2013 ND15

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنیمەیشنی ٢٠١٣ ND15 بە بەراورد بە خۆر و هەسارەی زوحەل.      خۆر ·       ڤینۆس ·        2013 ND15

2013 ND15 گەڕەستێرۆچکەیەکی گچکەیە و ترۆجانێکی کاتی هەسارەی ڤینۆسە، بە یەکەم ترۆجانی ڤینۆس ناسراوە.[١]

دۆزینەوە و خولگە و تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی[دەستکاری]

ئێن دی لە ١٣ی تەمموزی ٢٠١٣ لەلایەن ن.پریماک، ئە.شولتز، ت.گۆگیا و ک.چامبەرز دۆزرایەوە، کە چاودێرییان دەکرد بۆ پڕۆژەی (Pan-STARRS). تا مانگی ئەیلولی ٢٠١٤ نزیکەی ٢١ جار بینراوە و ماوەی داتا-ئارک ٢٦ ڕۆژە. گەرەستێرۆچکەیەکی گەورەی ئاتنە و میحوەرەکەی نیمچە سەرەکییەکەی (0.7235 AU) زۆر لە میحوەرەکەی ڤینۆس دەچێت بەڵام ئیکسەنتریسیتی بەرزی هەیە (0.6115) و مەیلی خولگەیی بچووکی هەیە (4.794°). بە گەورەیی ڕەهای ٢٤.١، تیرەکەی لە مەودای ٤٠١٠٠ م (بۆ مەودای گریمانەکراوی ئەلبیدۆ 0.04-0.20).[٢]

دۆخی داینامیکی ترۆجان و پەرەسەندنی خولگەیی[دەستکاری]

2013 ND15 وەک ترۆجانی ڤینۆس دەستنیشان کراوە کە دوای خولگەیەکی تادپۆل بە دەوری خاڵی لاگرانجی L4ی ڤینۆسدا دەگەڕێت.

ئەگەری هەیە گەڕەستێرۆچکەیەکی مەترسیدار بێت[دەستکاری]

ئێن دی١٥ لە لیستی هەسارۆکەمەترسیدارەکان (PHAs)دا نەخراوەتە نێو لیستی ناوەندی ھەسارە بچووکەکانەوە چونکە گەورەیی ڕەهای زیاترە لە ٢٢.٠، هەرچەندە جارجارە دێتە ناو ٠٠،٥ ی.ف لە زەویەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]