بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەیبەت سوڵتان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەیبەت سوڵتان چیایێکە دەکەوێتە قەت پاڵی زنجیرە چیایەک لە شارۆچکەی کۆیە، کەخەڵکانێکی زۆر ڕووی تێدەکەن و ئەم چیایە بەھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافی و سروشتەجوانەکەی و بوونی کانییەکی زۆر تێیدا لەوەرزی بەھاراندا، وای کردوە ببێتە شوێنێکی گەشتیاریی. ھەیبەت سوڵتان دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری کۆیە بە دووری ٣کم و بە دووری ٧٣کم لە ناوەندی شاری ھەولێر دوورە، بەرزی ئەم چیایە ١٢٦٠ مەترە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، دەکەوێتە پاڵ مەزارگەی ھەیبەت سوڵتان خەڵکانێکی زۆر سەردانی دەکەن بە درێژای ساڵ بۆ پارانەوە و ئاوات خواستن.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «هاوینە هەواری چنارۆك». web.archive.org. ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)