بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆنیشانی ڕیخۆڵەی ھەستیار
ناوەکانی تریگرژەکۆڵۆن
نیشاندانی ئازاری گرژەکۆڵۆن بە شێوەی ٣دی
تایبەتمەندیپزیشکی ھەرس
نیشانەکانسکچوون، قەبزی، ئازاری سک
Usual onsetپێش تەمەنی ٤٥ ساڵی
ماوەدرێژخایەن
ھۆکارەکاننەزانراو
Risk factorsپێشینەی بۆماوەیی، دڵەڕاوکێ، ژەھراویبوون بە خۆراک، نەخۆشیی دەروونی
Differential diagnosisنەخۆشیی گەنم، نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە، شێرپەنجەی کۆڵۆن
چارەسەرکردنچارەسەری نیشانەکان (گۆڕانکاری لە خۆراکدا، دەرمان، پڕۆبایۆتیکەکان، و ڕاوێژی پزیشکی)
Prognosisتەمەنی پێشبینیکراو کەم ناکاتەوە
ڕوودانەوە١٠–١٥٪ (وڵاتانی پێشکەوتوو)، ١٥–٤٥٪ (جیھانی)

کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار یان گرژەکۆڵۆن تێکچوونێکی فرمانی ھەرسەکۆئەندامە کە جیادەکرێتەوە بە کۆمەڵێک نیشانە کە زیاتر باون بە ئازاری سک، بای سک، و گۆڕانی شێوازی پیساییکردن.[١] ئەم نیشانانە دەکرێت ڕووبدەن بە ماوەیەکی درێژ، ھەندێکجار بۆ چەندین ساڵ.[٢] گرژەکۆڵۆن دەکرێت کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر کواڵێتی ژیان و لەوانەشە ببێتە ھۆی دواکەوتن بۆ قوتابخانە، کار، یاخود کەمبوونەوەی بەرھەمداری لە کاردا.[٣] تێکچوونەکانی وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکیی گەورە، و کۆنیشانی ماندووێتیی درێژخایەن باون لەنێو نەخۆشانی گرژەکۆڵۆن.[١][٤][٥]

ھۆیەکانی گرژەکۆڵۆن دەکرێت فرەلایەن بێت.[٢] بیردۆزەکان بریتین لە تێکەڵەیەک لە کێشەکانی تەوەرەی ھەرس-مێشک، گۆڕان لە جووڵەی ھەرس، فرەھەستیاری ئەندامەکان، تەشەناکان بە زیادەگەشەی بەکتریای ڕیخۆڵەباریکەشەوە، دەمارەگوێزەرەوەکان، ھۆکارە بۆماوەیییەکان، و ھەستیاری خۆراک.[٢] دەستپێکەکەی لەوانەیە دنە بدرێت بەھۆی گوشاری ڕووداوێکی ژیان،[٦] یان تەشەنایەکی ڕیخۆڵە.[٧] کە لەدۆخی دووھەمیاندا، پێیدەوترێت کۆنیشانی ڕیخۆڵەی ھەستیاری پاش-تەشەنا.[٧]

دەستنیشانکردن لەسەر بنەمای نیشانەکان دەبێت لە نەبوونی خەسڵەتە نیگەرانکەرەکان و پاش ئەوەی دۆخە مەترسیدارەکانی تریش بەلاوەنرابن.[٧] خەسڵەتە یاخود «زەنگە» نیگەرانکەرەکان ئەمانە دەگرێتەوە؛ دەستپێکی نەخۆشییەکە دوای تەمەنی ٥٠ ساڵی، دابەزینی کێش، خوێن لە پیسایی، یان پێشینەی خێزانی بۆ نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە.[٧] ئەو دۆخانەی تر کە دەکرێت ھاوشێوە دەربکەون بریتین لە نەخۆشی گەنم، کۆڵۆنەھەوکردنی مایکڕۆسکۆپی، نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە، بەدھەرسیی ترشی زراو، و شێرپەنجەی کۆڵۆن.[٧]

چارەسەری کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار ئامانجی باشترکردنی نیشانەکانە لە ڕێگەی گۆڕانکاری لە ڕژێمی خۆراک، دەرمان، پڕۆبایۆتیک، و ڕاوێژی پزیشکی.[٨][٩] گۆڕانکاری لە ڕژێمی خۆراک، زیادکردنی بڕی ڕیشاڵی تواوە دەگرێتەوە لە خۆراکدا یان پەیڕەوکردنی «low-FODMAP». دەرمانەکانی وەک لۆپێرەماید بۆ سکچوون و شلکەرەوەکانیش بۆ قەبزی سوودیان دەبێت. دژەخەمۆکییەکان، ھەتا بە ژەمی کەمیش، دەتوانن نیشانە و ئازارەکان کەمبکەنەوە. ھەروەھا زانیاریدان بە نەخۆش و پەیوەندییەکی بەھێزی دکتۆر-نەخۆش بنچینەن بۆ چارەسەر.[٨][١٠]

