بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەخۆشیی کڕۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخۆشیی کڕۆن
ئەو سێ باوترین شوێنانەی ڕیخۆڵە کە نەخۆشیی کڕۆنی تێدا دەردەکەوێت.
تایبەتمەندیھەرسناسی
نیشانەکانئازاری سک، سکچوون، تا، دابەزینی کێش
Complicationsکەمخوێنی، لیری پێست، باداریی جومگەکان، شێرپەنجەی کۆڵۆن
Usual onset٢٠ > ٣٠ ساڵی
ماوەدرێژخایەن
ھۆکارەکاننەزانراو
Risk factorsجگەرەکێشان
ڕێگای دەستنیشانکردنشانەوەرگرتن، پشکنینە تیشکییەکان
Differential diagnosisکۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار، نەخۆشیی گەنم، نەخۆشیی بەھجەت، گەدەنەخۆشی بەھۆی دەرمانە دژەھەوکردنە ناستیڕۆیدییەکان، نەخۆشی سیلی ڕیخۆڵە
Medicationکۆڕتیکۆستیڕۆید، مێتۆترێکسەیت
Prognosisکەمێک کورتبوونەوەی تەمەنی پێشبینیکراو
ڕوودانەوە٣٫٢ لەھەر ١٠٠٠ کەسێک (وڵاتانی پێشکەوتوو)

نەخۆشیی کڕۆن جۆرێکە لە نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە (IBD) کە دەکرێت ڕووبدات لە ھەر پارچەیەکی ڕێڕەوی ھەرسدا لە دەم تا کۆم. نیشانەکان بەزۆری بریتین لە ئازاری سک، سکچوون (لەوانەشە خوێنی لەگەڵ بێت ئەگەر ھەوکردنەکە زۆر بێت)، تا، و دابەزینی کێش[١][٢]. ئەو کێشانەی تر کە لە دەرەوەی ڕێڕەوی ھەرسن لەوانەیە بریتیبن لە کەمخوێنی، لیری پێست، ھەوکردنی جومگەکان، ھەوکردنی چاو، و ماندووێتی[٢]. گیرانی ڕیخۆڵە دەکرێت ڕووبدات لە ئەنجامی ھەوکردنی درێژخایەن، ھەروەھا تووشبووان لە مەترسییەکی زیاتردان بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن و شێرپەنجەی ڕیخۆڵە باریکە[٣].

ھەرچەندە ھۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی کڕۆن ناڕوونن، وا بڕوادەکرێت بەرئەنجامی تێکەڵەیەک لە ھۆکارە ژینگەیی، بەرگری، و بەکتریایییەکان بێت لەو کەسانەی لەڕووی بۆماوەیییەوە شیاون[١][٤][٥][٦]. ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکچوونێکی ھەوکردنی درێژخایەن، کە کۆئەندامی بەرگریی لەش ھێرش دەکاتە سەر ڕێڕەوی ھەرس، کە دەکرێت ئامانج لێی دژەپەیداکەرەکانی میکڕۆبەکان بێت[٤][٧]. ھەرچەندە نەخۆشیی کڕۆن پەیوەندی بە بەرگرییەوە ھەیە، بەڵام وا پێناچێت خۆیییەبەرگری بێت (چونکە کۆئەندامی بەرگری نەوروژێنراوە لەلایەن لەشەوە)[٨]. کێشە بنەڕەتییەکەی بەرگری نەزانراوە؛ ھەرچەندە، لەوانەیە دۆخێکی ناتەواویی بەرگری بێت[٧][٩][١٠].

نزیکەی نیوەی مەترسییەکان پەیوەندی بە بۆماوەوە ھەیە، کە زیاد لە ٧٠ بۆھێڵی تێوەگڵاو دۆزراونەتەوە[٣][١١].جگەرەکێشەکان دوو ھێندە ئەگەری دەرکەوتنی کڕۆنیان ھەیە بە بەراورد لەگەڵ جگەرەنەکێشەکان[١٢]. ھەروەھا زۆرجار ئەم نەخۆشییە دەستپێدەکات پاش ھەوکردنی گەدە[٣]. دەستنیشانکردنەکەی لەسەر بنەمای کۆمەڵێک بەڵگە دەبێت لەوانە وەرگرتنی شانە (بایۆپسی) و سیمای ناوپۆشی ڕیخۆڵە، پشکنینە تیشکییەکان، و شێوەی نەخۆشییەکە. ئەو دۆخانەی کە دەکرێت ھاوشێوەی ئەو دەربکەون؛ کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار و نەخۆشیی بەھجەت دەگرێتەوە[٣].

