بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەیمز ھۆرنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھۆرنەر لە ساڵی ٢٠١٠

جەیمز ھۆرنەر (بە ئینگلیزی: James Horner) (١٤ی ئابی ١٩٥٣، لۆس ئەنجلۆس - ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥) ئاوازدانەرێکی ئەمریکییە و پسپۆڕە لە بواری مۆسیقای سینەماییدا، لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، بەناوبانگترین بەرھەمەکانی بریتیین لە مۆسیقای فیلمی ئەمریکی تایتانیک و ئەڤەتار کە لەلایەن جەیمز کامێرۆنەوە دەرھێنراوە، دڵی ئازا، عەقڵێکی جوان، ماسکی زۆرۆ، و دوژمن لەسەر دەرگاکان، و جومانجی. جەیمس پسپۆڕە لە تێکەڵکردنی مۆسیقای سەمفۆنی کلاسیک لەگەڵ مۆسیقای ئەلیکترۆنی و مۆسیقای نەریتی ئێرلەندی. لە ماوەی کارکردنیدا دوو خەڵاتی ئۆسکار و دوو گۆڵدن گڵۆبی بەدەستھێناوە، جگە لە ١٢ خەڵاتی گرامی. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە نزیک کالیفۆرنیا گیانی لەدەستدا.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Geier، Thom (June 22, 2015). «James Horner, Oscar-Winning Composer of 'Titanic,' Dead at 61». The Wrap. لە June 22, 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Creative Team». Titanic Live. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.