نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری
نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری | |
---|---|
لقی | artery disease، نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێن، نەخۆشی |
ھۆکار | کەژۆک |
دەبێتە ھۆکاری | جەڵدەی دڵ، angina pectoris |
ئازاردان | خوێنبەرە تاجییەکان |
Health specialty | دڵناسی، pediatric cardiac surgery |
بەستەری وەسفکراو | http://datos.bne.es/tema/XX539369.html |
Risk factor | smoking |
ICD-9-CM | 410-414.99، 414.0، 414.9، 414.00 |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C35505، C50625، C26732، C35505 |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری واتە کەمی جوڵە یان تەوژمی خوێن بەرەو ماسوولکەکانی دڵ بەھۆی کەڵەکەبوونی چەورییە مادەکان لە ناو خوێنبەرەکانی دڵ.[١][٢]یەکێکە لە باوترین و کوشندەترین نەخوشییەکانی دڵ لە جیھاندا. جۆرەکانی بریتین لە جێگیر، ناجێگیر، جەڵتەی دڵ، وەستانی دڵ.[٣] یەکێک لە نیشانە باوەکانی ئازاری سینگە، کە لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ شان، پشت، گەروو، شەویلگە، باسک.[٤] ھەندێکجار وەکو دڵە کزە دەردەکەوێت. بەزۆری نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە کاتی ڕاھێنانکردن دەردەکەون و کەمتر لە دەقەیەک دەخایەنێتن، و باشتر دەبن لە کاتی حەسانەوە. ھەناسە تەنگیش لەوانەیە لە نەخۆشەکە دەربکەویت بەڵام ھەندێیک جار ھیچ نیشانەیەک بەدەر ناکەوێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا جەڵدەی دڵ وەکو یەکەم نیشانەیە؛ و سستبونی دڵ و نارێکی لێدانەکانی دڵ نیشانەی ترن.
ھۆکارەکانی توشبوون ئەمانە دەگرێتەوە: بەرزی پەستانی خوێن، جگەرە کێشان، نەخۆشی شەکرە، کەمی ڕاھێنان، قەڵەوی، زۆری ڕێژەی کولیسترۆڵ لە خوێندا، خەمۆکی، زۆر خواردنەوەی ئەلکھول.[٥]
چەند ڕێگایەک ھەن بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری کۆڕۆنەری لەوانە: خۆراکی تەندروست، ڕۆژانە وەرزشکردن، پاراستنی کێشی لەش بە شێوەیەکی تەندروست، و جگەرە نەکێشان.[٦] ھەندێک جار دەرمان بۆ نەخۆشی شەکرە، بەرزی کۆلیسترۆڵ، بەرزی پەستانی خوێن بەکاردەھێندرێت.
لە ساڵی ٢٠١٥، ئەم نەخۆشییە توشی ١١٠ ملیۆن کەس بوو، و بووە ھۆی مردنی ٨٫٩ ملیون کەس.[٧] بە ڕێژەی ١٥٫٦٪ ھۆی مردنەکان[٨]دادەنرێت ھەر بۆیەش یە کێکە لە باوترین ھۆکارەکانی مردن لە جیھان.
نیشانەکان
[دەستکاری]بەردەوامی ئازاری سینگ کە بەھۆی چالاکی و دوای خواردن و لە ھەندێک کاتی تر بە جۆری جێگیری نەخۆشییەکە دادەنرێت کە پەیوەندی ھەیە بە تەسکبوونی خوێنبەرەکانی دڵ. جۆری ناجێگیری نەخۆشییەکە لەوانەیە ببێتە ھۆی جەڵدەی دڵ.
مەترسییەکانی تووشبوون
[دەستکاری]نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری چەند ھۆکارێکی دیاریکراوی ھەیە کە ڕێگەخۆشکەرن بە توشبوون لەوانە:[٩]
- بەرزی پەستانی خوێن
- جگەرەکێشان
- نەخۆشی شەکرە
- کەمی وەرزشکردن
- قەڵەوی
- بەرزی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا
- بۆماوەیی
نیوەی حاڵەتەکان بەھۆی بۆماوەیییە.[١٠] جگەرەکێشان و قەڵەوی بە ڕێژەی ٣٦٪ و ٢٠٪ ی حاڵەتەکانە، یەک بەدوای یەک.[١١] کێشانی یەک جگەرە لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون دووھێند دەکات. کەمی وەرزشکردن بە ڕێژەی ١٢–٧٪ حالەتەکان دادەنرێ.[١٢]
خۆپاراستن
[دەستکاری]دەتوانین خۆمان لە سەرووی ٩٠٪ نەخۆشییەکانی دڵ بپارێزین ئەگەر لە مەترسییەکانی توشبوون بە دووربین.[١٣] خۆ پاراستنەکە پێکدێت لە:
- وەرزشکردن بەپێی پێویست
- کەمکردنەوەی کێشی لەش
- چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن
- خواردنی تەندروست
- کەمکردنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ
- جگەرە نەکێشان
وەرزشکردن بە ڕێژەی ٢٥٪ توشبوون کەمدەکاتەوە.[١٤]
خۆراکی پڕ لە میوەو سەوزەوات ھەلی توشبوون بە نەخۆشی و مردن کەم دەکەنەوە.[١٥][١٦]گۆشت نەخۆرەکان کەمتر توشی نەخۆشی دڵ دەبن، لەبەر ئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر میوەو سەوزەوات دەخۆن.
خواردنی چەند جۆرێک لە چەورییەکان ڕێخۆشکەرە بۆ ڕەقبوونی خوێنبەرەکان کە ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری زیاد دەکات.[١٧]
چارەسەر
[دەستکاری]چەند ڕێگەیەک ھەن بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە لەوانە:[١٨]
- گۆرینی شێوازی ژیان
- (دەرمان بۆ نموونە (دەرمانی کەمکردنی کۆلیسترۆڵ
- نەشتەرگەری باڵوون
- نەشتەرگەری گەرانەوەی سووری خوێن بو باری ئاسایی
ئەسپرین
[دەستکاری]لەو کەسانەی کە پێشتر توشی نەخوشی دڵ نەبوون، ئەسپرین ئەگەری جەڵدەی دڵ کەم دەکاتەوە بەڵام کارناکاتە سەر مەترسی مردن.[١٩] ئەم[٢٠]چارەسەرە تەنھا بو ئەو کەسانەیە کە ئەگەری زۆری توشبونیان ھەبێ وەکو ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو ٩٠ ساڵە. ھەروەھا ئەو گەنجانەی بەرزی پەستانی خوێن، شەکرە یان جگەرە کێشن دەتوانن ئەم چارەسەرە بەکاربێنن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Coronary Artery Disease (CAD)». ١٢ی ئازاری ٢٠١٣. لە ٢ی ئازاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Global, regional, and national age-sex specific all-cause and cause-specific mortality for 240 causes of death, 1990-2013: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2013». Lancet. 385 (9963): 117–71. January 2015. doi:10.1016/S0140-6736(14)61682-2. PMC 4340604. PMID 25530442.
- ^ Wong ND (May 2014). «Epidemiological studies of CHD and the evolution of preventive cardiology». Nature Reviews. Cardiology. 11 (5): 276–89. doi:10.1038/nrcardio.2014.26. PMID 24663092.
- ^ «What Are the Signs and Symptoms of Coronary Heart Disease?». ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Mehta PK، Wei J، Wenger NK (February 2015). «Ischemic heart disease in women: a focus on risk factors». Trends in Cardiovascular Medicine. 25 (2): 140–51. doi:10.1016/j.tcm.2014.10.005. PMC 4336825. PMID 25453985.
- ^ Mehta PK، Wei J، Wenger NK (February 2015). «Ischemic heart disease in women: a focus on risk factors». Trends in Cardiovascular Medicine. 25 (2): 140–51. doi:10.1016/j.tcm.2014.10.005. PMC 4336825. PMID 25453985.
- ^ «Global, regional, and national life expectancy, all-cause mortality, and cause-specific mortality for 249 causes of death, 1980-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet. 388 (10053): 1459–1544. October 2016. doi:10.1016/S0140-6736(16)31012-1. PMC 5388903. PMID 27733281.
- ^ «Global, regional, and national life expectancy, all-cause mortality, and cause-specific mortality for 249 causes of death, 1980-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015». Lancet. 388 (10053): 1459–1544. October 2016. doi:10.1016/S0140-6736(16)31012-1. PMC 5388903. PMID 27733281.
