کۆندۆم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب r2.6.5) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی hy:Պահպանակ
ھێڵی ٦٦: ھێڵی ٦٦:
[[ht:Kapot]]
[[ht:Kapot]]
[[hu:Óvszer]]
[[hu:Óvszer]]
[[hy:Պահպանակ]]
[[ia:Preservativo]]
[[ia:Preservativo]]
[[id:Kondom]]
[[id:Kondom]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٣٧، ٨ی شوباتی ٢٠١٣

کاندۆمێکی نیوە کراوەی پیاوانە

کاندۆم (بە ئینگلیسی :Condom)، کۆندۆم یان کاپوت پۆشەنێکی ناسکی پلاستیکییە، کاتی نزیکی ژن و پیاو، بۆ پێشگری لە سکپڕی نەخوازیاو یان نەخۆشی جنسی، بەسەر ئەندامی زا و ێ پیاودا (کێر، چووک) دەکرێ . کاندۆم یەکێکە لە چەندین کەرەسەی بەرگری کردن لە سکپڕی کە ناهێڵێ ئەندامی زایەندی نێرینە لەگەڵ تەڕایی ناو ئەندامی زاوزێی مێوینە (قوز)دا لێک بدرێن.

رووبەری هەندێک لە کاندۆمەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی متمانە لەبەر بەرگریکردن لە سکپڕی بە شلاوێکی تۆو کووژ دائەپۆشن. کاندۆمەکان دوو جۆرن، کاندۆمی پیاوانە و کاندۆمی ژنانە

جۆرەکان

کاندۆمێکی ژنانە
  • کاندۆمی ژنانە بۆ ئەو ژنانە باشە کە ناتوانن مێردەکەیان یان شەریکی سێکسەکەیان رازی بکەن کاندۆمی پیاوانە بەکار بێنێت، ئەم جۆرە کاندۆمە بەقەت کاندۆمە پیاوانەکە کاریگەر نیەو بەکار هێنانی باشە بەڵام تا ئەندازەیەک ئەگەری زگپری نەخوازیاو هەیە. ئەم خاڵە نابێ لەبیر بکرێ کە هەرگیز کاندۆمی پیاوانە و ژنانە بەسەر یەکەوە نابێ بەکار بێت چۆن ئەگەری دڕان و تێکەڵبوونی شلاوەکان و تەڕاییەکانی ژن و پیاو هەیە[ژێدەر پێویستە].

چۆنیەتی بەکارهێنانی کاندۆمی پیاوانە

چۆنیەتی بەکارهێنانی کاندۆم بە ڤیدیو
چۆنیەتی بەکارهێنانی کاندۆمی پیاوانە

کاندۆمی پیاوانە پێویستە پێش لە نزیکی کردن (سێکس کردن) بەکار بێت لەبەر ئەوەی ئەو پێشاوەی پێش لە هاتنەوەی ئاو دەری ئەدەن لەوانەیە هەڵگری ڤیرووس گەلێک وەک ئێج ئای ڤی بێت و ببێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی. هەروەها ئەو پێشاوە هەڵگری هەندێک تۆوە کە توانایی زگپر کردنی کەسی بەرامبەری هەیە.

ئەبێ کاندۆمەکە بەسەر چووکی رەپ بوو دا بکێشرێ و بە شێوازێک بەکار بێت کە بۆشاییەکی بچووک لە سەری کاندۆمەکەدا بمێنێتەوە تا کاتی ئاوهاتنەوە تۆوەکە لەو بۆشاییەدا کۆ ببێتەوە. پێویستە کاندۆم هەموو درێژایی چووکی پیاو لە سەرەوە تا خوارەوە دابپۆشێ. دەسبەچێ دوای ئاو هاتنەوە کاتێک کە هێشتا چووک حاڵەتی رەپ بوونی ماوە ئەبێ لە سێکس کردن دەست هەڵبگیرێ و کاندۆمەکە دەربهێندرێ. پێویستە کاتی دەرهێنانی کاندۆم، لێواری کاندۆمەکە بگیرێ تا ئاوەکە نەیێتە دەرەوە.

هەر کاندۆمێک پێویستە یەکجار کەڵکی لێوەربگیرێت و دوای بەکارهێنان فڕێ بدرێت. لە کاتی بەکارهێناندا سەرنج بدرێ کە کاندۆمەکە کون نەبێت یان بە نینۆک و کەرەسەی تر نەدڕێ.هەروەها پێش لە بەکارهێنانی کاندۆم ئەبێ بەرواری بەسەرچوونی کاتەکەی (ئێکسپایەر) سەیر بکرێت. ئەبێ کاندۆم دوور رابگیرێت لە گەرمای زۆر و تیشکی تاو و شێ چونکە ئەم هۆکارانە ئەگەری دڕان و کونبوونی کاندۆمەکە زیاتر ئەکەن. ئەگەر کاندۆم لە کاتی نزیکی کردن دا بدڕێ واتە کاتێک کە چووکی پیاو لە ناو لەشی ژندایە ئەبێ خێرا نزیکی کردن راگیرێت و کاندۆمێکی نوێ بەکاربێت.

نابێت کاندۆمی پیاوانە بە ماددە چەورەکان (وەک وازڵین) چەور بکرێت لەبەر ئەوەی ئەم ماددانە ئەبنە هۆی زیان گەیشتن بە کاندۆمەکە و لەدەسچوونی تایبەتمەندی بەرگریکەری لە زگپڕی. بۆ چەور کردن و خز کردنی کاندۆم باشتر وایە لە ژێل گەلێکی رەوانکەر و خزکەر وەک (لۆبریکانت)، کە لە سەر بنەمای ئاوی سروشتی درووست کراوە کەڵک وەربگیرێت، ئەم ژێلە لە دەرمانخانەکان دەس ئەکەوێ.

چۆنیەتی بەکارهێنانی کاندۆمی ژنانە

کەڵک وەرگرتن لە کاندۆم لە لەشفرۆشیدا

لەبەر مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە جنسیەکان، خانەکانی لەشفرۆشی و لەشفرۆشەکان بەکارهێنەرە سەرەکیەکانی کاندۆمن. لە وڵاتی چین لەو شارانە کە رادەی لەشفرۆشی لە ئاستێکی بەرزدایە، دەزگایەکی خۆکار و ئۆتۆماتیکی فرۆشتنی کاندۆم لە شەقامەکان داندراوە بۆ ئەو کەسانەی وا هەڵسوکەوتی مەترسیداریان هەیە (لەشفرۆشەکان یان هەر کەسێکی تر کە پێوەندی سێکسی لەگەڵ کەسی غەوارەدا هەیە).[٢]

پەراوێزەکان