یاسەمین لێڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاسەمین لێڤی
یاسەمین لە ساڵی ٢٠٠٨
یاسەمین لە ساڵی ٢٠٠٨
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٧٥-١٢-٢٣) ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
ئوورشەلیم
بنەچەئوورشەلیم، ئیسرائیل
چەشنەکانمۆسیقای سەفاردیک، جیھانی، فلامێنکۆ
پیشە(کان)گۆرانیبێژ-گۆرانینووس
ئامێرەکانVocals
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٠-ئێستا
کۆمپانیاکانAdama
وێبگەyasminlevy.net

یاسەمین لێڤی (بە عیبری: יסמין לוי‎؛ لە دایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥) گۆرانیبێژ-گۆرانینووسێکی ئیسرائیلییە کە بەزمانی ئیسپانی-یەھودی دەنووسێت.

ژیان[دەستکاری]

یاسەمین لە خێزانێکی بنەچەی جوولەکەی سەفاردی (جووی ئیسپانی) لە دایکبووە.[١] دایک و باوکی لە. تورکیاوە کۆچیان کردبوو.[١] باوکی یتسحاق ئیسحاق لێڤی (١٩١٩–١٩٧٧) گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و ئاوازدانەر بوو لەھەمان کاتیش لێکۆڵەر بوو لە مۆسیقای لادینۆ و مێژووی جوولەکەی ئیسپانی، ھاوکات سەرنووسەری گۆڤاری (Aki Yerushalayim) بوو.[٢]

ژیانی کارکردن[دەستکاری]

بەھۆی جیاوازی و شێوازە سۆزدارییانەکەی، لێڤی مانایەکی نوێی بۆ گۆرانی بەزمانە کۆنەکەی یەھوودی-ئیسپانی (لادینۆ) بەخشیوە، بەجۆرێک تێکەڵەیەک و نوێگەری خستۆتە ناو ھونەری فلامێنکۆ و مۆسیقای فارسی.[٣] لەھەمان کاتیش چەندین ئامێری مۆسیقی تێکەڵکردووە لەوانە دومبک، عود، کەمانچە، چەلۆ و پیانۆ.

یەکەم ئەلبوومی یاسەمین لە ساڵی ٢٠٠٤ بەناوی ڕۆمانس و یاسەمین دەرچوو، کە پاڵێوراوکرا بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی نوێ لە بی بی سی ڕادیۆ ٣. بۆ ساڵی دواتر، لە ٢٠٠٥ بە دەرکردنی ئەلبوومی لا جوێریا پاڵێوراوکرایەوە بۆ ھەمان خەڵات لە پۆلینی تێکەڵکێشی کەلتوور.[٤]

کارەکانی لێڤی وایانکرد کە خەڵاتی دامەزراوەی ئانا لیند ئورۆ مێدتەریان بباتەوە بۆ کارکردن لەسەر تێکەڵکێشکردنی کەلتوورەکان لەنێو سێ کەلتوور.[٥] لەمبارەیەوە لێڤی وتی:

«من شانازی بەتێکەڵکردنی کەلتووری لادینۆ و فلامینکۆ دەکەم، ھاوکات لەگەڵ تێکەڵکردن لەگەڵ ئەزموون و کاریگەرییەکانی مۆسیقای ڕۆژھەڵاتی ناوین. من بەسەر ئەو کەشتییەدا دەڕۆم کە گەشتێکی مۆسیقی ٥٠٠ ساڵی لەخۆ گرتووە، بە بردنی مۆسیقای لادینۆ بۆ ئەندەلوسیا و تێکەڵکردنی لەگەڵ فلامینکۆ، ئەو ستایلە کە بیرەوەری مۆرۆکانە کۆنەکان و جووە-ئیسپانییەکانە لەگەڵ دەنگی جیھانی عەرەبی، ئەوا بەمشێوەیە جیھان دەتوانێت باوەشگرتنێکی مۆسیقییانە بە مێژوو بگرێت.[٦]»

یاسەمین لێڤی باڵیۆزی چاکەخوازە لە ڕێکخراوی بەریتانی «منداڵانی ئاشتی».

دیسکۆگرافی[دەستکاری]

یاسەمین لێڤی لە کۆنسێرتی واشۆ، ئەیلوولی ٢٠٠٨.

ئەلبوومەکان[دەستکاری]

  • ٢٠٠٤: ڕۆمانس و یاسەمین (Romance & Yasmin)
  • ٢٠٠٥: (La Judería)
  • ٢٠٠٦: لایڤێک لە تاوەری داود، ئورشەلیم
  • ٢٠٠٧: (Mano Suave)
  • ٢٠٠٩: (Sentir)
  • ٢٠١٢: ئازادی (Libertad) (لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ دەرچوو)[٧]
  • ٢٠١٤: تانگۆ - (Tango) (لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ دەرچوو)
  • ٢٠١٧: تەنیا یەک شەو (Rak Od Layla Echad)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Yasmin Levy Makes Music out of Madness". eSefarad (بە ئیسپانی). Archived from the original on 27ی Juneی 2020. Retrieved September 1, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ Aki Yerushalayim
  3. ^ "Yasmin Levy: Passion from exile". London: The Independent. July 15, 2005. Retrieved November 25, 2008. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "BBC – Radio 3 – Awards for World Music 2006 – Yasmin Levy". BBC. Retrieved April 19, 2008.
  5. ^ "2008 Event Media Release – Yasmin Levy". Sydney Opera House. Archived from the original on August 28, 2008. Retrieved August 19, 2008.
  6. ^ "BBC – Awards for World Music 2007 – Yasmin Levy". BBC. Retrieved 2008-08-19.
  7. ^ "Yasmin Levy Presenting songs from her new album, Libertad + Tanja Tzarovska: Hidden Songs of Macedonia". Archived from the original on 9ی Novemberی 2012. Retrieved 25ی Mayی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.