ناکۆکیی پەنجشێر
ململانێی پەنجشێر یان ناکۆکیی پەنجشێر ڕوبەڕووبوونەوەیەکی توندە لە نێوان کۆماری ئیسلامی پێشووی ئەفغانستان و بەرەی بەرگری نیشتمانی و میرنشینە تازە باڵادەستە ئیسلامییەکانی ئەفغانستان کە لەلایەن تاڵیبانەوە ڕێبەریان دەکرێت،[١] دوای کەوتنی کابول ململانێکە لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ دەستی پێکرد کاتێک ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وڵاتی بەرەو تاجیکستان بەجێھێشت، دوو ڕۆژ دواتر ئامروڵا ساڵح جێگری سەرۆک کۆمار خۆی وەک سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ناساند.[٢][٣]
دۆخی سەربازی
[دەستکاری]ھێرشی تاڵیبان
ویلایەتی پەنجشێر دوایین ویلایەتی ئەفغانستان بوو چووە ژێر کۆنتڕۆڵی بزووتنەوەی تاڵیبان و لەژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی ئەحمەد مەسعوود دەرچوو، لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ەوە کە بزووتنەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کرد، دەنگۆی ئەوە ھەبوو گفتووگۆ لەنێوان تاڵیبان و ئەحمەد مەسعوود دەستپێبکات بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی، بەرەی بەرخودانی نیشتمانی یان دژە تاڵیبان بە سەرکردایەتیی ئەحمەد مەسعوود کوڕی ئەحمەد شا مەسعوود، داوای سیستەمی لامەرکەزیی سیاسی و ئابووری بۆ ویلایەتی پەنجشێر دەکرد بەجۆرێک کە نیمچە سەربەخۆیییەک لە دەسەڵاتی تاڵیبان بەدەستبھێنێت بەڵام گفتووگۆکان ھیچ دەستکەوتێکیان نەبوو.[٤]
لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندی و ھاتوچۆ لە سەرانسەری پارێزگای پەنجشیر بە فەرمانی تاڵیبان داخرا[٥] وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ لێدان لە ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئەفغانستان و شەڕڤانانی پەنجشیر و میلیشیاکانی حەزەرە کە بە دژە تاڵیبان ناسراون و لەلایەن ئەحمەد مەسعوود و ئامروڵڵا ساڵح ڕێبەریان دەکرێت[٦]
لە ٤ی ئەیلولدا جگە لە ئۆپۆزسیۆن لە پەنجشێر، لەناوەندی پارێزگاش چەند شارۆچکەیەک ھەبوو کە لە دژی تاڵیبان لە بەرخۆداندابوون، کە لەلایەن کەمینە ڕەگەزیی و ئایینیەکانەوە پشتگیری دەکران.[٧]
لە ٦ی ئەیلولدا دوای شەڕێکی قورس و زیانێکی گەورە لە ھەردوولادا تاڵیبان هەموو پەنجشێری گرت و ئاڵای تاڵیبان لە نوسینگەی پارێزگار لە بازاڕەک هەڵکرا[٨]، بەگوێرەی دوایین ڕاپۆرتەکان ئەو هێزانەی دژی تاڵیبان دەجەنگن بەرەو چیاکان کشاونەتەوە[٩][١٠] تاڵیبان باس لەوە دەکات کە زۆر لەو هێزانە هەڵھاتوون، وە دەڵێن ئەحمەد مەسعوود لە شوێنێکی ئارامدا و دوور لە شەڕەکە خۆی پەناداوە، و ئامروڵڵا ساڵحیش هەڵاتووە بۆ تاجیکستان[١١].
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Anti-Taliban resistance group says it has thousands of fighters». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2021-08-23. لە 2021-09-03 ھێنراوە.
- ^ «Afghan vice president says he is "caretaker" president». Reuters (بە ئینگلیزی). ١٧ی ئابی ٢٠٢١. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «An anti-Taliban front forming in Panjshir? Ex top spy Saleh, son of 'Lion of Panjshir' meet at citadel». The Week (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/03092021. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «Taliban shut down internet in resistance forces-held Panjshir valley: Here's the reason why». Free Press Journal (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «A video of MP Ashraf Ghani in Panjshir .. and the Taliban cut the internet». Asume Tech (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٩ی ئابی ٢٠٢١. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ NWS، VRT (٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Welles-nietesspel over eindstrijd Panjshir, taliban voeren hevige strijd om laatste opstandige provincie». vrtnws.be (بە هۆڵەندی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Shah، Saeed (2021-09-06). «Taliban Claim to Have Conquered Last Pocket of Resistance in Afghanistan». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0099-9660. لە 2021-09-07 ھێنراوە.
- ^ CNN، Nic Robertson, Nilly Kohzad, Tim Lister and Helen Regan. «Taliban claim to have 'completely conquered' Panjshir». CNN. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ https://www.washingtonpost.com/world/2021/09/06/afghanistan-kabul-taliban-updates
- ^ CNN، Nic Robertson, Nilly Kohzad, Tim Lister and Helen Regan. «Taliban claim to have 'completely conquered' Panjshir». CNN. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
https://www.bbc.com/news/world-asia-58239156 https://www.reuters.com/world/india/afghan-vice-president-says-he-is-caretaker-president-2021-08-17/ https://www.theweek.in/news/world/2021/08/17/an-anti-taliban-front-forming-in-panjshir-ex-top-spy-saleh-son-of-lion-of-panjshir-meet-at-citadel.html
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناکۆکیی پەنجشێر تێدایە. |