وا بڕوادەکرێت نزیکەی ١٠–١٥٪ ی دانیشتووانی وڵاتانی پێشکەوتوو کارتێکراوبن بە گرژەکۆڵۆن.[١][١١]بەربڵاوییەکەی دەگۆڕێت لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر (١٫١٪ - ٤٥٪) بەھەمان شێوە پێوەرەکانی پێناسەکردنیشی؛ ھەرچۆنێک بێت کۆکردنەوەی ئەنجامەکانی چەند توێژینەوەیەک بە ١١٫٢٪ دەیخەمڵێنن.[١٢] ئەم نەخۆشییە زیاتر باوە لە ئەمریکای باشوور و بە ڕێژەیەکی کەمتر باوە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا.[٧] لە جیھانی ڕۆژاواییدا، دوو ھێندە باوترە لەنێوان ژناندا وەک لە پیاوان و بە ئاسایی لە خوار تەمەنی ٤٥ ساڵییەوە ڕوودەدات.[١] بەڵام لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ژنان ئەگەری تووشبوونیان زیاتر نییە لە پیاوەکانیان، کە دەرخەری ڕێژەی کەمتری ژنانی تووشبووە لەو ناوچانەدا.[١٣] ھەروەھا بەڵگە ھەیە کە پیاوان لە ئەمریکای باشوور، ئاسیای باشوور، و ئەفریقا بەراورد بە ژنەکانیان ھەمان ئەگەری تووشبوونیان ھەیە بە نەخۆشییەکە ئەگەر زیاتر نەبێت.[١٤] نەخۆشییەکە وا دەردەکەوێت کەمتر باو بێت لەگەڵ بەساڵاچووندا.[٧] کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار تەمەنی پێشبینیکراو کەم ناکاتەوە یاخود سەرناکێشێت بۆ نەخۆشیی مەترسیدار.[١٥] یەکەم وەسفکردنی نەخۆشییەکە لە ساڵی ١٨٢٠ بوو، بەڵام ئەم دەستەواژەیەی ئێستا کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار ھاتە بەکارھێنان لە ١٩٤٤ دا.[١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ "Irritable bowel syndrome", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2024-06-14, retrieved 2024-06-19
  2. ^ ئ ا ب "Symptoms and Causes of Irritable Bowel Syndrome". web.archive.org. 2016-04-05. Retrieved 2024-06-19.
  3. ^ Hulisz, Darrell (2004). "The burden of illness of irritable bowel syndrome: current challenges and hope for the future". Journal of managed care pharmacy: JMCP. 10 (4): 299–309. doi:10.18553/jmcp.2004.10.4.299. ISSN 1083-4087. PMID 15298528.
  4. ^ Whitehead, William E.; Palsson, Olafur; Jones, Kenneth R. (2002-04). "Systematic review of the comorbidity of irritable bowel syndrome with other disorders: what are the causes and implications?". Gastroenterology. 122 (4): 1140–1156. doi:10.1053/gast.2002.32392. ISSN 0016-5085. PMID 11910364. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  5. ^ "Irritable bowel syndrome - Symptoms and causes". Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-06-19.
  6. ^ Chang, Lin (2011-03). "The role of stress on physiologic responses and clinical symptoms in irritable bowel syndrome". Gastroenterology. 140 (3): 761–765. doi:10.1053/j.gastro.2011.01.032. ISSN 1528-0012. PMC 3039211. PMID 21256129. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  7. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Spiller, Robin; Garsed, Klara (2009-05). "Postinfectious irritable bowel syndrome". Gastroenterology. 136 (6): 1979–1988. doi:10.1053/j.gastro.2009.02.074. ISSN 1528-0012. PMID 19457422. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  8. ^ ئ ا "Treatment for Irritable Bowel Syndrome". web.archive.org. 2016-04-06. Retrieved 2024-06-19.
  9. ^ Palsson, Olafur S.; Peery, Anne; Seitzberg, Dorthe; Amundsen, Ingvild Dybdrodt; McConnell, Bruce; Simrén, Magnus (2020-12). "Human Milk Oligosaccharides Support Normal Bowel Function and Improve Symptoms of Irritable Bowel Syndrome: A Multicenter, Open-Label Trial". Clinical and Translational Gastroenterology. 11 (12): e00276. doi:10.14309/ctg.0000000000000276. ISSN 2155-384X. PMC 7721220. PMID 33512807. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  10. ^ Mayer, Emeran A. (2008-04-17). "Clinical practice. Irritable bowel syndrome". The New England Journal of Medicine. 358 (16): 1692–1699. doi:10.1056/NEJMcp0801447. ISSN 1533-4406. PMC 3816529. PMID 18420501.
  11. ^ Maxion-Bergemann, Stefanie; Thielecke, Frank; Abel, Florian; Bergemann, Rito (2006). "Costs of irritable bowel syndrome in the UK and US". PharmacoEconomics. 24 (1): 21–37. doi:10.2165/00019053-200624010-00002. ISSN 1170-7690. PMID 16445300.
  12. ^ Lovell, Rebecca M.; Ford, Alexander C. (2012-07). "Global prevalence of and risk factors for irritable bowel syndrome: a meta-analysis". Clinical Gastroenterology and Hepatology: The Official Clinical Practice Journal of the American Gastroenterological Association. 10 (7): 712–721.e4. doi:10.1016/j.cgh.2012.02.029. ISSN 1542-7714. PMID 22426087. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  13. ^ Jung, Hye-Kyung (2011-04). "Is there true gender difference of irritable bowel syndrome in Asia?". Journal of Neurogastroenterology and Motility. 17 (2): 206–207. doi:10.5056/jnm.2011.17.2.206. ISSN 2093-0887. PMC 3093021. PMID 21603006. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  14. ^ Canavan, Caroline; West, Joe; Card, Timothy (2014). "The epidemiology of irritable bowel syndrome". Clinical Epidemiology. 6: 71–80. doi:10.2147/CLEP.S40245. ISSN 1179-1349. PMC 3921083. PMID 24523597.
  15. ^ "Book sources - Wikipedia". en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-06-26.
  16. ^ Goldman, Marlene B.; Hatch, Maureen (2000). Women and health. San Diego, Calif: Academic Press. ISBN 978-0-12-288145-9.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

پۆلێنکردن
بەستەرە دەرەکییەکان