یاساکانی جووڵەی نیوتن
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
یاساکانی یەکەم و دووهەمی نیوتن، بە لاتین، لە یەکەم دەرچوونی پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەى سروشتیدا، ساڵی ١٦٨٧.
یاساکانی جووڵەی نیوتن یان بنەماکانی جووڵەی نیوتن (بە ئینگلیزی: Newton's laws of motion) سێ یاسای فیزیکین کە بناغەی میکانیکی کلاسیک پێکدێنن. یاساکان ئەمانەن:
- یاسای یەکەمی نیوتن :ھەر تەنی فیزیکی یان لە وچاندایە یان بە خێرایییەکی نەگۆڕەوە لە جووڵەدایە ئەگەر هاتوو هێزێکی دەرەکی کاری تێنەکات.
- یاسای دووەمی نیوتن : تاودانی زەوی راستەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ هێز و پێچەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ بارستای وە دەکاتە (=بارست جار لەز)؛ F = ma.
- یاسای سێهەمی نیوتن : هەموو هێزێکی کار کاردانەوەی هەیە بە دوو ئاراستەی جیاواز .
ئەم یاساگەلە پەیوەندی نێوان ئەو ھێزانەی کە لە سەر تەنێک کار دەکەن و جووڵەی ئەو تەنە وەسف دەکەن و یەکەمجار لەلایەن ئیساک نیوتنەوە ساڵی ١٦٨٧ لە پەڕتووکی پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتیدا کۆکراونەتەوە. نیوتن بۆ ڕاڤە و تاوتوێکردنی جووڵەی زۆر شت و سیستەمی فیزیکی کەڵکی لێیان وەردەگرت. وەکوو نموونە، لە بەرگی سێھەمی پەڕتووکەکەدا، نیوتن نیشانیدا کە ئەم سێ یاسایە ھاوڕێ لەگەڵ یاسای ڕاکێشانی گەردوونییەکەی، یاساکانی کێپلێر بۆ جووڵەی ھەسارەیی دەدەن بە دەستەوە.