باسنیوز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باسنیوز
وڵاتعێراق
شوێنی بارەگاکانھەولێر
سەرنووسەرBarham Ali
وێبگەhttp://www.basnews.com/

باسنیوز (Basnews) دەزگایەکی میدیاییی کوردییە، کە بنکەی سەرەکیی دەکەوێتە ھەولێر، باشووری کوردستان. دەزگاکە خاوەن ھەفتەنامەیەکن بەناوی ھەفتەنامەی باس.[١] کە تا ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠، ٤٦٩ ژمارە لەو ڕۆژنامەیە چاپکراوە.[٢] جگە لەوەش، دەزگاکە خاوەنی ماڵپەڕی باس نیوزە، ئەو ماڵپەڕە گرنگی بە ھەواڵەکانی کوردستان، ڕۆژھەڵاتی ناوین، سیاسەت، ئابووری، ھونەر و بابەتی جۆراوجۆر دەدات. ماڵپەڕەکە بە زمانەکانی کوردی ناوەندی، کوردی کورمانجی، ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و تورکی بەردەستە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕاگەیەندراوێک لەبارەی : بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناراستی ھەفتەنامەی "باس"[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی وتەبێژ، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٥ نووسراوە.
  2. ^ ھەفتەنامەی باس، ماڵپەری باس نیوز، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

وێبگەی فەرمی (کوردیی ناوەندی)