یوونیڤەرساڵ پیکچەرز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یوونیڤەرساڵ ستودیۆزەوە ڕەوانە کراوە)

یوونڤێرساڵ ستودیۆز یاخود یوونیڤێرساڵ پیکچەرز یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بەرھەمھێنانی فیلم لە ئەمریکییەکان کە بۆتە ھەوێنی بەناوبانگبونی چەندین ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای، ئەم کۆمپانیایە وێڕای بەرھەمھێنانی فیلمی سینەمای خاوەنی بەرھەمھێنانی چەندین فیلمی ئینیمەیشنە، کە لەنێویاندا فیلمەکانی بۆتە خاوەنی چەندنین خەڵاتی بەناوبانگی جیھانی و بە پێشەنگی کۆمپانیا بەرھەمھێنەرەکانی فیلمسازی دادەنرێت.

لە ئێستادا کۆمپانیای یونڤێرساڵ ستودیۆز تەمەنی کارکردنی لە وێنەگرتن و بەرھەمھێنانی فیلمدا ١٠١ ساڵە، کە لە ماوەی کارکردنی دا تائێستا ژمارە بەرھەمھێنانی فیلمەکانی ڕیکۆردی جیھانی ژکاندوە و خاوەنی زۆرترینفیلمە، کە ئەمەش بۆتە ھۆی زۆرترین کڕیار بۆ ئەو فیلمانەی ئەم کۆمپانیایە کەبەرھەمیدەھێنێت. سەرەتا کۆمپانیای (یونڤێرساڵ ستودیۆز) لە نیۆرکی سەربە ویلایەتی کاڵەفۆنیا یەکەم ئۆفیسی لە ٣٠ نیسانی ١٩١٢ کردەوە، و دوای دومانگ لەکردنەوەی کۆمپانیاکەی یەکەم کاری وێنەگرتنی بۆ فیلمی (بای زە سەن ڕەیس)ی ئەنجام دا، ئەم فیلمە بوە یەکەم کاری کۆمپانیای ناوبراو.

لەدوای بەناوبانگبونی کۆمپانیاکە بەرێوەبەرانی وێستگەیەکی دیکەیان گرت و تەنیا لە بە ئەمریکاوە نەوەستانەوە بەڵکوو بەھەموو جیھاندا بڵاو بونەوە، لەئێستادا کۆمپانیای ناوبراو لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھاندا ئۆفیسیانھەیەو، لەسەرجەم جێنەرە جیاوازەکانی بەرھەمھێنانی فیلمدا کاردەکەن، ئەمەش وێرای بەرھەمھێنانی فیلمە ئەنیمەیشنەکان کە لە جیھاندا وەک پێشەنگ لەو بوارەدا دەستنیشان دەکرێن.