بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەیسن مۆموا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەیسن مۆموا
بە ئینگلیزی: Joseph Jason Namakaeha Momoa
لەدایکبوون (١٩٧٩-٠٨-٠١) ١ی ئابی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
ھۆنۆلولو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونJoseph Jason Namakaeha Momoa
ھاوسەرLisa Bonet
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Simmone Jade Mackinnon، Adria Arjona
منداڵLola Momoa، Nakoa-Wolf Momoa
خزمەکانZoë Kravitz
زمانی زگماکیزمانی ئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
زمانی نووسینزمانی ئینگلیزی
بواری کارfilm acting، film direction، بەرھەمھێنانی فیلم
پەروەردەNorwalk High School، Des Moines Area Community College
دەستپێکی چالاکی١٩٩٩
ئایینBuddhist
وەرزشھونەرە جەنگییە تێکەڵەکان
شاکارەکاندەستەی دادپەروەری، ئەکوامان، کایەی تەختە پاشایەتییەکان

جۆزێف جەیسۆن ناماکا مۆمۆا (بە ئینگلیزی: Joseph Jason Namakaeha Momoa ; لەدایکبووی ١ی ئابی ١٩٧٩) ئەکتەر و سینەماکاری ئەمریکییە.[١] لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی بای واچ (١٩٩٩–٢٠٠١) دەستی بە نواندن کرد و بەھۆی ڕۆڵی لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی کایەی تەختە پاشایەتییەکان (٢٠١١–٢٠١٢) ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا. لە زنجیرە درامای مێژوویی مێرز (٢٠١٦–٢٠١٨) و زنجیرە درامای زانستی خەیاڵی بینینی ساڵ (٢٠١٩–٢٠٢٢) ڕۆڵی گێڕاوە.

لە ساڵی ٢٠١٦ەوە مۆمۆا ڕۆڵی ئاکوامانی لە گەردوونی فراوانکراوی دی سی بینیوە. فیلمی ئەسڵی ئەم کارەکتەرە بە ناوی ئاکوامان لە ساڵی ٢٠١٨ و بەدواداچوونەکەی بە ناوی ئاکوامان و شانشی ونبوو لە ساڵی ٢٠٢٣ نمایش کرا. ھەروەھا لە فیلمی زانستی خەیاڵی تەپۆڵکەلم (٢٠٢١) ڕۆڵی بینیوە.

جەیسن مۆمۆا کە ناوی تەواوی جۆزێف جەیسۆن ناماکا مۆمۆایە، لە یەکەمی ئابی ١٩٧٩ لە شاری ھۆنۆلولو لە ھاوایی لە ئەمریکا لەدایکبووە. کاتێک منداڵ بوو، دایک و باوکی جیابوونەوە و جەیسن لەگەڵ دایکیدا لە شاری نۆروک لە ویلایەتی ئایۆوا ژیاوە. دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، لە زانکۆی ھاوایی لە مانۆا، بایۆلۆجی دەریایی خوێندووە.

مۆمۆا لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستگیرانی لیزا بۆنێت بوو. دەرئەنجامی ئەم پەیوەندییە کچێکە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەدایک بووە و کوڕێک لە ساڵی ٢٠٠٨ لەدایک بووە. ئەو دوو ھاوسەرە لە ساڵی ٢٠١٧ لە مەراسیمێکی تایبەتدا ھاوسەرگیریان کرد، دوای ١٢ ساڵ پێکەوەبوون. ڕۆژی ١٣ی ١ی ٢٠٢٢، دوای ١٦ ساڵ ھاوسەرگیری، ڕایان گەیاند کە جیابوونەتەوە. [١] ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

شارەزایی تەواوی لە ھونەرە جەنگییەکان ھەیە و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە فێری جیو جیتسۆی بەڕازیلی بووە.

لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کافێیەکدا کەسێک بە پارچە شووشەی خواردنەوەیەکی شکاوەوە ھێرش دەکاتە سەر جەیسۆن مۆمۆا و دەموچاوی بریندار دەکات. لەم ڕووداوەدا ١٤٠ درز لە ڕوخساری مۆمۆا کراوە و ناچار بووە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ بکرێت.

لە ساڵی ١٩٩٨ مۆمۆا لەلایەن دیزاینەرێکی نێودەوڵەتی بە ناوی تاکیۆ کیکوچی دۆزرایەوە و دەستی بە کاری مۆدێل کرد. مۆمۆا لە ساڵی ١٩٩٩ وەک باشترین مۆدێلی ساڵ ناسێندرا. تا ئێستا ھاوکاری لەگەڵ براندە بەناوبانگەکان کردووە. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، جگە لە کاری مۆدێل، بە شێوەیەکی نیوە کاتیی لە فرۆشگایەکدا کاری کردووە. وەک مۆدێلێک بۆ براندە بەناوبانگەکانی وەک گوچی و لویس ڤیتۆن کاری کردووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Ahmad، Sophia (February 19, 2010). «Interview with Norwalk's 'Conan' star Jason Momoa». Des Moines Register. Iowa. لە ڕەسەنەکە لە April 8, 2013 ئەرشیڤ کراوە. لە February 23, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)