پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نویسی یەکەم: 1687

پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی (بە لاتین: Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica؛ بە ئینگلیسی: Mathematical Principles of Natural Philosophy) یان بە کورتی پرینسیپیا ماتماتیکا (Principia Mathematica)، یان ھەر پرینسیپیا، پەڕتووکێکی سێ بەرگییە نووسینی ئیساک نیوتن کە بۆ جاری یەکەم لە ٥ی جولای ١٦٨٧ بڵاەبووەوە.[١] نیوتن ھەروەھا دوو نوسینی دیکەشی بڵاوکردەوە، دوھەمین لە ١٧١٣، و سێھەمین لە ١٧٢٦دا.

ناوەڕۆکی پرینسیپیا بریتییە لە یاساکانی جووڵەی نیوتن کە پێکھێنەری بناغەی میکانیکی کلاسیکن، وە ھەروەھا یاسای ڕاکێشانی گەردوونییەکەی و وەرگیرانێک لە یاساکەی کیپلەر بۆ جووڵەی ھەسارەکان (کە سەرەتا بە شێوەی ئەزموونی بەرھەم ھاتبوو).

پرینسیپیا بە یەکێک لە گرنگترین کارەکانی مێژووی زانست دێتە ئەژمار. پێشتر، فیزیکزان و بیرکاری فەڕانسەیی ئالێکسیس کلۆرۆ بەمەی زانیبوو، ئەو دەڵێ: "پەڕتووکی بەناوبانگی پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی سەرەتای ڕاپەڕینێکی گەورەی لە فیزیکدا نیشاندارکرد. ئەو ڕێگایە کە نووسەرە ناودارەکەی، ئاغەی نیوتن، گرتیەبەر، تیشکی بیرکاریی خستە سەر زانستێک کە تا ئەو ڕۆژە لە تاریکاییی گومان و گریمانەدا مابوەوە".

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دەتوانی لێرە پەڕتووکەکە دابگری: Internet Archive