یان کۆلار
یان کۆلار | |
---|---|
لەدایکبوون | مۆسۆچ, شانشینی ھەنگاریا (ئێستا مۆشۆڤچە، سلۆڤاکیا) | ٢٩ی تەممووزی ١٧٩٣
مردن | ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٨٥٢ ڤیێنا، ئیمپراتۆریەتیی نەمسا | (٥٨ ساڵ ژیاوە)
پیشە | نووسەر، شاعیر، قەشە |
نەتەوە | سلۆڤاکی |
کارە بەرچاوەکان | Slávy dcera |
خزم(ەکان) | ماتێچ کۆلار (باوک) کاترینا فرندۆڤا (دایک) |
یان کۆلار (بە ھەنگاری: Kollár János؛ ٢٩ی تەمموزی ١٧٩٣ – ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٨٥٢) نووسەر، شاعیر، شوێنەوارناس، زانا، قەشە، سیاسەتمەدار و بیرۆکەزانێکی سلۆڤاکی بوو، و لایەنگرێکی سەرەکی پان سلاڤیزم بووە.
ژیان
[دەستکاری]لە لیسیۆمی لۆتەران لە پرێسبورگ (ئێستا براتسیلاڤا، سلۆڤاکیا[١]) خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٨١٧ ناوی خۆی لە زانکۆی جێنا تۆمار کردووە.[٢] لە کاتی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی وارتبێرگفێست (١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨١٧) وەک کەسێکی پێکھێنەری بۆچوونەکانی پان سلاڤیزم دادەنرێت.[٣]
زۆربەی ژیانی گەنجی وەک قەشەی کۆشک لە کۆمەڵگەی لۆتەرانی سلۆڤاکی بە بارودۆخی ھەژارییەوە،[٤] لە پێست (ئەمڕۆ بەشێکە لە بوداپێست، ھەنگاریا)[٥] بەسەر بردووە. لە ساڵی ١٨٤٩ەوە مامۆستای شوێنەوارناسی سلاڤی بووە لە زانکۆی ڤیێەنا و چەندین جار وەک ڕاوێژکاری حوکومەتی نەمسا بۆ پرسەکانی دەوروبەری ناوچەی سلۆڤاکەکان کاری کردووە. لە قۆناغی یەکەمدا ھاتە نێو بزووتنەوەی نەتەوەیی سلۆڤاکیا.
مۆزەخانەکەی (لە ساڵی ١٩٧٤ەوە) لە مۆشۆڤچە لە کۆگایەکی پێشووی گەنمەشامی داندرا، کە تاکە بەشێک بوو لە ماڵەکەی کە مابووەوە، بەشەکەی تری ماڵەکە لە ١٦ی ئابی ١٨٦٣ بەھۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا. لە ساڵی ٢٠٠٩دا کۆپییەکی نوێی ماڵەکەی کۆلار دروستکرایەوە کە ئێستا مۆزەخانەیە.[٦]
بینینەکان
[دەستکاری]ئەو چەمکێکی لەبارەی یەکسانی‒بەرامبەرایەتی سلاڤەکانەوە داڕشت. ٤ زمانی وەک ستاندارد وەرگرت: ڕووسی، پۆڵەندی، چیکۆسلۆڤاکی و سربۆ-کرواتی.
کارەکان
[دەستکاری]جگە لە نووسینی شیعر ئەدەبیاتی ھونەریشی نووسیوە.
- Slávy Dcera (١٨٢٤: کچی سلاڤا)
لەم کارەدا چەمکی یەکسانی سلاڤی کاریگەری کردووە سەر کۆلار. ھەستەکانی بۆ ژنێک دەربڕی بەڵام ئەم خۆشەویستییە گۆڕابوو بۆ خۆشەویستییەک بۆ نیشتمانەکەی. تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم بەرھەمە بریتین لە: •خۆشەویستی •نیشتیمانپەروەری
دابەشکراوە بەسەر ٥ بەش و پێشەکییەک.
پێ بەخشینەکان
[دەستکاری]- گوتا، شارۆچکەیەکە لە باشووری سلۆڤاکیا و زۆرینەی خەڵکەکەی ھەنگارییە. لە ساڵی ١٩٤٨ ناوی گۆڕدرا بۆ "کۆلارۆڤۆ"، وەک ڕێزێک بۆ کۆلار
- شەقامەکانی ستار پازۆڤا و کیساچ و پادینا و بێلگراد لە سڕبیا بە شەرەفی ئەو ناونراون.
- ھۆڵی وەرزشی یان کۆلار لە شاری باچکی پترۆڤاچ (سڕبیا) ناوی ئەوی ھەڵگرتووە.
وێنەکان
[دەستکاری]-
پەیکەری یان کۆلار لە شاری مۆشۆڤچە
-
خانووی منداڵیی یان کۆلار لە مۆشۆڤچە
-
دروشم
-
مۆزەخانەی یان کۆلار لە شاری مۆشۆڤچە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Petro، Peter (١٩٩٥). A History of Slovak Literature (چاپی 1). Mcgill Queens's University Press. لاپەڕە 66.
- ^ Auty، Robert (1952-01-01). «Jan Kollár, 1793-1852». The Slavonic and East European Review. 31 (76): 74–91. JSTOR ٤٢٠٤٤٠٥.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Auty، Robert (1952-01-01). «Jan Kollár, 1793-1852». The Slavonic and East European Review. 31 (76): 74–91. JSTOR ٤٢٠٤٤٠٥.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Sayer، Derek (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠). The Coasts of Bohemia: A Czech History (بە ئینگلیزی). Princeton University Press. ژپنک ٠٦٩١٠٥٠٥٢X.
{{cite book}}
: نرخی|ژپنک=
بپشکنە: invalid form (یارمەتی) - ^ Petro، Peter (١٣ی ئایاری ١٩٩٧). History of Slovak Literature (بە ئینگلیزی). McGill-Queen's Press - MQUP. ژپنک ٩٧٨٠٧٧٣٥١٤٠٢٧.
- ^ «Múzeum Jána Kollára Mošovce /* Jan Kollar Museum Mosovce /Muzeum.SK - múzeum, galéria, hrad, zámok/». www.muzeum.sk. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یان کۆلار تێدایە. |