بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جۆرج ودکاک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جۆرج ووودکاکەوە ڕەوانە کراوە)

جۆرج ودکاک (٨ی ئایاری ١٩١٢، وینیپەگ لە کەنەدا - ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥)، بە منداڵی خێزانەکەی دەچنە بەریتانیا، ساڵی ١٩٤٩ دەگەڕێنەوە بۆ کەنەدا و نیشتەجێی ئەم وڵاتە دەبنەوە. ئەو سەرەتا وەک شاعیر ھاتە مەیدانەوە و دەیەی١٩٣٠ کۆمەڵە گۆڤارێکی بچووکی بڵاو کردەوە. ئاشتیخوازی ودکاک ئەوی بەرەو ئەنارکیزم ھاندا، لەبەر دژایەتیکردنی توندوتیژی، دەستەبەری دژایەتی بەزۆر کارکردن و چەوساندنەوە. لەم نێوانەدا ھاوڕێیەتی لەگەڵ ماریە لویز بەرنەری، ڕۆڵێکی گرنگی لە ھاندانی ئەو بۆ چالاکی ئەنارکیستی لە ساڵانی ١٩٤٠ تا ١٩٤٩دا ھەبوو. ئەو مامۆستای زمانی ئینگلیزی زانکۆی واشینگتن و ھەروەھا مامۆستای زمانی ئینگلیزی و توێژینەوەی ئاسیایی لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا بوو، بەڵام ساڵی١٩٦٣ لە وانەگوتنەوەی زانکۆ دەستی ھەڵگرت و ھەموو کاتی خۆی بۆ نووسین تەرخان کرد. ودکاک یەکێک لە سەرنووسەرانی بڵاوکراوەکانی لێدوانی جەنگ و ئازادی بوو. ھەروەھا سەرنووسەری بڵاوکراوەی ئەدەبیاتی کەنەدا بوو.

کتێبەکانی چەندین خەڵاتی وێژەیی بردووەتەوە و ساڵی ١٩٧٣ بەھۆی دەستکەوتەکانی لە نووسینی کتێبی ھونەری و زانستی مرۆڤی خەڵاتی مۆلسۆنی پێ بەخشرا. نزیک چل کتێبی نووسیوە، زۆرتر بریتین لە گەشتنامە، مێژوو، شیعر، ڕەخنەی وێژەیی و ژیاننامەی پێشەنگان و بژاردەکانی ئەنارکیزم. ئەم ژیاننامانە لەبارەی پیتەر کرۆپۆتکین، پڕۆدۆن، ئۆسکار وایڵد و لایەنگرانی ئەنارکیزم وەک ئاڵدوس ھاکسلی و جۆرج ئۆروێڵە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • Woodcock, George (1975), Anarchism, U.S.A.