یەنس ستۆڵتنبێرگ
یەنس ستۆڵتنبێرگ | |
---|---|
Jens Stoltenberg | |
لەدایکبوون | ١٦ی ئازاری ١٩٥٩ (تەمەن ٦٥ ساڵ) ئۆسلۆ (نەرویژ) |
پەروەردە | Cand.oecon. |
زانکۆ | |
پیشە | ئابووریناس، سیاسەتوان، کەسایەتی دەوڵەت |
شوێنکار |
|
حیزب | Norwegian Labour Party |
ھاوسەر | Ingrid Schulerud |
مناڵ | Catharina Stoltenberg |
باوان | |
خێزان | Camilla Stoltenberg، Nini Stoltenberg |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | Minister of Finance of Norway (١٩٩٦–١٩٩٧)، Prime Minister of Norway (٢٠٠٠–٢٠٠١)، Prime Minister of Norway (٢٠٠٥–٢٠١٣)، member of the Parliament of Norway (١٩٩٣–١٩٩٧)، سکرتێری گشتیی ناتۆ (٢٠١٤–٢٠٢٤)، Minister of Energy (١٩٩٣–١٩٩٦)، deputy member of the Parliament of Norway (١٩٨٩–١٩٩٣)، member of the Parliament of Norway (١٩٩٧–٢٠٠١)، member of the Parliament of Norway (٢٠٠١–٢٠٠٥)، member of the Parliament of Norway (٢٠٠٥–٢٠٠٩)، member of the Parliament of Norway (٢٠٠٩–٢٠١٣)، member of the Parliament of Norway (٢٠١٣–٢٠١٧)، member of the Parliament of Norway (١٩٩١–١٩٩٣)، State Secretary (Ministry of Climate and Environment، ١٩٩٠–١٩٩١)، سەرۆکی حیزب (Norwegian Labour Party، ٢٠٠٢–٢٠١٤)، general manager (Munich Security Conference، ٢٠٢٤–) |
یەنس ستۆڵتنبێرگ (بە ئینگلیزی: Jens Stoltenberg؛ لەدایکبووی ١٦ی ئازاری ١٩٥٩) سیاسەتمەدارێکی نەرویجییە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە وەک سێزدەھەمین سکرتێری گشتیی ناتۆ خزمەت دەکات.[١][٢] ئەندامی پارتی کار، لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠١ ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٣ سەرۆک وەزیرانی نەرویژ بووە. لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠١٤ سەرۆکی پارتی کرێکارانی نەرویج بووە و لە ساڵی ١٩٩٣ ەوە بووەتە ئەندام پەرلەمان لە نەرویژ. لە ساڵی ١٩٩٠ تا ١٩٩١ بریکاری وەزیر بووە لە وەزارەتی ژینگە، وەزیری پیشەسازی لە ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٦، وەزیری دارایی بووە لە ساڵی ١٩٩٦ بۆ ١٩٩٧
ژیان
[دەستکاری]ستوڵتنبێرگ لە شاری ئۆسلۆی وڵاتی نەرویژ لە ١٦ی ئازاری ١٩٥٩ لە خێزانی ستوڵتنبێرگ لەدایکبووە باوکی، پۆرڤالد ستوڵتنبێرگ (١٩٣١–٢٠١٨) سیاسەتمەدارێکی دیاری حزبی کرێکاران بوو، کە وەک باڵیۆز، وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوە کاری کردووە، جێنس لە ئێس ئێف ئاڕ یوگۆسلاڤیا دەژیا لە ساڵی ١٩٦١ بۆ ١٩٦٤ لەکاتێکدا باوکی لە باڵیۆزخانەی نەرویج کاری دەکرد ستۆلتنبێرگ قۆناغی سەرتایی لە قوتابخانەی ئۆسلۆ واڵدۆرف دەست پێدەکات پاش تێپەرلاکردنی قۆناغی ئامادەی بەمەبەستی تەواوکردنی خزمەتی سەربازی ناچاری. دوای جێھێشتنی سوپا، ستوڵتنبێرگ لە زانکۆی ئۆسلۆ ناوی خۆی تۆمار کرد، لە ساڵی ١٩٨٧ بە دەرچوو بڕوانامەی لە بواری ئابووری بەدەست ھێنا. یەکەم ھەنگاوەکانی ستۆلتنبێرگ بۆ ناو سیاسەت لە سەرەتای ھەرزەکاریی خۆیدا بوو، ئەمەش بەھۆی میکالی خوشکییەوە بوو، کە ئەو کاتە ئەندامی کۆمەڵەی مارکسی - لینینی (گەنجانی سوور) پێشتر بوو. دژایەتی کردنی جەنگی ڤێتنام ھاندەری ئەو بوو بۆ بەشداری کردن لەو ناڕەزایەتیانەی دژی جەنگەکە ئەنجام درابوون بۆیە بەشداری لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیدا کرد کە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان لە ئۆسلۆ کردبووە ئامانج کە پشێوی زۆری لێکەتەوە پەنجەرەکانی باڵیۆزخانە لەلایەن خۆپیشاندەرانی بەردھاوێژەوە شکێنرابوون ژمارەیەک لە ھاوڕێکانی ستوڵتنبێرگ پاش ئەو ڕووداوانە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Jens Stoltenberg NATO Secretary General 2014». nato. لە 30ی تشرینی دووەمی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Jens Stoltenberg Biography». notablebiographies. لە 30ی تشرینی دووەمی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یەنس ستۆڵتنبێرگ تێدایە. |