵکو سات لەدوای سات بەھێزتر بوو. ھەرچەندە پلووتۆ لە سەرتادا ھەسارەی ھەشتەمین بوو بۆ دووری لە خۆر بەڵام بەھۆی یەکتربڕینی لە خولگەکەی لەگەڵ خولگەی ھەسارەی نیپتۆن بوو بە ھەسارەی نۆیەم.

ھەندێ زانیاری ژمارەیی[دەستکاری]

  • ئەگەر لەسەر زەوی کێشت ٧٠ کیلۆگرام بێت ئەوا لەسەر پلووتۆ ئەبێت بە ٤ کیلۆگرام.
  • ماوەی ناوەندی لە خۆرەوە ئەگاتە نزیکەی ٥٫٩١٤٫١٨ میلیۆن کم\چرکە، نزیکترین ماوەی بۆ زەوی ٢٨٬٨ یەکەی گەردوونییە.
  • خێرایی مامناوەندی خولگەیەکی ٥٬٤ کم\چرکەیە.
  • ماوەی خولانەوەی ھەسارەکە بەدەوری خۆی، ١:٢٣ کاتژمێرە.
  • نیوەتیرەی ١١٥٣ کیلۆمەترە. (٠٬١٨ی نیوەتیرەی زەوی).
  • پلەی گەرمی سەر ھەسارەکە -٢٣٠ پلەی سەدییە (٤٣ کڵڤن).
  • ژمارەی مانگە پاشکۆکانی ٣ مانگە.
  • ھەر خولانەوەیەکی بەدەوری خۆردا ٢٤٨ ساڵی زەویی پێ دەچێت.

ناوی پلووتۆ[دەستکاری]

لە سەرەتاوە زۆر ناو دیاری کران لەوانە زیۆس، ولۆیل، کڕۆناس، و مینریڤا، ناوی پلووتۆش لە لایەن ڤینیتیا بەرنی، ناوی پلووتۆش لە لایەن کچەخوێندکارێکی تەمەن ١١ ساڵ لە ئۆکسفۆردەوە پێشنیار کرا کە بە یۆنانی یەکێک لە ناوەکانی خوای ژێرجیھانە. دوای مشتومڕێکی زۆر لە ساڵی ١٩٣٠ ئەم ناوەی بۆ دیاری کرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ JPL/NASA (2015-04-22). "What is a Dwarf Planet?". Jet Propulsion Laboratory. Retrieved 2022-01-19.
  2. ^ John Lewis, ed. (2004). Physics and chemistry of the solar system (2 ed.). Elsevier. p. 64.
  1. ڕادیۆ نەوا، ھەسارەی پلووتۆ[بەستەری مردوو]. خوێندنەوەی ٢٦-١٠-٢٠٠٩.
  2. ویکیپیدیای ئینگلیزی.