ئاژانسی ھەواڵی دیجلە
دامەزراوی | ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ |
---|---|
زمان | کوردی (کرمانجی)، تورکی و ئینگلیزی |
بنکەی سەرەکی | ئەستەمبوڵ، تورکیا |
ماڵپەڕی فەمی | http://www.diclehaber.com.tr/ |
ئاژانسی ھەواڵی دیجلە (بە تورکی: Dicle Haber Ajansı (DİHA)) ئاژانسێکی ھەواڵنێری لە تورکیا بوو کە زۆرتە لەسەر مژارەکانی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگای کورد بابەت بڵاو دەکردەوە.[١] ئاژانسی ھەواڵی دیجلە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٢ دەستیکرد بە چالاکی و ھەتا ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا چالاکییەکەی ڕاگێڕا، بە ماوەی زۆرتر لە ١٢ ساڵ بەردەوام بوو. بابەتەکانی ھەواڵنێرییەکە بە زمانەکانی تورکی، کوردی و ئینگلیزی بڵاو دەکران.[٢]
دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان[دەستکاری]
ئاژانسی ھەواڵی دیجلە چەند جارێک لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا کێشەی ھەبوو و چەند ڕۆژنامەنووسێکی ئەو ئاژانسە دەستگیر کران.[٣][٤] لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٩ و بەدوای بڵاوکردنی ھەواڵی فێستیڤاڵەکانی نەورۆز لە سێرت، عەبدوڕەحمان گۆک دەستبەسەر کرا و تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بەقازانجی پارتی کرێکارانی کوردستانی خراوەتە پاڵ.[٥] لە ئازاری ٢٠١٢دا پەیامنێرانی سنوورنەناس ڕایگەیاند کە ٢٧ ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ھەواڵی دیجلە لە زیندادان.[٦] لە نێوان مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ تا مانگی ئایاری ٢٠١٦، ١٢ ڕۆژنامەنووسی ئاژانسەکە دەستگیر کران.[٧]
بلۆک کردنی ماڵپەڕی ھەواڵنێری[دەستکاری]
بە وتەی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ)، ھەتا ساڵی ٢٠١٦دا، دەسەڵاتدارانی تورکیا ٤٠ جار ڕێگرییان لە چوونە ناو ماڵپەڕەکە کردبوو؛ بەشێوەیەک کە ماڵپەڕەکە ھەر جارێک بلۆک دەکرا ناونیشانەکەی دەگۆڕدرا.[٧] بەدوای ھەوڵی کودەتا لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦، ماڵپەڕی ئاژانسی ھەواڵی دیجلە یەکێک بوو لەو زیاتر لە ١٥٠ دەزگای ھەواڵنێری کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە داخران[٨] و لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کۆتایی بۆ چالاکییەکەی ھێنرا.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
- ئاژانسی ھەواڵی فرات
- ئاژانسی مێزۆپۆتامیا
- ئاژانسی ھەواڵی ڕۆژنیوز
- ئاژانسی ھەواڵی ھاوار
- ئاژانسی ھەواڵی ژن
- ئاژانسی ھەواڵی نوو-ژن
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Committee to Protect Journalists, October 2012, Turkey's Press Freedom Crisis: 4. The Kurdish Cases
- ^ DIHA, About Us ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Number of Arrested DİHA Correspondent Reaches 10". Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. Retrieved 2020-11-18.
- ^ "DİHA Reporter Arrested". Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. Retrieved 2020-11-18.
- ^ "PRESS FREEDOM: Journalist Released from Jail under "PKK Propaganda" Charges". Bianet - Bagimsiz Iletisim Agi. Retrieved 2020-11-18.
- ^ Reporters without Borders, 14 March 2012, Four journalists released but fight goes on for dozens still held 2016-03-04 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا "Turkey Crackdown Chronicle: Week of May 15". Committee to Protect Journalists. Retrieved 3 June 2016.
- ^ "Torture returns to Turkey". The Economist. 7 September 2017. Retrieved 8 September 2017.