بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بنکەی ژین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بنکەی ژین بنکەیەکە لە شاری سلێمانی،[١] کار بۆ پاراستن، ئەرشیڤکردنی بەڵگەنامە کوردییەکان دەکات بە ئەمانجی بوژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی.

بنکەکە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، جگە لە کۆکردنەوە سەدان دەستنووس و بەڵگەنامە و وێنەی لەبارەی مێژووی کورد و ناوچەکە، ھاوکات زیاتر لە ١٧٠ ڕۆژنامە و گۆڤاریی لە لە ناوچوون پاراستوە و زیاتر لە ١٠٠ کتێبی نووسەرانی کوردی بە چاپگەیاندوە.[٢][٣] لە ئێستادا، ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنکەکەیە.[٤][٥]

تەلار

[دەستکاری]

تەلاری بنکەی ژین کۆمەڵگایەکی ڕۆشنبیری ھەمە لایەنە و بڕی ٣ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی تێچوەو، پێکھاتوە لە پێنج نھۆم کە چەندین ھۆڵی تایبەت بە بوارە جیاجیاکانی وەک کتێبخانە، چاپخانە، کافتریا و ھۆڵی کۆبوونەوەی ٣٠٠ کەسی، ھەروەھا شانۆ و سینەمای تێدایە، ھۆڵی فێرکردنی زمان، کۆمپیوتەر و شوێنی کردنەوەی پێشانگا و چالاکییە ھونەرییە جیاجیاکانی تێدایە.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان (بنکەی ژین)ـی لە شاری سلێمانی بەسەرکردەوە». حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە ئینگلیزی). لە 2023-08-02 ھێنراوە.
  2. ^ بینای نوێی بنکەی ژین کرایەوە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ بینای نوێی بنکەی ڕۆشنبیریی ژین کرایەوە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ «بنكەی ژین لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی پارێزگاری سلێمانی خەڵات دەكات». www.zamenpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-08-02 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  5. ^ «بنکەی ژین پاراستنی مێژووی نەتەوەیەک». www.haremnews.com. لە 2023-08-02 ھێنراوە.
  6. ^ «تەلاری بنکەی ژین لە بوژانەوەدایە». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]