بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خانزادی سۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەڵای خانزاد لە نزیک گوندی میراوە، باکووری ھەولێر

خانزادی سۆران یان میر خانزاد یەکێک بووە لە فەرمەنڕەوا و میرەکانی میرنشینی سۆران لە ماوەی کۆتایییەکانی سەدەی شازدە و سەرەتاکانی سەدەی حەڤدە. خانزاد خوشکی میر محەممەدە، کە ئەویش میری سۆران بووە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە دەورووبەری ساڵی ١٦٢٠.

خانزاد بووەتە میری میرنشینی سۆران لەدوای ژەھرخواردکردنی براکەی لە بەغدا لەلایەن کەسێکی چەکدارەوە بەناوی لەشکری. دوای گرتنە دەسەڵاتیش، خانزاد تۆڵەی براکەی کردووەتەوە بە داواکردنی خوازبێنی بۆ کچێک بۆ لەشکری. دواتر کە کاتێک لەشکری و پیاوەکانی لە شنگالەوە گەیشتوونەوە سۆران، خانزاد ئەوانی کوشتووە.[١][٢]

خانزاد لە قەڵای خانزاد فەرمانڕەوایی سۆرانی کردووە. ئەم قەڵایە ماوەتەوە و ٢٢ کیلۆمەتر لە ھەولێر دوورە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Women of Non-State Kurds: From Khanzad Sultan to Rojava Female Fighters». The Kurdistan Tribune (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2014-12-19. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-03-28 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  2. ^ نامەکەی خانزاد میری سۆران کە بۆ لەشکریی نارد, یوتیووب.
  3. ^ «Mujeres». Asociación Amistad con Kurdistán (بە ئیسپانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-03-28 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)