ھێشتا ھیچ چارەسەرێکی بنبڕکەر بۆ نەخۆشیی کڕۆن نییە[١][٣]. دەرمانەکان بەکاردێن بە مەبەستی چارەسەری نیشانەکان، کپکردنی نەخۆشییەکە و ڕێگری لە سەرھەڵدانەوەی[٣]. لەو کەسانەی تازە دەستنیشانکراون، لەوانەیە کۆڕتیکۆستیڕۆیدیان پێبدرێت بۆ ماوەیەکی کورت بۆ خێرا ساڕێژکردنی نیشانەکان، ھاوشان لەگەڵ دەرمانێکی تر وەک مێتۆترێکسەیت یان سایۆپیورین بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی[٣]. ھەروەھا وازھێنان لە جگەرەکێشانیش پێشنیاز دەکرێت بۆ تووشبووانی کڕۆن[٣]. یەک لە پێنجی ئەو کەسانەی تووشبوون، لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێن لە ساڵێکدا؛ و ھەروەھا نیوەی تووشبووانیش پێویستیان بە نەشتەرگەری دەبێت لە یەکێک لە کاتەکان لە ماوەی ١٠ ساڵدا[٣]. ھەرچەندە کە پێویستە نەشتەرگەری بە کەمترین ڕێژە ئەنجامبدرێت، بەڵام نەشتەرگەری پێویستیشە بۆ تیشکخستنەسەر ھەندێک لە دومەڵەکان، گیرانی ڕیخۆڵە، و شێرپەنجەکان[٣]. گەڕان بۆ شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بە ھەناوبینی (colonoscopy) پێشنیازدەکرێت ھەر چەند ساڵ جارێک ئەنجامبدرێت، لەدوای ھەشت ساڵی یەکەمی دەرکەوتنی نەخۆشییەکە[٣].

نەخۆشیی کڕۆن کاردەکاتە سەر ٣٫٢ کەس لەھەر ١٠٠٠ کەسێک لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور؛[١٣] کەمتر باوە لە ئاسیا و ئەفریقا[١٤][١٥]. لە مێژوودا ئەم نەخۆشییە زیاتر باوبووە لە وڵاتانی پێشکەوتوو[١٦]. ھەرچەندە، ڕێژەکەش دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە بەتایبەتی لە وڵاتانی پەرەئەستێن،[١٥][١٦] لەوەتەی ١٩٧٠ کانەوە. نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە بووەتە ھۆی مردنی ٤٧٬٤٠٠ کەس لە ٢٠١٥،[١٧] و ئەوانەشی کڕۆنیان ھەیە تەمەنی پێشبینیکراویان کەمێک کورتبووەتەوە[٣]. نەخۆشیی کڕۆن زیاتر لە ھەرزەکاری و سەرەتای گەنجیدا دەستپێدەکات، ھەرچەندە دەکرێت لە ھەر تەمەنێکدا دەربکەوێت[١٨][٣]. نێر و مێ بە ڕێژەیەکی یەکسان کارتێکراون[١].

