بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وەستانی فەیسبووک (٢٠٢١)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەڕەی دەستپێکی فەیسبووک لەماوەی لەکارکەوتنیدا.

لە ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، لە کاتژمێر ١٥:٣٩ بە کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەپاڵ ژێر پڕۆژەکانی وەک مێسنجەر، ئینستاگرام، واتس ئەپ، ماپیلاری و ئۆکولۆس بە تەواوی لە گشت جیھان بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر لەکار کەوت.[١][٢] لەپاڵ ئەوانەشدا، بەکارھێنەران نەیان دەتوانی لەڕێی ئەپلیکەیشنی لایەنی سێیەم بچنە ھەژمارەکانیانەوە.[٣] لەماوەی لەکارکەوتنی فەیسبووک، زۆرێک لە بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە ڕژانە تۆڕەکانی توویتەر، دیسکۆرد و تەلەگرام و لە ئەنجامدا بارێکی زۆر کەوتە سەر ئەم ئەپڵیکەیشنانەش.[٤][٥][٦] ھۆکاری لەکارکەوتنی فەیسبووک دەگەڕێتەوە بۆ لەدەستدانی ئایپی ڕاوتینگ بۆ ڕاژەی سیستمی ناوی پاوان (DNS).[٤][٧] دواتر لە کاتژمێر ٢٠:٥٠، پرۆتۆکۆلی دەرەڕێی سنووری گەڕایەوە، دوای ئەوەش لە کاتژمێر ٢١:٠٥، خزمەتگوزاریی دی ئێن ئێس گەڕایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی ھێواش و دوای کاتژمێرێک ئەپڵیکەیشن لایەر گەڕایەوە بۆ فەیسبووک، ئینستاگرام و واتس ئەپ، کۆی پڕۆسەی دووبارە کارکردنەوەی فەیسبووک ٧ کاتژمێری خایاند.[٨]

کاریگەرییەکان

[دەستکاری]

لەگەڵ دەستپێکی لەکارکەوتنی فەیسبووک، کارمەندانی کۆمپانیاکە تووشی کێشەی پەیوەندیکردن بوونەوە بەوەی نەیاندەتوانی ئیمەیڵی دەرەکی بنێرن و وەربگرن، ھەروەھا دەستیان نەدەگەیشت بەکۆمەڵێک خزمەتگوزاریی تریش وەک دەستگەیشتن بە پەڕگەکانی گووگڵ دۆکس و بەرنامەی زووم.[١][٢] بەپێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، کارمەندانی فەیسبووک لەڕێی باجەکانیانەوە نەیان دەتوانی بچنە ژووری کۆنفرانسەوە.[١]

لەکاتی ڕووداوەکە، خزمەتگوزاریی دی ئێن ئێسی گووگڵ تووشی ھێواشبوونەوە بوو،[٩] ھەربۆیە بەکارھێنەرانی تۆڕەکانی تیک تۆک، جیمەیڵ و سناپچات ھەستیان بە ھێواشی لە بەکارھێنانی ئەو خزمەتگوزارییانە دەکرد.[١٠] لە ماوەی کاتژمێرەکانی داخرانی فەیسبووک، پشکی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی ٥٪ دابەزی، سامانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە مارک زوکەربێرگ، بە ٦ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت.[١١][١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 «Locked out and totally down: Facebook is scrambling to fix massive outage». The Verge. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. 1 2 Lawler، Richard (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Facebook is down, along with Instagram, WhatsApp, Messenger, and Oculus VR». The Verge. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. Barrett، Brian. «Why Facebook, Instagram, and WhatsApp All Went Down Today». Wired (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ١٠٥٩-١٠٢٨. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. 1 2 Isaac، Mike؛ Frenkel، Sheera (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Facebook and all of its apps go down simultaneously». The New York Times.
  5. «Discord down? Current problems and outages». Downdetector. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. Dewar، Caitlyn (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Is Twitter down?: Users report outage after Facebook, WhatsApp and Instagram go down». The Herald. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. Madory، Doug (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Facebook suffers global outage». Kentik.
  8. Frenkel، Sheera. «Facebook coming back online after lengthy outage». The New York Times. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. Schoon، Ben (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Google's 8.8.8.8 DNS service slows down amid massive Facebook outage». 9to5Google. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. Massie، Graeme (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Gmail, TikTok and Snapchat Users Complain Apps Slowing Down During Facebook Outage». The Independent. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. «Facebook is suffering its worst outage since 2008». CNBC. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. Carpenter، Scott (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Zuckerberg Loses $6 Billion in Hours as Facebook Plunges». Bloomberg (بە ئینگلیزی). لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.