تۆڕی ھەواڵی بوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بوار
خاوەنتۆڕی ھەواڵی بوار
دامەزراوی١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣
زمانکوردی (سۆرانی)
بنکەی سەرەکیھەولێر، باشووری کوردستان
ماڵپەڕی فەمیhttps://www.bwar.news/

تۆڕی ھەواڵی بوار ماڵپەڕێکی ھەواڵی کوردییە. بنکەی سەرەکیی دەزگای بوار لە شاری ھەولێرە. ماڵپەڕی بوار لە نیسانی ٢٠١٢ دەستیکردووە بە چالاکی و بە زمانی کوردی (سۆرانی) بابەت بڵاو دەکاتەوە.[١]

ھەندێک سەرچاوە تۆڕی ھەواڵی بواری نزیک بە لایەنی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی زانیوە و وتراوە کە ماڵپەڕەکە لەلایەن کوڕەکانی ئەو پشتگیریی ماددی لێ دەکرێتەوە.[٢]

دەستگیرکردنی پەیامنێری بوار[دەستکاری]

لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دەزگای میدیایی بوار بە دەربڕینی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند «سەرتیپ وەیسی قەشقەیی» سەرنوسەر و «ئیبراھیم عەلی» بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکە بەدوای ئەوەی کە بۆ کارێکی رۆژنامەوانی سەردانی سلێمانیان کردووە ژمارە مۆبایلەکانیان داخرایە و لەو ناوچەیەدا بێسەروشوێن کراون.[٢] دواتر ئاشکرا بوو کە ئەو دوو پەیامنێرە لەکاتی گەڕانەوەیاندا لە سلێمانییەوە بۆ ھەولێر لەنزیک کۆیە لەلایەن ھێزێکی دژەتیرۆری یەکێتییەوە دەستگیر و ڕادەستی ئاسایشی سلێمانی کراون. دوو پەیامنێرەکە بەدوای شەش ڕۆژ مانەوە لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی، لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە کەفالەت ئازاد کران.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]