تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێران و تورکیاوە (٢٠١١)
تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن ئێران و تورکیاوە لە ساڵی ٢٠١١، بریتییە لە بۆردومانی گوند و چیاکانی ھەرێمی کوردستان بە تۆپ و فرۆکەی جەنگییەوە بە بیانووی بوونی گەریلا و بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان. ئەم تۆپبارانە لە ڕێکەوتی ١٦ی تەمموزی ٢٠١١ لە لایەن ئێرانەوە بە بیانووی شەڕ لەگەڵ چەکدارانی پژاک دەستیپێکرد[١] و دوای مانگێک لە ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ٢٠١١، تورکیاش، بە فرۆکە جەنگییەکانییەوە پاش چەند کاتژمێر لە کوژرانی ٨ سەربازی تورک لە نزیک سنوورەکانی عێراق[٢][٣]، دەستی بە بۆردوومانی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کرد.[٤][٥]
تۆپبارانەکانی تورکیا
[دەستکاری]لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ٢٠١١ فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا، بە بیانووی بوونی گەریلا و بنکەکانی پەکەکە، دەستی بە بۆمبارانی چیای قەندیل و ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان کرد.[٦][٧] ئەم ھێرشانە بەدوای کوژرانی ٩ سەربازی تورک و برینداربوونی ١٤ سەربازیتر لە چالاکییە نیزامییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دژی ئەڕتەشی تورکیا ھاتە ئاراوە.[٨]
کوژرانی حەوت ھاوڵاتی مەدەنی
[دەستکاری]ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠١١، بە ھۆی بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە قەزای پشدەر، ٧ ھاوڵاتی کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ گوندەکانیان، کە سەر بە بناری قەندیل بوون، دەبنە قووربانی.[٩] پاش ئەم ڕووداوە مەسعوود بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەم کارەی کرد.[١٠]
پەکەکە
[دەستکاری]لە بەرامبەر بۆردومانەکانی تورکیا، گەریلاکانی ھەپەگە (باڵی نیزامی پارتی کرێکارانی کوردستان) چەندین چالاکییان لە ناو خاکی تورکیا ئەنجامدا، کە بووە ھۆی کوژرانی و برینداربوونی چەندین سەربازی تورک و گەریلا.[١١][١٢]
ئەحمەد دەنیز وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پاش کوژرانی سێ ئەندامی ئەو حیزبە لە ناوچەی بادینانی سەر بە پارێزگای دھۆک، لە لێدوانێکدا ھۆشداریدا ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە ھێرشەکانی، شەڕ دەست پێدەکەنەوە، و سیاسەتی بەرگری کردن دەگۆڕن بۆ ھێرش کردن.[١٣][١٤]
خۆپیشاندانەکانی شارەکانی کوردستان
[دەستکاری]سلێمانی: لە دژی تۆپبارانەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا، لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئابی ٢٠١١، لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا و ئاڵای تورکیا سوتێندرا.[١٥][١٦]
دھۆک:پاش کوژرانی حەوت ھاوڵاتی مەدەنی، بە ھۆی تۆپبارانەکانی تورکیا، لە شاری دھۆک خۆپیشاندانێک ساز کرا و ئیدانە تۆپبارانەکانیان کرد.[١٧]
ھەولێر: لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠١١ لە شاری ھەولێر خۆپیشاندانێکی جەماوەری بە بەشداری زیاتر لە ٥٠٠ کەس و بە نێونەرایەتی زیاتر لە ٢٠٠ ڕێکخراو، دژی بۆردومانەکانی تورکیا لە بەردەم کۆنسولخانەی ئەم وڵاتە ئەنجام درا.[١٨][١٩]
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]- وێنه و ناوی ئهو حهوت كهسهی له هێرشی فرۆكه جهنگییهكانی توركیادا شههیدبوون
- ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ٧ شەھیدی بۆردومانەکان لە ڕانیە...بەوێنە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ فهرمانداری قهڵادزێ: ئهم هێڕشانه هیچ کاریگهریان نییه لهسهر هێزهکانی پ.ک.ک و پژاک ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، دەنگی ئامریکا (کوردی)
- ^ لهتهقینهوهیهکدا، 8 سهربازی توركیا له جۆلهمێرگ كوژران[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، ماڵپەڕی سبەی (کوردی)
- ^ تورکیا پشـتڕاستی دهکاتهوه کهوا بۆردهمانی شوێنهکانی پهکهکهی له عێراقدا کردووه[بەستەری مردوو]، دەنگی ئامریکا (کوردی)
- ^ توركیا له رێگهی تۆپ و فڕۆكهوه بهردهوامه له بۆردومانكردنی ناوچهكانی (سیدهكان، ئامێدی، شیلادزێ، بناری قهندیل، زاب و گارا و...) [بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، ماڵپەڕی سبەی (کوردی)
- ^ سوپای توركیا سنوری ئاسمانی ههرێمی كوردستانی بهزان [بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، ڕادیۆ نەوا (کوردی)
- ^ "توركیا دهیهوێت هێزهكانی له ههرێمی كوردستاندا جێگیر بكات"[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی خەندان (کوردی)
- ^ بهپهله ... به دهیان فرۆکهی شهڕکهر قهندیل بوردومان دهکهن[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (کوردی)
- ^ ادامه حملات ارتش ترکیه به مواضع پ ک ک، بیبیسی (فارسی)
- ^ "دواین ئاماری قوربانییهكانی بۆردومانی فرۆكهكانی توركیا گهیشته 7 هاوڵاتی" [بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، ڕادیۆ نەوا (کوردی)
- ^ "سهرۆكی ههرێمی كوردستان نیگهرانی خۆی بهرامبهر به شههیدبوونی 7 هاووڵاتیی سیڤیل دهربڕی" [بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کوردی)
- ^ چالاکی وڵامدانهوهی گهریلاکانی ههپهگه[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (کوردی)
- ^ هەپەگە: لەچالاكی وڵامدانەوەدا 14 سەربازی تورك كوژران[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (کوردی)
- ^ Turkish strikes kill three rebels in northern Iraq ٢٣ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (ئینگلیسی)
- ^ "پهكهكه ئامادهكاری دهكات بۆ وهڵامدانهوهی توركیا" ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی خەندان (کوردی)
- ^ سلێمانی؛ دژی تۆپباران و بۆردومانهكانی ئێران و توركیا خۆپیشاندانێك ئهنجامدرا ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی سبەی (کوردی)
- ^ سلێمانی ئاڵای توركیای سوتاند[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، ڕادیۆ نەوا (کوردی)
- ^ "دهۆك دژ به دهستدرێژیهكانی توركیا خۆپیشاندان دهكات"[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، ڕادیۆ نەوا (کوردی)
- ^ "لهههولێر خۆپشاندان دژی دهستدرێژییهكانی توركیا بهرێوهچوو" ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی خەندان (کوردی)
- ^ "دژ به توركیا ههولێر خۆپیشاندانی كرد"[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، ڕادیۆ نەوا (کوردی)
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە حوزەیرانی ٢٠١٩
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئەیلوولی ٢٠١٧
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئایاری ٢٠٢٠
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە نیسانی ٢٠٢١
- وتارە ھەتیوەکان لە شوبات ٢٠٢٠
- مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران