بەرزی پەستانی خوێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بەرزی پەستانی خوێن (کە ناسراوە بە فشاری خوێنی بڵند) زاراوەیەکی درێـژی حالەتی پزیشکیە کە تێیدا فشاری خوێن لە خوێنبەرەکان لەسەر سووربوون بەرز دەبێتەوە. فشاری خوێنی بڵند بە شێوەیەکی نموونەیی ھیچ نیشانەیەک دروست ناکات. بەڵام فشاری خوێنی بـڵندی درێـژ خایەن دەبێتە ھۆی مەترسی سەرەکی بۆ نەخۆشی خوێنبەری تاجی، جەلتە، شکستی دڵ, گرژبوونی گوێچکەڵە، نەخۆشی خوێنبەری چێوەیی، لە دەست دانی بینین، خڵەفان، نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە.

بەرزی پەستانی خوێن بەند کراوە بە بەرزی پەستانی خوێنی سەرەتایی یان بەرزی پەستانی خوێنی دووەمی (لاوەکی). نزیکەی ٩٠–٩٥٪ دۆخەکە دەگەرێتەوە بۆ باری سەرەتایی بەھۆی شێوازی ژیانی دیارینەکراو و ھۆی بۆماوەیی. مەبەستمان لە ھۆی شێوازی ژیان خوێی زیاد لە پێویست، زیادبوونی کێش، جگەرە کێشان، یان کحولە. ٥–١٠٪ دۆخەکانی تر دەگەرێتەوە بۆ باری دووەم بەھۆی نەخۆشی گورچیلە، تەسکبوونی خوێنبەری گورچیلە، نارێکی ڕژێن، یان حەبی کۆنترۆڵی لە دایک بوون.

فشاری خوێن دەر دەبردرێت بە دوو پێوانە، فشاری بەرز و نزم، کە زۆرترین و کەمترین فشارن. بۆ زۆربەی پیگەیشتوو، فشاری خوێنی ئاسایی لە دۆخی بەرز لە نێوان ١٠٠–١٣٠(mmHg) و لە دۆخی نزمیش ٦٠–٨٠(mmHg) وە فشاری خوێنی بەرز بە دیار دەکەوێ کە فشاری خوێنی ئاسایی لەسەر ٨٠/١٣٠ و٩٠/١٤٠ دەبێت. بۆ مناڵ ئەم ژمارانە دەگۆرێن. چاودێری فشاری خوێنی گەریدە وردترە.

شێوازی ژیانگۆرین و دەرمان دەتوانن فشاری خوێن و مەترسی ئاڵۆزی تەندروستی کەم بکەنەوە. ئەگەر شیوازی ژیان گۆرین نا پێویست بوو ئەوە دەرمان بە کار دێ. تا سێ دەرمان دەتوانێت کۆنترۆلی فشاری خوێن دەکا لە ٩٠٪ خەلک.

نیشانەکان[دەستکاری]

بەرزی پەستانی خوێن بەدەگمەن دەردەکەوێت بە نیشانە، بۆیە زۆر جار دیاری کردنی لە رێگەی گەران بە دوای نەخۆشی تر یان شاشە دەکرێ. زۆربەی ئەو کەسانەی توشبوون بەم حالەتە ھەست بە سەرئێشە دەکەن (بە تایبەت لە پشتی سەر و لە بەیانیاندا), سەرسووران، زرە زر لە گوێیەکان، گۆرینی بینین، و بوورانەوە.

نیشانەکان لە رێگەی تاقیکردنەوی جەستەییش دەکرێن لە رێگەی بە کار ھێنانی چەند ئامێرێک.

سکپری[دەستکاری]

بەرزی فشانی خوێن ٨–١٠٪ ڕوو دەدات لە کاتی سکپری. بارێکی تایبەت ھەیە کە پێی دەڵێن پریکلامپسیا کە لە نیوەی دووەمی سکپڕی و لە دوای لە دایک بوون دەردەکەوێ. نیشانەکان بریتین لە سەرئێشە، تێکچوونی بینین، رشانەوە، ژان لە گەدە و ئاوسان.

منداڵ[دەستکاری]

شکستی گەشەکردن، ھەستەوەری، نەبوونی وزە، و سەختی لە ھەناسەدان پەیوەندیان بە بەرزی پەستانی خوێن ھەیە لە منداڵ.

ھۆ[دەستکاری]

بەرزی پەستانی خوێنی سەرەتایی[دەستکاری]

ئەم جۆرە لە ئەنجامی کارلێکردنی ئالۆزی جین و ژینگە دروست دەبێ. ٣٥ جێگەی بۆماوەیی دیاری کراو ھەیە کە پەیوەندی بە فشاری خوێن ھەیە. چەند ھۆیەکی ژینگەیی بریتییە لە خواردنی برێکی زۆری خوێ, نەکردنی راھێنان، قەلەوی.

پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە لەگەل زیادبوونی تەمەن.

بەرزی پەستانی خوێنی دووەمی (لاوەکی)[دەستکاری]

ئەم جۆرەیان بە ھۆیەکی دیاری کراو دروستدەبی. نەخۆشی گورچیلە یەکێکە لە ھۆیە سەرەکییەکان. ھەروەھا لە حالەتی رژێنیش دروستدەبێ. چەند ھۆی تریشمان ھەیە وەک قەلەوی، وەستانی ھەناسە لە کاتی خەوتن، سکپری، بچوک بوونی شاخوێنبەر، زۆر خواردنەوەی کحول.

دەستنیشان کردن[دەستکاری]

دەتوانریت دەستنیشان بکرێت لەسەر بنەمای سووربوونی فشاری خوێنی حەسانەوەی بڵند.

تەکنیکی پێوانە[دەستکاری]

بۆ ئەوەی دەستنیشانکرنێکی ورد بکەی پێویست دەکات تەکنیکی پێوانەی فشاری خوێنی گونجاو بەکاربێنی. سەرەتا دەبێ کەسەکە بە ھێمنی دانیشێ بۆ ماوەی پێنج خولەک، دواتر سەردەستی فشاری خوێن دەخەینە سەر قۆڵی. دەبێت نەخۆشەکە بە جۆرێک دانشتبێ پشتی رێک راگرتبێ و پێیەکانی بە شێوەیەکی رێک دانابێ. نەخۆشەکە نابێ ھیچ جوڵە بکا. ھەروەھا پێویستە ئەم نەکنیکە لە شوێنێکی ئارام بکری بۆ ئەوەی دکتۆرەکە گوێی لە دەنگەکان بێ لە رێگەی ئامێرەکەی.

نەھیشتن[دەستکاری]

وا باشترە نەخۆشەکان شێوازی ژیانیان بگۆرن بەر لەوەی دەست بە دەرمان خواردن بکەن.

  • کیشی لەشیان ئاسایی بھێلنەوە
  • کەم کردنەوەی بردنە ناوەوەی خۆراکی سۆدیۆم
  • دەستکردن بە چالاکی ھەوائی جەستەیی
  • کەم کردنەوەی خواردنی کحول
  • ریجیمێک بەکار بھێنن کە دەوڵەمەند بێ لە میوە و سەوزە

دەرئەنجام[دەستکاری]

بەرزی پەستانی خوێن دەتوانێت چەند زیانێکی مەترسی ھەبێ وەک، نەخۆشی تەسک بوونەوەی بۆری خوێن لە دڵ, جەلتە، نەخۆشی بۆری خوێنی چێوەیی، شکستی دڵ, ئاوسانی خوێنبەر، رەق بوونی دەماری خوێن، نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی