بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆپۆزیسیۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆپۆزیسیۆن یان بەرھەڵستیکار (بە ئینگلیزی: Opposition) زاراوەیەکی سیاسییە کە بریتییە لە پارتێک یان چەند پارتێک کە دژی سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵاتن لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکوومەت، وە ئەوان پێشیان وایە لەکاتی ھاتنیان بۆ دەسەڵات ئەوان کێشە و گەندەڵییەکان بنبڕ دەکەن، لەزۆربەی وڵاتانی جیھان ئۆپۆزیسیۆن بەشدار نابێت لە پێکھێنانی حکوومەت ئەوەش وەک جۆرێ لەھەڵوێستییان بەرامبەر بە پارتە دەسەڵاتدارەکان، لەزۆرێک لەوڵاتانیش ئۆپۆزیسیۆن بەشداری لەھەڵبژاردنەکان ناکات وەک شەرعییەت نەدان بە ھەڵبژاردنەکە بە گوومانی ساختەکاری لەلایەن لایەنی دەسەڵاتداران، لەزۆرێک وڵاتان دانان یان ڕێگە بەچالاکی گرووپە بەرھەڵستیکارەکان نادرێت لەوێنەی سعودیە و ئیمارات و عەممان ھتد وە ھەروەھا ڕژێمی تاک حیزبی کە لەلایەن گرووپە کۆمۆنیستەکان بەتایبەت کۆمۆنیستە کرێکارییەکان بەدامەزراندنی دیکتاتۆری پڕۆلیتاری بەھیچ شێوەیەک ڕێگە بەبەشداریکردنی حیزبی دیکە نادەن چجا ئەو حیزبە حیزبێکی بەرھەڵستیکاری بێت بەوەی ئەوان ڕێگر دەبن لە ھاتنی سیستەمی سەرمایەداری بۆ وڵات ئەوەش لە نموونەی چین و کووبا و لاوس ھیتریش.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]