گۆنزالۆ ھیگواین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆنزالۆ ھیگواین بە درێسی یانەی یوڤێنتۆس.

گۆنزالۆ ھیگواین (بە ئیسپانی:Gonzalo Higuaín) ناوی تەواوی گۆنزالۆ ئیدواردۆ ھیگواین (لەدایک بووی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ لە بریست لە فەڕەنسا)، یاریکەرێکی ئارجەنتینیە کە لە ھێلی ھێرشبەردا یاری دەکات. ئێستا یاری بۆ یانەی ناپۆلی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەنتین دەکات.[١] سەرەتای یاریکردنی ھیگواین بۆ یاریی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیڤەرپلێتی ئارجەنتنی لە وەرزی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٧. ھیگواین لە کاتی گەشەکردن بۆ ئەنجامدانی یاری لە تەمەنی لاویەتی ھەر لەو یانەیە بوو و لە ماوەی سێ ساڵدا ٣٥ یاری و ١٣ گۆڵی کردووە. دواتر لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٦ لە وەرزی زستانەدا پەیوەندی بەیانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات بە بڕی ١٣ میلیۆن یۆرۆ. ھیگواین سەرجەم دەستکەوتەکانی لەگەڵ ڕیال مەدرید بووە بێجگە لەوە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئارجەنتین لە ساڵی ٢٠٠٨ بووە خاوەنی مێدالیای زێڕین لە ئۆلەمپیادی پەکینی چین. لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ پەیوەندی بە یانەی ناپۆلی کرد.

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

ڕیال مەدرید[دەستکاری]

  • خولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا سێ وەرز لەوەرزەکانی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ و ٢٠٠٧-٢٠٠٨ و ٢٠١١-٢٠١٢
  • جامی شای ئیسپانیا ناسراو بە کۆپا دێل ڕێی یەک جار لەسالی ٢٠١٠-٢٠١١
  • جامی سووپەری ئیسپانیا دوو جار لەساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٢

ناپۆلی[دەستکاری]

  • جامی ئیتاڵیا یەک جار ٢٠١٣
  • جامی سوپەری ئیتاڵی یەک جار ٢٠١٤

یۆڤانتۆس[دەستکاری]

  • خولی ئیتاڵی دوو جار ٢٠١٦٫٢٠١٧
  • جامی ئیتاڵیا دوو جار ٢٠١٦٫٢٠١٧

چێڵسی[دەستکاری]

  • خولی ئەوروپی یەک جار ٢٠١٨
  • جامی پیشەگەری ئینگلیزی باوڕ پێکراو یەک جار ٢٠١٨

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ئەرجەنتین[دەستکاری]

  • جامی جیهانیی:گەیشتن بە یاری کۆتایی ٢٠١٤
  • کوپا ئەمریکا:گەیشتن بە یاری کۆتایی دوو جار ٢٠١٥٫٢٠١٦

سەرچاوە[دەستکاری]