بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وەستانی فەیسبووک (٢٠٢١)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەڕەی دەستپێکی فەیسبووک لەماوەی لەکارکەوتنیدا.

لە ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، لە کاتژمێر ١٥:٣٩ بە کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەپاڵ ژێر پڕۆژەکانی وەک مێسنجەر، ئینستاگرام، واتس ئەپ، ماپیلاری و ئۆکولۆس بە تەواوی لە گشت جیھان بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر لەکار کەوت.[١][٢] لەپاڵ ئەوانەشدا، بەکارھێنەران نەیان دەتوانی لەڕێی ئەپلیکەیشنی لایەنی سێیەم بچنە ھەژمارەکانیانەوە.[٣] لەماوەی لەکارکەوتنی فەیسبووک، زۆرێک لە بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە ڕژانە تۆڕەکانی توویتەر، دیسکۆرد و تەلەگرام و لە ئەنجامدا بارێکی زۆر کەوتە سەر ئەم ئەپڵیکەیشنانەش.[٤][٥][٦] ھۆکاری لەکارکەوتنی فەیسبووک دەگەڕێتەوە بۆ لەدەستدانی ئایپی ڕاوتینگ بۆ ڕاژەی سیستمی ناوی پاوان (DNS).[٤][٧] دواتر لە کاتژمێر ٢٠:٥٠، پرۆتۆکۆلی دەرەڕێی سنووری گەڕایەوە، دوای ئەوەش لە کاتژمێر ٢١:٠٥، خزمەتگوزاریی دی ئێن ئێس گەڕایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی ھێواش و دوای کاتژمێرێک ئەپڵیکەیشن لایەر گەڕایەوە بۆ فەیسبووک، ئینستاگرام و واتس ئەپ، کۆی پڕۆسەی دووبارە کارکردنەوەی فەیسبووک ٧ کاتژمێری خایاند.[٨]

کاریگەرییەکان

[دەستکاری]

لەگەڵ دەستپێکی لەکارکەوتنی فەیسبووک، کارمەندانی کۆمپانیاکە تووشی کێشەی پەیوەندیکردن بوونەوە بەوەی نەیاندەتوانی ئیمەیڵی دەرەکی بنێرن و وەربگرن، ھەروەھا دەستیان نەدەگەیشت بەکۆمەڵێک خزمەتگوزاریی تریش وەک دەستگەیشتن بە پەڕگەکانی گووگڵ دۆکس و بەرنامەی زووم.[١][٢] بەپێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، کارمەندانی فەیسبووک لەڕێی باجەکانیانەوە نەیان دەتوانی بچنە ژووری کۆنفرانسەوە.[١]

لەکاتی ڕووداوەکە، خزمەتگوزاریی دی ئێن ئێسی گووگڵ تووشی ھێواشبوونەوە بوو،[٩] ھەربۆیە بەکارھێنەرانی تۆڕەکانی تیک تۆک، جیمەیڵ و سناپچات ھەستیان بە ھێواشی لە بەکارھێنانی ئەو خزمەتگوزارییانە دەکرد.[١٠] لە ماوەی کاتژمێرەکانی داخرانی فەیسبووک، پشکی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی ٥٪ دابەزی، سامانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە مارک زوکەربێرگ، بە ٦ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت.[١١][١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب «Locked out and totally down: Facebook is scrambling to fix massive outage». The Verge. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا Lawler، Richard (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Facebook is down, along with Instagram, WhatsApp, Messenger, and Oculus VR». The Verge. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ Barrett، Brian. «Why Facebook, Instagram, and WhatsApp All Went Down Today». Wired (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 1059-1028. لە 2021-10-05 ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا «Facebook and all of its apps go down simultaneously». The New York Times. October 4, 2021. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Discord down? Current problems and outages». Downdetector. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ Dewar، Caitlyn (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Is Twitter down?: Users report outage after Facebook, WhatsApp and Instagram go down». The Herald. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «Facebook suffers global outage». Kentik. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  8. ^ «Facebook coming back online after lengthy outage». The New York Times. لە 4 October 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  9. ^ «Google's 8.8.8.8 DNS service slows down amid massive Facebook outage». 9to5Google. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ «Gmail, TikTok and Snapchat Users Complain Apps Slowing Down During Facebook Outage». The Independent. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ «Facebook is suffering its worst outage since 2008». CNBC. October 4, 2021. لە October 4, 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ Carpenter، Scott (2021-10-04). «Zuckerberg Loses $6 Billion in Hours as Facebook Plunges». Bloomberg (بە ئینگلیزی). لە 2021-10-05 ھێنراوە.