دلێر (فیلم)
Braveheart دڵی ئازا | |
---|---|
دەرھێنەر | مێل گیبسۆن |
بەرھەمھێنەر | مێل گیبسۆن ئاڵن لاد جونیۆر بروس داڤی ستیفن مەکئڤیتی |
نووسەر | ڕاندەل واڵاس |
ئەکتەران | مێل گیبسۆن سۆفی مارکیاو پاتریک مەکگووهان کاترین مەککۆرماک |
چیڕۆکخوان | ئەنگوس مەکفادین مێل گیبسۆن |
مۆسیقا | جەیمز هەرنر |
وێنەگری سینەمایی | جۆن تاڵ |
مۆنتاژ | ستیڤن ڕۆسنبلوم |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ئایکۆن پرۆدەکشنز زە لاد کۆمپەنی |
بڵاوکردنەوە | پاراماونت پیکچەرز (ئەمریکا و کەنەدا) فۆکسی سەدەی ٢٠ەم (نێودەوڵەتی) |
دەرچوون | ٢٤ی ئایاری ١٩٩٥ |
ماوەی فیلم | ١٧٧ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان[١] |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٧٢ ملیۆن دۆلار[٢][٣] |
داھات | ٢١٠،٤ ملیۆن دۆلار[٢] |
دڵی ئازا (بە ئینگلیزی: Braveheart)، فیلمێکی داستانی و خەیاڵی-مێژوییە کە لە ساڵی ١٩٩٥ دەرچوو، لەدەرهێنانی مێل گیبسۆنـە. هەر خۆی مێڵ گیبسۆن ڕۆڵی سەرەکی بە ویلیام واڵاس ئەبینێ، شۆڕشگێڕێکی سەدەی ١٣ـیەمی سکۆتلاندایە کە ڕابەرایەتی بۆ یەکەم جەنگی سەربەخۆیی سکۆتلاندا ئەکات لە دژی پاشا ئێدواردی یەکەمی ئینگلتەرا. ئەم فیلمە پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە ٦٨مینخەڵاتی ئۆسکار، ٥ جار خەڵاتی ئۆسکارـی بردۆتەوە. هەروەها لە فیلمەکە سۆفی مارکیاو، پاتریک مەکگووهان و کاترین مەککۆرماک بەڕۆڵی سەرەکی دەردەکەون. چیڕۆکی فیلمەکە لەسەر شیعرە داستانئامێزییەکانی بلیند هاری وەرگیراوە کە لە سەدەی ١٥ەم لەمەڕ ئەم ڕووداوانە نووسیبوونی، هەروەها ڕاندال واڵاس شیعرەکانی کردووە بە سیناریۆ بۆئەوەی لەفیلمەکە بەکاربێت.
فیلمەکە لە ٢٤ی ئایاری ١٩٩٥ نمایشکرا، بەشێوەیەکی گشتی فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پەسەندکرا، بەتایبەتیش ستایشی ڕۆڵی ئەکتەرەکان، دەرهێنان، بەرهەمهێنان و بەهای بەرهەمەکە، دیمەنی جەنگەکان، میوزیکال سکۆر کرا لەبەرامبەریشدا ڕەخنە لەلایەنە مێژووییەکەی گیرا لە ڕوانگەی چیڕۆکە خۆشەویستییەکەی واڵاس و جلووبەرگەکانی.[٤] فیلمەکە توانی ٧٥.٦ ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا و ٢١٠.٤ ملیۆن دۆلاریش لە ئاستی جیهان کۆبکاتەوە. لە ٦٨ەمین دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، فیلمەکە پاڵێوراوکرا بۆ دە خەڵاتی ئۆسکار، لەم نێوانەشدا توانی خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین وێنەگرتنی سینەمایی، باشترین مەیکەئپ وە باشترین دەستکاری کاریگەری دەنگ بباتەوە. لە ساڵی ٢٠١٩، فیلمی (Robert the Bruce) دەرچوو کە نزیکبوو لەم فیلمە بەڵام ناوبانگ و سەرکەوتنی هاوشێوەی فیلمی دلێری نەبوو.[٥][٦]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]ساڵ | فیستیڤاڵ/بۆنە | پۆلین | وەرگر | ئەنجام |
---|---|---|---|---|
١٩٩٥ | ٦٨ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار | باشترین فیلم | Mel Gibson, Alan Ladd Jr. and Bruce Davey | براوە |
باشترین دەرهێنەر | مێل گیبسۆن | براوە | ||
باشترین سیناریۆ کە بۆ فیلم نووسرابێت | Randall Wallace | پاڵێوراو | ||
باشترین وێنەگری سینەمایی | John Toll | براوە | ||
باشترین جلووبەرگ | Charles Knode | پاڵێوراو | ||
باشترین دەنگ | Andy Nelson, Scott Millan, Anna Behlmer and Brian Simmons | پاڵێوراو | ||
دەستکاری کاریگەری دەنگ | Lon Bender and Per Hallberg | براوە | ||
باشترین دەستکاری | Steven Rosenblum | پاڵێوراو | ||
باشترین مەیکئەپ | Peter Frampton, Paul Pattison and Lois Burwell | براوە | ||
باشترین ئۆرجیناڵ سکۆر | James Horner | پاڵێوراو | ||
