شارپرێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارپرێس
دامەزراوینیسانی ٢٠١٣
زمانکوردی (سۆرانی)
بنکەی سەرەکیسلێمانی، باشووری کوردستان
ماڵپەڕی فەمیhttps://www.sharpress.net

شارپرێس ماڵپەڕێکی ھەواڵی کوردییە کە لە نیسانی ٢٠١٣ دامەزراوەتەوە. لە ئێستادا سەرنوسەر و بەڕێوەبەری‌ رێپێدراوی ماڵپەڕەکە «کەمال ڕەئووف» و بەڕێوەبەری گشتیی «ھاوکار عزەت میکە»یە.[١] بارەگای سەرەکیی شارپرێس لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستاندایە. ھەندێک سەرچاوە شارپرێسیان نزیک بە بەرھەم ساڵح زانیوە.[٢]

ڕێگری کردن لە چالاکیی پەیامنێرەکان[دەستکاری]

لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٤ سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند ھێمن حەسەن نێردراوی‌ شارپرێس لە کاتی‌ ڕووماڵی‌ پرۆسەی‌ دەنگدانی‌ تایبەت لە بنکەی‌ ڕووناکی‌ لە گەڕەکی‌ بەکرەجۆی‌ شاری‌ سلێمانی‌ لەلایەن بەرپرسێکی‌ سەربازی‌ ھێرشی پێکراوە، بۆ ئەوەی کە وێنەیەک لە بەرپرسێکی‌ سەربازی‌ گرتووە کە ویستوویەتی‌ دەنگ بۆ پێشمەرگەیەک بدات و لە بەرامبەر ڕێگریی چاودێرانی‌ بنکەکە سەرپێچیی کردووە و بۆیە کامێراکەی ئەو پەیامنێرە لەلایەن بەرپرسەکە دەستی‌ بەسەری گیراوە و پاشتر لەلایەن تیمی‌ ئەمنی‌ بنکەکەوە ناچارکراوە وێنەکان بسڕێتەوە.[٣]

شانازییەکان[دەستکاری]

لە ٨ی ئازاری ٢٠١٦ «ھونەر حەمەڕەشید» سەرپەرشتیاری سایتی شارپرێس بە راپۆرتێک لەژێر ناوی "ناپلیۆنی مێینە.. ژنێک ھاوکێشەی مێژووی گۆڕی" پلەی یەکەمی پێشبڕکیی رۆژنامەوانیی «گۆڤاری ژن»ی بەدەستھێنا، کە بەبۆنەی رۆژی جیھانی ژنان رێکخرابوو.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]