یوسرا ڕەجەب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یوسرا ڕەجەب
Yusra Řeceb

لەدایکبوون١٩٧٧
نەتەوەکورد
پەروەردەماستەری یاسای نێودەوڵەتی گشتی
پیشەسیاسەتمەدار، ئەندامی پەرلمان و چالاکوانی مافی ژنان
حیزبی سیاسیتەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان


یوسرا ڕەجەب کەمەر (١٩٧٧ لە خانەقین - )، سیاسەتوانی ژنی کورد، ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان[١]، و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای سلێمانیە.[٢]

ژیان[دەستکاری]

یوسرا ڕەجەب کەمەر لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری خانەقین سەر بە پارێزگای دیالە‌ لە بنەماڵەیەکی کوردی فەیلی لە دایک بوو.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٢ بڕوانامەی ماستەری یاسای نێودەوڵەتی گشتی لە زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە. ئەندامی دامەزراوەی مافی مرۆڤی IWPR لە پارێزگای دیالەیە.[٣] ماوەیەک وەکوو ڕاوێژکاری ئاسایی و وێژە و زمانی عەرەبی لە ڕاگەیاندن کاری کردووەتەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٣ لە پرۆگرامێکی تایبەت بە ژنان لە ڕادیۆ تەوار لە سلێمانی بەرھەمی پێشکەش کردووەتەوە.[٣] بە دوای ئەوەیش وەکوو مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان کار دەکات، و جگە لەمە وەکوو پارێزەر لە سلێمانی و دیالە کاری کردووەتەوە.[٣] یوسرا ڕەجەب لە ھەڵبژاردنی پارێزگاکان ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن لیستی گۆڕان کاندیدا بوو.[٣]

ئەندامێتیی پەرلمان[دەستکاری]

یوسرا ڕەجەب ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ھەرێمی گەرمیانە.[٤] لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ نوێنەرایەتی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی نەوەی نوێ (ژمارەی ١٢٠) کاندید بوو و ھەڵبژێردرا. ئیستاش لە پەرلمانی عێراق ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێیە.[٢]

ئەمانەش بیبینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]