٥٣ەمین خەڵاتی گۆڵدن گلۆب | باشترین فیلمی دراما | Braveheart | پاڵێوراو | |
باشترین دەرهێنەر | مێل گیبسۆن | براوە | ||
باشترین ئۆرجیناڵ سکۆر | James Horner | پاڵێوراو | ||
باشترین سیناریۆ | Randall Wallace | پاڵێوراو | ||
٤٩یەمین خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمی بەریتانی | باشترین دەرهێنان | مێل گیبسۆن | پاڵێوراو | |
باشترین فیلمی میوزیکی | James Horner | پاڵێوراو | ||
باشترین پرۆدەکشن دیزاین | Thomas E. Sanders | پاڵێوراو | ||
باشترین وێنەگرتنی سینەمایی | John Toll | براوە | ||
باشترین دیزاینی جلووبەرگ | Charles Knode | براوە | ||
باشترین مەیکئەپ | Peter Frampton, Paul Pattison, and Lois Burwell | پاڵێوراو | ||
باشترین دەنگ | Andy Nelson, Scott Millan, Anna Behlmer, and Brian Simmons | براوە | ||
خەڵاتەکانی ئێم تی ڤی
موڤی ١٩٩٦ |
باشترین فیلم | Braveheart | پاڵێوراو | |
باشترین ئەکتەری نێر | مێل گیبسۆن | پاڵێوراو | ||
دڵخوازترین ئەکتەری نێر | پاڵێوراو | |||
باشترین دیمەنی ئەکشن | Battle of Stirling | پاڵێوراو | ||
١٩٩٥ | ٤٨ەمین خەڵاتەکانی نووسەرانی گیلدی ئەمریکی | باشترین سیناریۆی ڕەسەن | Randall Wallace |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Braveheart (1995)». British Film Institute. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Braveheart (1995)». Box Office Mojo. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ THR Staff (١٨ی نیسانی ٢٠١٧). «Mel Gibson Once Threw an Ashtray Through a Wall During 'Braveheart' Budget Talks». The Hollywood Reporter. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ White، Caroline. «The 10 most historically inaccurate movies». The Sunday Times. لە ڕەسەنەکە لە June 15, 2011 ئەرشیڤ کراوە. لە November 15, 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ 'Robert the Bruce': Film Review، ماڵپەڕی ھۆلیوود ڕیپۆرتەر، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «Weekend box office report: 28-30 June 2019». British Film Institute. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٥ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دلێر (فیلم) تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- فیلمە مێژووییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی ١٩٩٥
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمەکانی توێنتیت سێنچوری فۆکس
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلم
- فیلمەکانی پاراماونت پیکچەرز
- فیلمەکانی دەیەی ١٩٩٠ کە بە زمانی ئینگلیزین
- فیلمە داستانییە ئەمریکییەکان
- ئەو فیلمانەی لە لەندەن دانراون
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ١٩٩٠
- فیلمە مێژووییە ئەمریکییەکان
- فیلمە درامییە جەنگییە ئەمریکییەکان
- براوەکانی بافتا (فیلمەکان)
- فیلمە سکۆتلەندییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە نایابەکان لەسەر بنەمای ڕووداوە ڕاستەقینەکان
- فیلمەکان کە لەلایەن جەیمس ھۆرنەرەوە تۆمارکراون
- ئەو فیلمانەی کە سینەماکارەکەیان خەڵاتی ئۆسکاری باشترین سینەماکاری بەدەستھێناوە
- ئەو فیلمانەی کە دەرھێنەرەکەیان خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین دەرھێنان بەدەستھێناوە
- ئەو فیلمانەی کە دەرھێنەرەکەیان خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین دەرھێنەر بەدەستھێناوە
- فیلمە نایابە جەنگییەکان
- ئەو فیلمانەی لە ئیدینبەرا ڕوودەدەن