تێلیسکۆپ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی تێلیسکۆپێکی ھووکەری (١٠٠) ئینج یان (٢.٥)م ی لە لۆس ئەنجلس لە کالیفۆرنیا

تێلیسکۆپ ( بە ئینگلیزی:Telescope ) ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بینین و شیکار کردنی تەنەکان بە کۆکردنەوەی ڕەنگەکانی ( Electromagnetic Radiation ) بۆ نموونە ڕەنگە بینراوەکان تێلیسکۆپ لە سەرەتاکاندا سەیرکردن و بینینی ئەستێرەکان و دیمەنە گەردوونییەکان تەنھا بە چاوی ئاسایی بوو. پاشان مرۆڤ توانیی تێلیسکۆپ سادە بەکار بھێنێت. دواتر ئەم تێلیسکۆپ پەرەیان سەند و دوای پێشکەوتن، تەلیسکۆبی زۆر زەبەلاح دروست کرا. دەتوانین بەشیان بکەین بۆ چوار بەشی سەر‌ەکی:

تێلیسکۆپ چاوی[دەستکاری]

پشت دەبەستێت بە تەماشاکردن بە چاو. وە لە ناودارترینی: ١- تێلیسکۆپ چیای پالۆمار لە ‌کالیفۆرنیا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. درێژیی تیرەی ھاوێنەکەی ٥ میترە. دەتوانێت سەیری ھەر دیمەنێک بکات لە گەردوون بە توانایەک کە ٧٥٠٠٠٠ جار لە چاوی مرۆڤ گەورەترە.

٢- تێلیسکۆپ چیای سیمرۆد لە چیاکانی قەوقاز، لە یەکێتیی سۆڤیەت پێشوو. درێژیی تیرەی ھاوێنەکەی ٦ میترە. کێشی ٧٠ تۆنە. وە دەتوانێت سەیری ھەر دیمەنێک لە گەردوون بکات بە توانایەک کە ١٠٠٠٠٠٠ جار لە چاوی ئاساییی مرۆڤ گەورەترە.

مرۆڤ بەھۆی ئەم دوو یەکێتیی سۆڤیەت مەزنە دەتوانێ بازنەیەک سەیر بکات لە گەردوون کە نیوەتیرەکەی یەک میلیارد و نیو ساڵی ڕووناکییە.

تێلیسکۆپ فۆتۆگرافی[دەستکاری]

تەماشاکردن بەھۆی تێلیسکۆپی چاوی، زۆر ئەستەمە بۆ تەماشاکردنی ئەو تەنە ئاسمانییانەی کە زۆر دوورن و ڕووناکییەکانیان تا دەگاتە زەوی‌، زۆر بێھێز دەبێ، چوونکە لەڕادەبەدەر دوورن. بۆیە تێلیسکۆپی چاوی ناتوانێت بەوردی چاودێرییان بکات. لەبەر ئەم ھۆیە چاودێرێک داھێنرا کە بەھۆیەوە دەتوانێت وێنەی فۆتۆگرافیی دوور و درێژ بگرێت، دەتوانێت ڕووناکی تۆمار بکات ھەرچەندە بێھێز بێت. وە بەھۆی ئەم جۆرە تێلیسکۆپە (تێلیسکۆپی فۆتۆگرافی) مرۆڤ توانیی سەیری بازنەیەک بکات لە گەردوون کە نیوەتیرەکەی ٧ میلیارد ساڵی ڕووناکییە.

تێلیسکۆپە مانگە دەستکردەکان و کەشتییە ئاسمانییەکان[دەستکاری]

لە ھەندێک لە مانگە دەستکردەکان و کەشتییە ئاسمانییەکان کەشتیوانی ئاسمانی ھەیە و لە ھەندێکیشیاندا نییە. وە تێلیسکۆپە بارکراوەکانی سەر مانگە دەستکردەکان و کەشتییە ئاسمانییەکان زانیارییەکی ئێجگار زۆر و گرنگیان پێشکەش کردووە لەم گەردوونە سەرسوڕ‌ھێنەرە.‌ ئاشکرایە ئەم تێلیسکۆپە لە دەرەوەی بەرگەھەوای زەویدا کار دەکەن. لە ناودارترینی ئەم تێلیسکۆپە :

١- تێلیسکۆپی (ھابڵ)ی ئەمریکیی بارکراو لەسەر کەشتیی ئاسمانی. بەناوی زانای ئەسترۆنۆمی ھابڵ کراوە. زانیارییەکی ئێجگار زۆر و گرنگی پێشکەش کردووە. چەند کۆمەڵە خۆری (Solar System)ی دیکەی دۆزییەوە لە دەوری ئەستێرەی تر لەو‌ کاکێشانە‌ی کە کۆمەڵەی خۆریی خۆمانی تێدایە (Milky Way Galaxy).

٢- دوو کەشتییە سۆڤیەتییەکە‌ (پێش ڕووخانی یەکیێتی سۆڤیەت)، ڤیرا ٩ و ڤیرا ١٠. ئەم دوو کەشتییە ئاسمانییە زانیاریی زۆر گرنگیان تۆمار کرد لەسەر ھەسارەی ڤێنووس(بە عەرەبی: زھرە) ٣- وێستگەی بۆشاییی گەردوونیی ئەمریکی، مارنیر، مارس، ڤیکونگ. ئەم وێستگانە زانیاریی زۆر گرنگیان لەسەر ھەسارەی مارس نارد بۆ سەر زەوی.

٤- کەشتیی (ڤۆیاگیر ٢) لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ١٩٧٧ لەسەر زەوی دەرچوو و ناردرا و لە کۆتایییەکانی ئابی ١٩٨٩ گەیشتە ھەسارەی نیپتۆن. زانیارییەکی لە ڕادەبەدەر گرنگ و زۆری بۆ سەر زەوی نارد دەربارەی ھەسارەی موشتەری، زوحەل، ئۆرانۆس، نیپتۆن. کە چەند ساڵێکی زۆری پێویستە تەنھا بۆ پشکنینی وێنە ناردراوەکان لەلایەن ئەم کەشتییەوە بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی شتی نوێ لێیان.

سەرچاوە[دەستکاری]