- ^ Mehta PK، Wei J، Wenger NK (February 2015). «Ischemic heart disease in women: a focus on risk factors». Trends in Cardiovascular Medicine. 25 (2): 140–51. doi:10.1016/j.tcm.2014.10.005. PMC 4336825. PMID 25453985.
- ^ Dai X، Wiernek S، Evans JP، Runge MS (January 2016). «Genetics of coronary artery disease and myocardial infarction». World Journal of Cardiology. 8 (1): 1–23. doi:10.4330/wjc.v8.i1.1. PMC 4728103. PMID 26839654.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر) - ^ Kivimäki M، Nyberg ST، Batty GD، Fransson EI، Heikkilä K، Alfredsson L، et al. (October 2012). «Job strain as a risk factor for coronary heart disease: a collaborative meta-analysis of individual participant data». Lancet. 380 (9852): 1491–7. doi:10.1016/S0140-6736(12)60994-5. PMC 3486012. PMID 22981903.
- ^ Lee IM، Shiroma EJ، Lobelo F، Puska P، Blair SN، Katzmarzyk PT (July 2012). «Effect of physical inactivity on major non-communicable diseases worldwide: an analysis of burden of disease and life expectancy». Lancet. 380 (9838): 219–29. doi:10.1016/S0140-6736(12)61031-9. PMC 3645500. PMID 22818936.
- ^ McNeal CJ، Dajani T، Wilson D، Cassidy-Bushrow AE، Dickerson JB، Ory M (January 2010). «Hypercholesterolemia in youth: opportunities and obstacles to prevent premature atherosclerotic cardiovascular disease». Current Atherosclerosis Reports. 12 (1): 20–8. doi:10.1007/s11883-009-0072-0. PMID 20425267.
- ^ Kyu HH، Bachman VF، Alexander LT، Mumford JE، Afshin A، Estep K، et al. (August 2016). «Physical activity and risk of breast cancer, colon cancer, diabetes, ischemic heart disease, and ischemic stroke events: systematic review and dose-response meta-analysis for the Global Burden of Disease Study 2013». Bmj. 354: i3857. doi:10.1136/bmj.i3857. PMC 4979358. PMID 27510511.
- ^ Wang X، Ouyang Y، Liu J، Zhu M، Zhao G، Bao W، Hu FB (July 2014). «Fruit and vegetable consumption and mortality from all causes, cardiovascular disease, and cancer: systematic review and dose-response meta-analysis of prospective cohort studies». Bmj. 349: g4490. doi:10.1136/bmj.g4490. PMC 4115152. PMID 25073782.
- ^ Li D (January 2014). «Effect of the vegetarian diet on non-communicable diseases». Journal of the Science of Food and Agriculture. 94 (2): 169–73. doi:10.1002/jsfa.6362. PMID 23965907.
- ^ Mozaffarian D، Katan MB، Ascherio A، Stampfer MJ، Willett WC (April 2006). «Trans fatty acids and cardiovascular disease». The New England Journal of Medicine. 354 (15): 1601–13. doi:10.1056/NEJMra054035. PMID 16611951.
- ^ Jameson JN، Kasper DL، Harrison TR، Braunwald E، Fauci AS، Hauser SL، Longo DL (2005). Harrison's principles of internal medicine (16th ed.). New York: McGraw-Hill Medical Publishing Division. ISBN 978-0-07-140235-4. OCLC 54501403. لە 19 February 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 October 2015 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Guirguis-Blake JM، Evans CV، Senger CA، O'Connor EA، Whitlock EP (June 2016). «Aspirin for the Primary Prevention of Cardiovascular Events: A Systematic Evidence Review for the U.S. Preventive Services Task Force». Annals of Internal Medicine (Systematic Review and Meta-Analysis). 164 (12): 804–13. doi:10.7326/M15-2113. PMID 27064410.
- ^ U.S. Preventive Services Task Force (January 2002). «Aspirin for the primary prevention of cardiovascular events: recommendation and rationale». Annals of Internal Medicine. 136 (2): 157–60. doi:10.7326/0003-4819-136-2-200201150-00015. PMID 11790071.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری تێدایە. |