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ «National Institute of Diabetes and Digestive and Kidney Diseases»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2024-06-01، لە 2024-06-19 ھێنراوە
  2. ^ ئ ا «Crohn's disease». The Autoimmune Registry (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز Dc، Baumgart (2012-11-03). «Crohn's disease». Lancet (London, England) (بە ئینگلیزی). 380 (9853). doi:10.1016/S0140-6736(12)60026-9. ISSN 1474-547X. PMID 22914295.
  4. ^ ئ ا Cho، Judy H. (2011-05). «Recent Insights Into the Genetics of Inflammatory Bowel Disease». Gastroenterology (بە ئینگلیزی). 140 (6): 1704. doi:10.1053/j.gastro.2011.02.046. PMID 21530736. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ R، Dessein (2008 Sep). «Innate immunity in Crohn's disease: the reverse side of the medal». Journal of clinical gastroenterology (بە ئینگلیزی). 42 Suppl 3 Pt 1. doi:10.1097/MCG.0b013e3181662c90. ISSN 1539-2031. PMID 18806708. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ T، Stefanelli (2008 May). «New insights into inflammatory bowel disease pathophysiology: paving the way for novel therapeutic targets». Current drug targets (بە ئینگلیزی). 9 (5). doi:10.2174/138945008784221170. ISSN 1873-5592. PMID 18473770. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ ئ ا Dj، Marks (2010 Feb). «Crohn's disease: an immune deficiency state». Clinical reviews in allergy & immunology (بە ئینگلیزی). 38 (1). doi:10.1007/s12016-009-8133-2. ISSN 1559-0267. PMID 19437144. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ Jl، Casanova (2009-08-31). «Revisiting Crohn's disease as a primary immunodeficiency of macrophages». The Journal of experimental medicine (بە ئینگلیزی). 206 (9). doi:10.1084/jem.20091683. ISSN 1540-9538. PMID 19687225.
  9. ^ Lalande، Jean-Daniel (2010-07). «Mycobacteria in Crohn's disease: how innate immune deficiency may result in chronic inflammation». Expert Review of Clinical Immunology (بە ئینگلیزی). 6 (4): 633–641. doi:10.1586/eci.10.29. ISSN 1744-666X. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  10. ^ Jk، Yamamoto-Furusho (2006-11-14). «Crohn's disease: innate immunodeficiency?». World journal of gastroenterology (بە ئینگلیزی). 12 (42). doi:10.3748/wjg.v12.i42.6751. ISSN 1007-9327. PMID 17106921.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  11. ^ Jc، Barrett (2008 Aug). «Genome-wide association defines more than 30 distinct susceptibility loci for Crohn's disease». Nature genetics (بە ئینگلیزی). 40 (8). doi:10.1038/ng.175. ISSN 1546-1718. PMID 18587394. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  12. ^ J، Cosnes (2004 Jun). «Tobacco and IBD: relevance in the understanding of disease mechanisms and clinical practice». Best practice & research. Clinical gastroenterology (بە ئینگلیزی). 18 (3). doi:10.1016/j.bpg.2003.12.003. ISSN 1521-6918. PMID 15157822. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  13. ^ Na، Molodecky (2012 Jan). «Increasing incidence and prevalence of the inflammatory bowel diseases with time, based on systematic review». Gastroenterology (بە ئینگلیزی). 142 (1). doi:10.1053/j.gastro.2011.10.001. ISSN 1528-0012. PMID 22001864. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  14. ^ L، Prideaux (2012 Aug). «Inflammatory bowel disease in Asia: a systematic review». Journal of gastroenterology and hepatology (بە ئینگلیزی). 27 (8). doi:10.1111/j.1440-1746.2012.07150.x. ISSN 1440-1746. PMID 22497584. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  15. ^ ئ ا Ø، Hovde (2012-04-21). «Epidemiology and clinical course of Crohn's disease: results from observational studies». World journal of gastroenterology (بە ئینگلیزی). 18 (15). doi:10.3748/wjg.v18.i15.1723. ISSN 2219-2840. PMID 22553396.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)
  16. ^ ئ ا J، Burisch (2013 Jul). «Inflammatory bowel disease epidemiology». Current opinion in gastroenterology (بە ئینگلیزی). 29 (4). doi:10.1097/MOG.0b013e32836229fb. ISSN 1531-7056. PMID 23695429. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  17. ^ «Global, regional, and national life expectancy, all-cause mortality, and cause-specific mortality for 249 causes of death, 1980-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet (London, England) (بە ئینگلیزی). 388 (10053). 2016-10-08. doi:10.1016/S0140-6736(16)31012-1. ISSN 1474-547X. PMID 27733281.
  18. ^ www.semanticscholar.org https://www.semanticscholar.org/paper/05a5ae8428cccf53277dbd297b02ee9af0fdad69. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)