کارناتاکا
کارناتاکا | |
---|---|
ویلایەتی ھیندستان | |
وڵات | ھیندستان |
ناوچە | باشووری ھیندستان |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٩١٩٨٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٤٬١٢٠ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٦١٬٠٩٥٬٢٩٧[١] |
ناوچەی کاتی | UTC+٠٥:٣٠ |
کارناتاکا ویلایەتێکە لە کۆماری ھیندستان. ڕووبەرەکەی ٧٤ ھەزار و ٧٤٬١٢٢ square mile (١٩١٬٩٨٠ km2). لە سوریا گەورەترە بەڵام لە سەنیگال بچووکترە. لە جوگرافیای نەریتی ھیندستاندا بەشێکە لە ناوچەی باشوور. ٣١ قەزای ھەیە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٦١٫١ ملیۆن کەسە.[١] وەزیری سەرەکی ئێستای ویلایەتەکە باساڤاراج بۆمای لە پارتی بەھاراتیا جاناتا (BJP)یە.[٢] بەنگالۆر پایتەختی ویلایەتی کارناتاکایە. ھەروەھا بە پایتەختی ئایتی ھیندستان ناسراوە. میسۆر، مانگالۆر، ھوبلی-دارواد، کالابورگی و ھۆسپێت شارە گەورەکانی تری کارناتاکان. شوێنەکانی بینین لە کارناتاکا بریتین لە بەنگالۆر، میسۆر، ھامپی، بیجاپور، بێلور/ھالێبید، شیڤامۆگا، ساناتی (یادگیر) وشراڤانابێلاگۆلا. باخچەی ڕوەکی لالباگ، بادامی و ئاوی جۆگ ھەندێک لە شوێنە گەشتیارییە ناسراوەکانی کارناتاکان. زمانی کەنەدا زمانی فەرمی ویلایەتەکەیە و دیارترین زمانە کە خەڵکی کارناتاکا قسەی پێدەکەن. ھەروەھا لە زمانەکانی کارانتاکا بە زمانی تیلوگو، تامیل، ماراتی، ھیندی و مالایالم قسە دەکرێن.[٣] زمانی کەنەدی وەک یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی ھیندستان ڕاگەیەندراوە. زۆرترین ژمارەی خەڵاتی گنانپیتی بەدەستھێناوە - ٨، کە دەبەخشرێتە نووسەران.[٤]کارناتاکا لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ دەریای عەرەبی، لە باکووری ڕۆژاوای گۆا، لە باکوورەوە لەگەڵ ماھاراشترا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ تێلانگانا، لە ڕۆژھەڵاتەوە ئەندرە پرادێش، لە باشوورەوە لەگەڵ تامیل نادو و لە باشووری ڕۆژاوای کیرالا. لە ڕووی تۆپۆگرافییەوە، کارناتاکا لە کەنارەکانی دەریای عەرەبی، غاتەکانی ڕۆژاوا، فەلاتی دەکان و غاتەکانی ڕۆژھەڵات پێکدێت. مێژووی کارناتاکا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی پێش زایین. یەک لە دوای یەک کارگێڕانی بەتوانا لە ھۆیسالا و چالوکیا و فەرمانڕەوا بەھێزەکانی ڤیجایاناگارا، تا ھاتنی موغەکان لە سەدەی ١٧ و ئینگلیزەکان لە سەدەی ١٨ بەشدارییان کردووە لە تێکەڵکردنی کولتوور و میرات کە ھێندەی دەوڵەمەندە بە ھەمان شێوەی کۆن.
ھێماکانی پارێزگاکانی کارناتاکا
[دەستکاری]-
باڵندەی پارێزگای کارناتاکا
-
ئاژەڵێکی پارێزگای کارناتاکا
-
دارێکی پارێزگای کارناتاکا
-
گوڵی پارێزگای کارناتاکا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «List of districts of Karnataka». www.census2011.co.in. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Chief Ministers of Karnataka». Karnataka.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Languages of Karnataka - Languages Spoken in Karnataka - Local Languages of Karnataka». www.bharatonline.com. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Jnanpeeth Awardees from Karnataka | Jnanapeeta Awardees | Jnanpith Award». www.karnatakavision.com. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کارناتاکا تێدایە. |