نێکسس ١٠
ڕواڵەت
نێکسس ١٠ (بە ئینگلیزی: Nexus 10)، تاتەبژمێرێکی ئەندرۆیدە بەرهەمهێنراوە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای گووگڵ و سامسۆنگ. ئەم تاتەبژمێرە بڵاوکراوەتەوە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بۆ وڵاتانی ئوسترالیا و کەنەدا و فەڕەنسا و ئاڵمانیا و ئیسپانیا و شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکان، دوایی لە ٥ی شوباتی ٢٠١٣ بۆ ژاپۆن.
تایبەتمەندییەکان
[دەستکاری]- کامێڕای دواوەی: توانای گرتنی ٥ مێگاپیکسلی ھەییە و ڤیدیۆی کوالێتی ١٠٨٠P HD
- کامێڕای پێشەوەی: توانای گرتنی ١،٩ مێگاپیکسلی ھەییە و ڤیدیۆی کوالێتی ٧٢٠P HD
- پرۆسێسەر: جووت کرۆکی ١،٧ گێگاھێرتز
- سیستەمی کارپێکەری : ئەندرۆیدی ٤،٢ جێڵی بین
- بارستایی: ٦٠٣ گرام
- بیرگەی ناوەکی: ١٦ گێگابایت، ٣٢ گێگابایت
- یادگە: ٢ گێگابایت
سەرچاوە
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نێکسس ١٠ تێدایە. |