قەڵای خانزاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە قەڵای خانزاد نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە قەڵا (ڕوونکردنەوە).
قەڵای خانزاد

قەڵای خانزاد یان بانەمان دەكەوێتە ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و لە سەر رێگای هەولێر-شەقڵاوە و لە نێوان چیای پیرمام و چیای خانزادەوەیە، بەرزیەكەی دەگاتە ٤٠ مەتر لە رووی زەوی. ٢٢ کیلۆمەتر لە شاری ھەولێر دوورە. مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران بە تایبەتی لە ماوەی دەسەڵاتی میر سلێمان بەگ و شازادە خانزاد دروستكراوە. ئەم قەڵایە لە بەرد و قشڵ و لە دوو نھۆم دروستکراوە. چوار بورجی شێوە بازنەیی ھەیە. تاوەكو ئێستا رووە مێژووەكەی خۆی لە دەست نەداوە توانراوە پارێزگاری لێ بكرێت، لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ھەولێر نۆژەن کراوەتەوە .

سەرچاوەکان[دەستکاری]