وەزیری بەرگریی ئەمریکا

| وەزیری بەرگری ئەمریکا | |
|---|---|
| (بە ئینگلیزی: United States Secretary of Defense) | |
| لە پۆستەکەدایە | |
| لۆید ئۆستن | |
| دەستبەکاربوون | ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ |
| وڵات | ئەمریکا |
| نازناو | وەزیری بەرگری ئەمریکا |
| دەربارەی پۆستەکە | |
| شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی | پێنتاگۆن واشنتن |
| دیاریکراو لەلایەن | سەرۆکی ئەمریکا |
| ماوەی کارکردن | کاتێکی دیاریکراو نییە. |
| دامەزراندنی پۆستەکە | ١٩ی ئەیلوول ١٩٤٧ |
| یەکەمین کەس کە بەرپرسیارێتییە | جەیمس فۆرچێل |
| جێگری | جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا |
| ماڵپەڕی فەرمی | http://www.defense.gov/ |
وەزیری بەرگری ئەمریکا سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکایە ھەر وەک چۆن ئەم پۆستە لە زۆرێک لە وڵاتاندا ھەیە.[١] وەزیری بەرگری لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بە ڕاوێژ و ڕەزامەندی ئەنجومەنی پیران دیاری دەکرێت و ھەڵگری ئەم پۆستە بەپێی یاسا بە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دادەنرێت. وەزیری بەرگری ئەمریکا نووسینگەیەکی یاسایییە، وەزیری بەرگریش ماف و دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاراستە بکات و دەبێت یاریدەدەر بۆ ڕاوێژکاری خۆی دانێت.
وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوە و وەزیری گەنجینە و ئابووری و وەزیر ناوخۆ بە گشتی بە چوار وەزیری گرنگ دادەنرێن بەھۆی گرنگی وەزارەتەکانیانەوە.[٢] بۆیە وەزیری بەرگری مووچەیەکی ئاستی یەک وەردەگرێت، بەمەش ساڵانە ١٩٩ ھەزار و ٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی مووچە وەردەگرێت. وەزیری بەرگری ئێستا لۆید ئۆستینە و لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١وە ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

سوپای ئەمریکا و ھێزی دەریایی و مارینزی ئەمریکا لە ساڵی ١٧٧٥ دامەزرا، کە ئەمەش ھاوکات بوو لەگەڵ شۆڕشی ئەمریکا، وەزارەتی بەرگری لەژێر ئیدارەی وەزیری جەنگ و بە فەرمانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ساڵی ١٧٨٩ بۆ بەڕێوەبردنی سوپای ئەمریکا ە ھێزی دەریایی دامەزراوە تا ئەو کاتەی بەشی تایبەتی ھێزی دەریایی لە ساڵی ١٧٩٨ کرایەوە.
دەسەڵات
[دەستکاری]
وەزارەتی بەرگری، جگە لە سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی پێکدەھێنێت، بەو پێیەی ھێزەکانی ئەمریکا ناتوانن ھیچ ھەنگاوێک بنێن بەبێ وەرگرتنی فەرمانی ڕوون کە لەلایەن ھەردوو لایەنەوە پەسەندکراون. وەزارەت و نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەرکی پەسەندکردن و ڕێکخستنی ھێرشە ئەتۆمییەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە ھەیە.
وەزیری بەرگری مافی ئەوەی ھەیە بەپێی مادەی ٢٣ و مادەی ٢٤ی دەستووری ئەمریکا دادگای سەربازی بانگھێشت بکات.
وەزیرانی پێشووی بەرگری کە ھێشتا زیندوون
[دەستکاری]- دیک چێنی: حەڤدەھەمین وەزیری بەرگری
- ویلیام پێری: نۆزدەھەمین وەزیری بەرگری
- ویلیام کۆھین: بیستەمین وەزیری بەرگری
- ڕۆبێرت گەیتس: بیست و دووەم وەزیری بەرگری
- لیۆن پانێتا: بیست و سێھەمین وەزیری بەرگری
- چاک ھێگڵ: بیست و چوارەمین وەزیری بەرگری
- جەیمس ماتیس: بیست و شەشەمین وەزیری بەرگری
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Enclosure 2 (a), DoDD5100.1 (2010).
- ↑ الوزارات الأمريكية: The President and the Executive Branch (1997). Congressional Quarterly. p. 87.
